ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

یەكەم ڕۆژی هاوین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سبەی یەك شەممە 21ی حوزەیرانی 2020، كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی مانگی (پووشپەڕ)ی كوردی، یەكەم ڕۆژی هاوین لە نیوەگۆی باكووری زەوی دەستپێدەكات و زەویش لە دوورترین خاڵ دەبێ لەگەڵ خۆردا و ڕۆژەكەی درێژترین كات و شەوەكەی كورتترین كات دەبێت.

هەموو ساڵێك و لە 20 یان لە 21 ی حوزەیراندا، دیاردەیەكی فەلەكی ڕوودەدات، كە ناسراوە بە (وەرگەڕانی هاوینە – Summer Solstice).

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی فەلەكی كوردستان، ئەمساڵ لە 21-6-2020 كاتژمێر 12:43 دواینیوەڕۆ بەكاتی كوردستاندا یەكەم ڕۆژی (وەرزی هاوین)ە لە ڕووی فەلەكییەوە، واتە سبەینێ‌ زەوی دەگاتە دوورترین خاڵ لە خۆر، كە دەگاتە 152 ملیۆن و 97 هەزار و 701 كیلۆمەتر، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە نیوەگۆی باكووردا وەرزی هاوین دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاندووە، لاریی تەوەرەیی خولانەوەی زەوی بە 23.26 پلە لەسەر خولگەكەی و هەڵبەز و دابەزینی ئاستی زەوی لەكاتی خولانەوەی بەدەوری خۆردا وادەكات لە 20 یان 21 ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك، تیشكی خۆر بە شێوەیەكی نیمچە ستوونی بێت لەسەر (خولگەی قڕژاڵ)ی لە نیوەگۆی باكووری زەوی، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەبەر مانەوەی زیاتری خۆر لە ئاسمان و درێژبوونەوەی كاتی رۆژ بۆ دواین ئاست، بەڵام بە پێچەوانە لە باشووری زەویدا تیشكی خۆر لار دەبێت لەسەر (خولگەی گیسك)، بۆیە لە دەرەنجامی كەمیی مانەوەی خۆر لە ئاسمان و كورتبوونەوەی ماوەی ڕۆژ و درێژبوونەوەی ماوەی شەو لە نیوەگۆی باشووردا دیاردەی (وەرگەڕانی زستان)ەیە، واتە دابەزینی زۆری پلەی گەرمیی دەستپێكردنی وەرزی زستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەهەمان كاتدا و لە جەمسەری بەستووی باكوور و لێرە بەدواوە تا ماوەیەكی دیكە خۆر لە ئاسمانیدا ئاوانابێت و بە پێچەوانە بۆ كیشوەری بەستووی باشوور (ئەنتاركتیكا) شەو داهاتنێكی بێ هەڵاتنی خۆر تاماوەیەك دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەگرێت.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان