ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

حەبیب لە ڕووبەڕوبونەوەی مێژوویی فێرگسۆن کشایەوە و ماکگریگۆر جێگەی دەگرێتەوە

خەڵک سپۆرت

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی پاڵەوانی بواری (UFC) بەهۆی پڕۆسەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کشانەوەی خۆی لە ڕووبەروبونەوەی مێژوویی پاڵەوانان بەرامبەر تۆنی فێرگسۆن و پاڵەوانێتی (UFC 249) ڕاگەیاند.

بڕیاربوو “خابیب”ی ڕوسی لەماوەی داهاتوودا ڕووبەڕوبونەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر تۆنی فێرگسۆنی ئەمریکی ئەنجامبدات، کە ئەویش پاڵەوانێکی بوارەکەیە و یەکێکە لە دڕندەترین جەنگاوەرانی (UFC).

تۆڕی “فۆکس”ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەکردنی پەتا جیهانییەکە بە وڵاتانی ئاسیا، خابیب کشانەوەی لە دابەزینە مێژووییەکە ڕاگەیاندووە و ڕاستەوخۆ بەرپرسانی (UFC) شوێنگرەوەیان دەستنیشانکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆنۆر ماکگریگۆری جەنگاوەری ئێرلەندی و پاڵەوانی پێشووی بوارەکە جێگەی خابیب دەگرێتەوە و دابەزینی مێژوویی بەرامبەر تۆنی فێرگسۆن ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە یارییەکە ئەنجام نەدرێت.

ماڵپەڕی “ئاڕ تی” ڕوسی ئاماژەی کردووە، ڕووبەروبونەوەی نێوان خابیب یان ماکگریگۆر و تۆنی فێرگسۆن بڕیارە لە نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت، ئەو شارەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دۆخێکی خراپدایە و ئەوەش ئەگەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی دابەزینەکە بەهێزتر دەکات.

یەکێکی تر لە کەموکورتی لیستی ڕووبەڕوبونەوەکان ئەوەیە، کە چەندین پاڵەوانی ڕوسی وەک ئیسلام ماخاشیڤ و محەمەد ئانکالایڤ کشانەوەیان ڕاگەیاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا ناویان لەنێو لیستی ڕووبەڕوبونەوەکاندا هاتووە.

ریکلام

جیهانی

درێسەکەی مایکڵ جۆردان بە 320 هەزار دۆلار فرۆشرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە ناوەندی مەزادی (بێڤەرلی هیڵز) درێسە تایبەتەکەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکایی مایکڵ جۆردان، بە 320 هەزار دۆلار فرۆشراو بوو بە گرانترین پارچەی یادگاریی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو مەزادەکە تۆمارکرا.

 

خانەی مەزادی گۆلێن لە (بێڤەرلی هیڵز)، ڕایگەیاندووە؛ فرۆشتنەکە ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ مەزادکردنی درێسەکەی جۆردان تۆمارکرد، کە تەمەنی بۆ ساڵی 1984دەگەڕێتەوە.

 

ئەو خانەی مەزادە زیاتر لە 500 پارچە یادگاری دەگمەنی تێدایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا درێسێکی باسکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فرۆشرا، کە نرخەکەی 192 هەزار دۆلار بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای 15 ساڵ وازهێنانی لە بۆکسێن، تایسۆن بەرامبەر جۆنز یەکسان بوو

خەڵک – وەرزش

مایک تایسۆنی ئەمریکایی، پاڵەوانی کێشی قورس، کە 15 ساڵە دەستبەرداریی یاریی بۆکسێن بووە، لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ رۆی جۆنز، نیشاندا کە هێشتا هێزێکی زۆری هەیە کاتێک پاش چاوەڕوانیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی بۆکسێن و لە نمایشێکی ڕکابەریدا بەرامبەر ڕۆی جۆنزی ڕکابەری وەستایەوە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات .

شەوی ڕابردوو لە کۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تایسۆن و جۆنز بەڕێوە چوو، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ هەژاران، و یارییەکە لە هەشت خولدا خۆی بینییەوە، کە سەرەنجام بە یاکسان بوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە تایسۆنی 54 ساڵ وتی ” دڵخۆشم بەم نمایشەو بەردەوامبوونم لەم چالاکییە وەرزشیانەدا، ئەمڕۆ هەستم بەوەکرد کە هێشتا هێزو تواناکەی جارانم هەر ماوە”.

دوا یاریی پیشەیی تایسۆن 15 ساڵ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە کێڤن ماکبرایدی ئیرلەندی دۆڕا، بەڵام لە کۆتایی یاریەکەدا تایسۆن کۆنترۆڵی جۆنزی 51 ساڵی کردبوو .

تایسۆن وتیشی”ئەمە زیاتر لە یارییەکە، ئێمە گرنگی بە کارە مرۆییەکان دەدەین و یارمەتی خەڵک دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان