ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مادیسۆن لێدانێکی جەرگبڕی ئاڕاستەی یونایتد کرد: لە یانەکەم بەختەوەرم

خەڵک سپۆرت

جەیمس مادیسۆن ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی لیستەر سیتی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە یاریکردن بۆ یانە ئینگلیزیەکەیی و دووپاتیدەکاتەوە، لەپلانیدا نییە پەیوەندی بە یانە داواکارەکانیەوە بکات.

میدیاکانی ئینگلتەرا ئاماژەیان کردووە، یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا هەوڵ بۆ گواستنەوەی جەیمس مادیسۆن دەدات کە لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی لیستەر سیتیەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە.

لەم بارەیەوە یاریزانە ٢٣ ساڵەکە بە ماڵپەڕی فەرمی لیستەری ڕاگەیاندووە :” ئەگەر بەبیریخۆمی بهێنمەوە، چوار وەرز لەمەوبەر بەشێوەی خواستن بۆ یانەکانی نۆریچ سیتی و ئەبردین یارییم دەکرد، ئێستا هەموو هەفتەیەک لە خولی نایابی ئینگلیزی یاریدەکەم، ئەوەش ئامانجی سەرەکیم بوو دەمویست ئەنجامی بدەم”.

هەروەها دەڵێت :” حاڵی حازر شانازی بەخۆمەوە دەکەم کە توانیومە بەو ئاست و پێگەیە بگەم، هەنگاویش بەرەوپێش دەنێم، من نەگەیشتومەتە ئاستی باڵا، بەڵام هەوڵدەدەم لەگەڵ لیستەر سیتی بگەمە ئەو خاڵە، هەست دەکەم ئێرە ماڵی منە و منیش بەشێکم لەیانەکە، ڕاهێنەرێکی باش و هاوڕێی باشم هەیە لێرە، هاندەرانم خۆشدەوێت، لەبەرئەوەیە زۆر زۆر بەختەوەرم و بیر لە ڕۆیشتن ناکەمەوە”.

لێدوانەکانی مادیسۆن لەلایەن میدیا ئینگلیزیییەکانەوە بە لێدان لە خەونی مانچستەر یونایتد ئاماژەی بۆ کراوە و دووپاتیدەکاتەوە، گواستنەوەی بۆ یانە گەورەکەی مانچستەر ئاسان نابێت.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان