ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

چاودێرێك: مستەفا كازمی زۆرترین چانسی هەبوو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بۆ ئەم قۆناغە ڕاگوزەرە

خەڵك- ئارام سەردار

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت: پێدەچێت ئەمجارەیان جیاواز بێت و مستەفا كازمی زۆرترین چانسی هەبوو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بۆ ئەم قۆناغە ڕاگوزەرە.
بەرهەم كەلهوڕی، چاودێری سیاسی لەبارەی ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمجارەیان جیاوازە، چونكە دوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەكان بە دیاری كراویش لە خوارووی عیراق و ناوچە شیعەنشینەكان بە پاساوی بوونی گەندەڵی لە وڵات و خراپی خزمەت گوزارییەكان، بۆیە بوونی ئەم گوشارانە عادل عەبدولمەهدی دەستی لەكار كێشایەوە.

دەشڵیت‌، خۆپێشاندەران كۆمەڵێك مەرجیان دانابوو بۆ هەر كەسێك كە ‌دەبێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حكومەت پێك دەهێنێت، دیارترین داواكاریش ئەوە بوو كە نابێت ئەو كەسە پێشتر هیچ پۆستێكی حكومی وەرگرتبێت.

بەرهەم كەلهوڕی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای عادل عەبدولمەهدی هەموو ئەوانەی كە هاتنە پێش بۆ ئەوەی متمانەیان پێ بدرێت لەم مەرجەی خۆپێشاندەران دەرنەچوون و خاڵی هەرە گرنگیش ئەوە بوو كە نەیانتوانی دڵی كورد و عەرەبی سوننە بەدەست بێنن، هەروەكو ( پۆل بریمەر )یش لە كتێبیەكەی بەناونیشانی ( ساڵەكەم لە عیراق ) ئاماژەی پێ كردووە، دەڵێت ئێمە بە شیعەكانمان وتووە كە پێویستە دڵی كورد و عەرەبی سوننە لە خۆتان ڕازی بكەن بینیمان لە كاتی هاتنە پێشی، محەمەد تۆفیق عەلاوی كورد و عەرەبی سوننەش زۆر بەڕوونی ئاماژەیان بەوەدا كە ئەوان لە پەرلەمان هەرگیز متمانە بە كابینەكەی نادەن، چونكە هیچ خوێندنەوەیەكی بۆ مافەكانی ئەوان نەبووە.

لە بارەی هاتنە پێشەوەی زورفیش ئەو چاودێرە سیاسییە وتی، كورد و عەرەبی سوننە هیچ وەڵامێكی ئەرێنیان پێشان نەدا، كوتلە شیعییەكانیش دركیان بەوە كردووە كە ناكرێت ئەوان كە زۆرینەن و حكومەت پێكبهێنن بێ ئەوەی كورد و عەرەبی سوننە بەمە ڕازی بێت، بۆیە گۆڕیان بە مستەفا كازمی، بەمەش عەرەبی سوننە و كورد ڕازی بوون و تەنانەت سەرۆكی هەرێمیش لە ڕاگەیەنراوێكدا بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەكات ئەوان وەكو كورد پشتگیری دەكەن.

بەرهەم كەلهوڕی ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە كازمی پێشتر پۆستی حكومی هەبووە لە سلكی هەواڵگری، بەڵام ئێستا ئەو گردبوونەوە گەرم و گوڕەی خۆپێشاندانەكان نەماوە و هەموو پێكهاتەكانیش ڕەزامەندن لەسەری، بۆیە پێ دەچێت ئەمجارەیان جیاواز بێت و كازمیش زۆرترین چانسی هەبوو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بۆ ئەم قۆناغە ڕاگوزەرە.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان