ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

دوای لێدوانەکانی… ڕایۆلا یەکێک لەم پێنج بۆندە گەورەیە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئیمزا دەکات

خەڵک سپۆرت

مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کاروباری یاریزانان و یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییە بازرگانییەکانی بواری تۆپی پێ بەڵێن دەدات لەگواستنەوەکانی هاوینەدا یەکێک لە بریکارەکانی بگوێزێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لەماوەی ڕابردوودا ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێوی گواستنەوەکان” لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ڕاگەیاند :” پەیوەندیم لەگەڵ ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر باشە، دەمەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینە یەکێک لە یاریزانەکانم بگوێزمەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، کە ئەوە شەرەفە بۆ خۆم و ئەو یاریزانەش”.

سەرچاوەکان پێیان وایە، بەڵێنەکانی ڕایۆلا ڕاستەقینە بوون و لە هاوینی داهاتوو یەکێک لەو یاریزانە ناودارانەی سەرپەرشتییان دەکات ئاڕاستەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

پرسیارەکە ئەوەیە: کام یاریزانانەی تایبەتن بە مینۆ ڕایۆلا لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە خواستیان لەسەربووە؟

وەک وەڵامێک، میدیاکانی ئەوروپا ئەگەرەکانیان لەسەر چوار یاریزان بونیادناوە، ئەوانیش ئەم یاریزانانەن:

  • پۆل پۆگبا: ناوەندسازە فەرەنسییەکە دوو وەرزە داواکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و حەز دەکات درێسی مێرەنگی بپۆشێت، بەڵام کێشە لە یانەی مانچستەر یونایتددایە ئامادەنین دەستبەرداری بن بە کەمتر لە (١٠٠) ملیۆن یورۆ.

 

  • جیانلویجی دونارۆما: گۆڵپارێزە لاوەکەی یانەی میلان یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانەوە چاویان بڕیوەتە تواناکانی، سەرباری ئەوەی ئەگەرێک هەیە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام بوونی تیبۆ کۆرتوا دەمانگەیەنێتە ئەو بۆچوونەی گواستنەوەکە ئەگەرێکی لاوازە.

 

  • مارکۆ ڤیراتی: لەڕابردوودا داواکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید و تەنانەت یانەی بەرشلۆنەش بووە، ئەگەر پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات بەخێرایی جێگەی خۆی لە پێکهاتەکانی زینەدین زێداندا دەکاتەوە، چونکە ڕاهێنەرەکە بەدوای شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچدا دەگەڕێت و ڤیراتی هاوشانی پۆگبا و ڤان دی بیک بۆ ئەو پێگەیە دیاریکراون.

 

  • دونێل مالین: لاوێکی بەهرەمەندی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندییە و لەم وەرزەدا بە تۆمارکردنی ١٧ گۆڵ لە ٢٥ یارییدا سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە، تەمەنی ٢١ ساڵە و گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید قورسە، چونکە چەندین یانەی تری وەک بەرشلۆنە و یانە ئینگلیزییەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی گەورەی پێشکەش بکەن.

 

  • ئێرلینگ هالاند: هێرشبەرە زەبەلاحەکەی نەرویج لەزستانی ٢٠٢٠ لە یانەی سالزبۆرگەوە پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆندەوە کرد، بەدرێسی یانە ئەڵمانییەکەوە هەمووانی سەرسام کردووە، تەنانەت بەر لەوەی هەنگاو بۆ ئەڵمانیا بنێت لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ و بارسا و یونایتد و سیتیەوە داواکراو بووە.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان