ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕاهێنەری ئارسیناڵ هەوڵی کڕینی کۆتینیۆ دەدات و لێپرسراوی کارەکانی چاوی لە یانەیەکی ترە

خەڵک سپۆرت

مایکڵ ئارتیتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی وەک ئامانجی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دیاریکردووە، بەڵام پێناچیت لە ئیمزاکردنی بۆندەکەدا سەرکەوتوو بێت.

تۆڕی “سۆکەر لینک”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی خواستنی لە بایرن میونشن کۆتایی دێت و ناچارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، لەم یانەیەش هیچ بەرژەوەندییەکی نییە و بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە تەئکید دەکاتەوە، کە چەندین یانەی ئینگلیزی گەورە داوای گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکەیان کردووە لەنمونەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و لیستەر سیتی و تۆتنهام، بەڵام ئارسیناڵ لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی ئارتیتاوە دەیانەوێت یاریزانەکە دابین بکەن.

یانەی ئارسیناڵ لە پلانیاندایە ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی بفرۆشێت و بەو بڕەی لەم گواستنەوەیەوە بەدەستدێت بۆند لەگەڵ کۆتینیۆ ئیمزا بکەن.

کێشەی ئارسیناڵ لەوەدایە کە لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە خەون بە یانەی چێڵسییەوە دەبینێت و هەندێک لەڕۆژنامەوانانیش پێیان وایە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانە شینەکەی لەندەندا هەیە، بۆیە هەوڵدەدات کۆتینیۆ بەرەو چێڵسی ببات.

کۆتینیۆ لەم وەرزەدا ٢٢ یاریی بەدرێسی بایرن میونشنەوە ئەنجامداوە و تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کردووە، ئەو ڕێژەیەش بە دڵی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە نییە و بڕیاریانداوە بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزانەکەن.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان