ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

١٠٠ دەمامک دروست دەکات، بەڵام خۆی ئەمرێت

خێزان ـ لوقمان غەفوور

ڕۆژی ١٧ ی نیسان لەسەر ڕێگای تەکساس، ئەمبولانسێک بە تیژەوی دەیەوێت کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ و تەواوی خێزانەکەی بگەیەنێتە نەخۆشخانەی گشتی ئانسۆن، لەنۆکس کاونتی ویلایەتی تەکساس، بەڵام ناگات بەنەخۆشخانە و گیان لەدەستدەدات.

کاتێک کارمەندانی نەخۆشخانە لەمنداڵەکە دەڕوانن ھەر ئەو منداڵەیە ھەفتەیەک بەبەردەوامی ١٠٠ دەمامکی گەیاندۆتە کامەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە، چونکە لەبەرەکانی پێشەوەی کۆرۆنا ڤایروس لەجەنگدان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کەی تەکساس ١٢_ ئەی بی سی، (لیکسی برۆک کۆلینز) لەکەرتی نۆکس، لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە ١٠٠ دەمامکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی گشتی ئانسۆن کردووە.

کارین لۆگان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەی مۆندای بە نیگەرانییەوە باس لە مردنی ئەو کیژە تەمەن ١٠ ساڵە دەکات و دەڵێت:” بەھۆی ئەوەی دایکی کۆلینز و داپیرەیی و مام و ئامۆژنی پەرستیارن، عاشقی خزمەتگوزاری پەرستیار بوو، بەڵام نەگەیشت ئەو خزمەتە درێژە بکێشێت”.

لۆگان دەشڵێت:”وێرای بچوکی تەمەنی، لیکسی دەست ڕەنگین و ژیر و بەرپرسیار بوو، ٥٠ دەمامکی ئامادەکردبوو بیگەیەنێتە شارەوانییەکەمان و کارمەندان بەڵام بەداخەوە نەگەیشت پێمان”.

ڕۆژی ٢٢ نیسان نەخۆشخانەی ئانسۆن ژمارەیەک لە ماسکەکانی لیکسی کۆلیز لەسەر پێگەی نەخۆشخانەکە ئەخەنەڕوو وەک ڕێزلێنانێک بۆ مەرگی ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵە. ھەروەھا پێگەی قوتابخانەی مۆندای سەرەتایی -یش بە ھەمانشێوە لەسەر پێگەکەیان دەنوسن:”سوپاس بۆ ئەوەی بۆ ئێمەت کرد”.

جارا گرای کۆلینز دایکی ئەو منداڵە باسی ڕۆژی ١٧ی نیسان دەگێڕێتەوەو دەڵێت: “دوو ڕۆژ بوو ٥٠ دەمامکی دروستکردبوو داوای لێکردین ھەموومان پێکەوە بە ئۆتۆمبێلێک بڕۆین بۆ شارەوانی مۆندای، بەڵام لەسەر ھێڵی خێرایی تەکساس توشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووین”.
بەھۆی ئەو ڕووداوی ھاتو چۆیەوە جگە لە لیکسی ، برایەکی و کوڕێکی مامی لیکسی مردن. دایکی و باوکی و داپیرەی و دوو منداڵی تریان ڕزگاریان بوو.

خۆشەویستی

چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەریی، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەرییە، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت، چونکە بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر ڕۆڵی ژن و پیاو و جیاوازیەکانیان:

 

– هەر پیاو دەبێت پارە بدات! 

کاتێک ژنان دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت و زیاتر بتوانن قسەڕۆشتوو بن، پێویستە بەرپرسیارێتی زیاتریش لەئەستۆ بگرن.

 

– پیاو ناتوانێت چاوی خۆی بگرێت! 

زۆرجار پیاوان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندان و هەر تەماشای کچ و ژنی دیکە دەکەن و دەڵین چاو ناگیرێت، ئەمە بۆچونیکی هەڵەیە و ژنان پێویستە ڕێگەی پێنەدەن!

 

– ژن و بەڕێوەبردنیان نەوتووە! 

ئەمەش یەکێکە لە خراپترین و هەڵەترین بۆچونەکان، چونکە توانای بەڕێوەبردن بە خوێندن و ئەزموون و لێهاتوویە نەک ڕەگەز!

 

– پیاو نابیت بگری! 

بەپێی توێژینەوەکان پیاویش بەهەمان ڕێژەی ژنان خەفەت و بێزاری و توڕییان هەیە، بەڵام ئەوان زیاتر هەستەکانیان دەشارنەوە، لەکاتێکدا گریانی ئەوانیش شتێکی زۆر ئاساییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند هۆکارێکی سەیر کە ئەگەری تەڵاق زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی سەیرە کە توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەگەری تەڵاق لەنێوان هاوسەرەکان زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە:

 

زەردەخەنە لە وێنەی منداڵیدا

بەپێی توێژینەوەیەک ڕێژەی تەڵاق لەو کەسانەدا کەمترە کە لە منداڵیدا لە وێنەکانیاندا پێکەنیوون و دڵیان خۆشە

 

کارکردن لە نێو ژناندا

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو پیاوانەی لە نێو ژناندا کاردەکان (بەپێچەوانەشەوە)، ئەوا بەڕێژەی ١٥٪ ئەگەری تەڵاق و جیابوونەوە تێیاندا زیاترە.

 

دایک ببینە و کچ بخوازە

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دایکانەی لە ژیانی هاوسەرگیری شکستیان خواردووە، ئەگەر زۆرە کچەکانیشیان هەمان شێوە بن

 

خەوتن کەمێک بە جیا

توێژینەوەیەکی دیکە سەلماندویەتی کە ئەو هاوسەرانەی لەسەر یەک سیسەم کەمێک دوور لەیەک دەخەون کەمتر جیادەبنەوە، چونکە خەوتنیان ئاسوودەترە

 

 

عاشقە و ماشقەی تازە

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستی ئەو ژن و مێردە تازانەی لەسەرەتای هاوسەرگیریان زیاد لە پێویست خۆشەویستی و ڕۆمانسیەت بۆیەک دەردەبڕن، ناتوانن تا سەر لەو کارە بەردەوام بن و ساردبوونەوەشیان لەوە دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٥ تاکتیک کە بەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنت لە پەیوەندیدا

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت لە پەیوەندی خۆشەیوستیدا هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەلاتی خۆیاندا بێت جا هەندێکجار پیاوان وا دەکەن و هەندێکجاریش ژنەکان:

 

– بەناوی گرنگیپێدانەوە چاودیری وردت دەکەن و دەیانەوێت بزان چرکە بە چرکە لەکوێیت و چی دەکەیت.

– کارە خراپەکانی خۆیان بە ناوی خۆشەویستیەوە دادەپۆشن.

– هەوڵدەدات ستایل و جۆری جلوبەرگ و شتەکانت بەو جۆرە لیبکەن کە خۆیان دەیانەوێت.

– هەوڵدەدات بە خێزانەوە بتبەستێتەوە و نەهێڵێت لە بوار پیشەییەکانی خۆتدا پێش بکەویت، بۆنمونە منداڵێکی نوێ دەخاتەوە تا زیاتر سەرقاڵ ببیت و لەکارەکەت پێش ئەو نەکەویت

 

– کۆنتڕۆڵی ئەکاونت و سۆشیال میدیاکانت دەکات و ناچاریشت دەکات زوو زوو وێنەی خۆتان دابەزێنیت، بۆ ئەوەی هەموان بیبینن کە چەند ئەوت خۆش دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان