ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید سیاسەتەکەی بەرشلۆنە پەیڕەو دەکات و ئاڵوگۆڕ بە پشتگوێخراوەکان دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشێوازە کارپێکراوەکەی یانەی بەرشلۆنە هەنگاو دەنێتە ناو گواستنەوەکانی هاوینەوە و یاریزانە بێسودەکانی بە شێوازی ئاڵوگۆڕ دەفرۆشیت بە یانە داواکارەکانیان.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەزانن کاریگەرییە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنا لەسەر یانەکەیان ئاسان نابێت، بۆیە بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ گواستنەوە و دابینکردنی ئەو یاریزانانەی بۆ پێکهاتەی زینەدین زێدان پێویستین.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە هەمان سیاسەتی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی ٢٠٢٠دا بەکاربهێنێت، کە ئەویش ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانە پشتگوێخراو و بێسودەکانە بە یاریزانانی ئەو یانانەی داواکاریانن.

بەنمونە ناوی لوکا یوڤیچی هێرشبەری سڕبی هێنراوە کە لەم وەرزەدا هیچ سودێکی بە یانە گەورەکەی مەدرید نەگەیاندووە و لەهەمان کاتدا لەلایەن یانەی ئارسیناڵەوە داواکراوە.

بەرپرسانی ڕیاڵ بەرامبەر فرۆشتنی یوڤیچ داوای دەستبەرداربوونی یانە ئینگلیزییەکەیان لە پێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی کردووە، کە هێرشبەرێکی سەرەڕمی گۆڵکارە و لەئێستادا یانەی شاهانە بۆ یاریزانێکی هاوشێوە دەگەڕێت.

هەروەها ناوەکانی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز و ماریانۆ دیاز و کۆی (١٣) یاریزانی خوازراو لە یانەکانی دیکە، بڕیاردراوە بەشێوازی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ یانەکانی دیکە جێگۆڕکێیان پێبکرێت.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان