ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئەستێرەیەکی دێرینی ئیتاڵیا: بەرپرسانی یوڤانتۆس دەزانن کە خولی ئیتاڵیا کۆتایی هاتووە

خەڵک سپۆرت

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما دووپاتی دەکاتەوە، کەمکردنەوەی موچەی یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس واتای ئەوەیە خولی ئیتاڵیا لەم وەرزەدا کۆتایی هاتووە.

لەئێستادا خولی ئیتاڵیا بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێ و ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکان ڕاگیراون و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تادێت زیاتر دەبێت، بەو هۆیەشەوە نازانرێت کەی و لە چ بارودۆخێکدا خولەکە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

بەم هۆیەوە بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریان لەسەر کەمکردنەوەی موچەکانیاندا و یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی تر ڕەزامەندییان نیشاندا، ئەوەش (١٠٠) ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەگەڕینێتەوە.

لەم بارەیەوە کاسانۆ بە کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس موچەی یاریزانانی یانەکە کەم بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دووبارە ئەنجام نادرێتەوە و کۆتایی هاتووە، بەنسبەت منەوە بابەتەکە یەکلایی بۆتەوە، ئەگەرنا یانەیەکی یوڤانتۆس بۆ هەنگاوێکی وەها دەنێت”.

هەروەها دەڵێت :”دەکرا ئەم بڕیارە لەکۆتایی هەر مانگێک، یاخود لەکۆتاییەکانی مانگی شەش بدرێت، بەنسبەت یانە هەژارەکانیشەوە پێویستە چارەسەرێک بۆ لێبڕینی موچەی یاریزانەکان بدۆزنەوە، چونکە هەندێک لەو یاریزانانە تەنها چوار و پێنج هەزار یورۆ موچەیانە و کرێ خانوو ئوتۆمبێل دەدەن، هەندێکیان پارەی قیستی ئوتۆمبێل و خانویان لەسەرە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا باشترین بڕیاریداوە بە دووبارە ئەنجامدانی خولەکە لە دۆخێکی لەباردا، تایبەت بەخۆشی بەباشی دەزانێت قۆناغێکی چوار یانەیی ئەنجامبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە خولی ئیتاڵیا.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان