ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سیسینیۆ چیرۆکی ڕۆژی وازهێنانی زێدان و ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات

خەڵک سپۆرت

سیسینیۆی بەرازیلی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید چیرۆکی ئەو ڕۆژە دەگێڕێتەوە، کە زینەدین زێدانی فەرەنسی تیایدا وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

زێدانی ڕاهێنەری ئێستای یانەی شاهانە لە حەوتی مانگی پێنجی ٢٠٠٦ وازهێنانی یەکجارەکی لەبواری تۆپی پێ ڕاگەیاند و پێڵاوەکانی هەڵواسی، لەو ڕۆژەشدا یانە ناودارەکەی مەدرید ڕووبەڕوی ڤیاڕیاڵ بووەوە و ئەنجامی نێوانیان یەکسانبوون بوو.

لەکۆتایی یارییەکەدا “زیزۆ” ماڵئاوایی لە ئامادەبووانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد و چیتر جارێکی دیکە بەدرێسی یاریکردنەوە نەبینرایەوە.

سیسینیۆ لەبارەی ئەو ڕۆژەوە دەڵێت :” لەیاریی ماڵئاواییدا زێدان زۆر بێزاربوو و دۆخەکە کاریگەریی لێکردبوو، ئێمەش بەهەمان شێوە، لەبەرئەوەی ئەفسانەیەک لە یاریکردن دەوەستا و ماڵئاوایی دەکرد”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە هاتە ژووری جلگۆڕینەکان سڵاوی لەسەرجەم یاریزانان کرد یەک لەدوای یەک، بەڵام ئەوەی لێرەدا ڕوویدا هەرگیز لەبیرناکرێت، ڕۆبینیۆ بە گاڵتەجاڕییەوە بە سەرۆکی یانەی ووت: سەرۆک، زیزۆ دەڵێت ئەگەر بۆندم بۆ ماوەی دوو وەرز بەبڕی ٦.٥ ملیۆن پێشکەشبکرێت بەردەوامدەبم لەیاریکردن و لەبڕیاری وازهێنان پەشیمان دەبمەوە، ئەو کاتە شەش ملیۆن زۆرترین موچەبوو بدرێت بە یاریزانێک”.

سیسینیۆ بەردەوامی بە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی دەدات و دەڵێت :” هەمووان دەستیان بە پێکەنین کرد، بەڵام فلۆرنتینۆ پێرێز زۆر بەجدی ڕووی وەرگێڕا و ووتی: ئەگەر زێدان ئەوەی دەوێت و بەوە لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە، هەر ئێستا کاغەزی بۆندەکان دەهێنم و بە شایەتی ئێوە بۆندەکەی نوێدەکەینەوە، بەو مەرجەش کە خۆی ویستی لەسەریەتی”.

بەرگریکارە بەرازیلیەکە دەڵێت :” زێدان سەرسامبوو و کەمێک وەستا و تەماشای سەرۆکی کرد، پاشان وتی نەخێر، نەخێر، نەخێر نامەوێت لەوە زیاتر یاریبکەم”.

یاریزانە بەرازیلیەکە لەکۆتاییدا دەڵێت :” زێدان هەمیشە لەناو یاریگادا یاریدەدەرمان بوو، ورەی بەرزدەکردینەوە و ڕوحی بۆ یاریکردن ئامادەدەکردین، پێش یاریی هەمووانی ئاڕاستە دەکرد، بەڕاستی هاوشێوەی ڕاهێنەرێک بوو لەناو یاریگادا، هەمیشە فلۆرنتینۆ پێرێز دەیوت زێدان کە یاریدەکات وەک ئەوە وایە قاتی جلوبەرگی دەرەوەی لەبەردابێت، ڕێکپۆش بوو تەنانەت ئارەقەشی نەدەکردەوە، زۆر ناوازەبوو کاتێک دەمبینی یاریدەکرد”.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان