ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان