ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانەی چەمچەماڵ داوا لە هاندەران دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیان ئامادەی یاری کۆتایی نەبن

سەرچاوەکان – خەڵک سپۆرت

دوێنێ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ڕوبەڕووبونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری سەنتەری گەنجان ، کۆبونەوەیەک ڕێکخرا.

کۆبونەوەکە بەمەبەستی میکانزمی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بوو لە یاریگای چەمچەماڵ کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت .

لە کۆبونەوەکەدا باس لە لایەنە خراپەکانی ئامادەبوونی هاندەران کرا لەسەر تەندروستیان و هەموان هاو هەڵوێست بوون داوا لە هاندەران بکرێت لەیاریگا ئامادە نەبن .

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری تەندروستی داوایان لەهاندەران و گەنجانی شارەکە کرد ئامادەی یارییەکەنەبن بۆئەوەی دوربین لە پەتای کۆرۆنا و وەک وەزارەتی تەندروستی ئەم دوو هەفتەیەی بە زۆر هەستیار داناوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە .

سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس گوزاری بۆ ئیدارەی قەزا و هاندەرانی یانەکە کە هەردەم پشت و پەنای یانەکە بوون و سەرکەوتنەکانیان پشکی ئەوانی تێدایە ، داوایکرد لەبەر سەلامەتی تەندروستیان هاندەران ئامادە نەبن لە یاریگا و لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانەوە بە کوالیتی بەرز بینەری یارییەکە بن .

ئیدارەی چەمچەماڵ وتەندروستی و یانەی چەمچەماڵ پاراستنی تەندروستی هاندەران بە سەرکەوتن دەزانن وداوا دەکەن هاوکاریانبن و هیچ کەسێک بەسووپاسەوە نەچێتە یاریگا بۆ بینینی یارییەکە

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان