ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كیا مۆتۆرز” چەند نوێكارییەكی گرنگی بۆ بچووكترین ئۆتۆمبێلی (Picanto) زیادكردووە

خەڵک

كیا پیكانتۆی نوێكراوە: دیزاینی نوێ و نایاب و تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو

• دیزاینی نوێ بۆ هەموو جۆرەكان، لە نێویشیاندا GT-Line وX-Line.
• هەیبەتێكی زیندوو: بژاردەی نوێ و ڕەنگی جۆراوجۆری كابینەی ناوەوە.
• تایبەتمەندیی دڵنیایی پێشكەوتوو، كە سیستەمی “یارمەتیدانی پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن” و “یارمەتی دوورخستنەوە لە پێكدادان لە پێشەوە”ی تێدایە.

كۆمپانیای “كیا مۆتۆرز” چەند نوێكارییەكی گرنگی بۆ بچووكترین ئۆتۆمبێڵی خۆی كە ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆیە (Picanto) زیاد كردووە، ئۆتۆمبێڵە نوێكراوەكان لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020 لە بازاڕە هەڵبژێردراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بەردەست دەبن. پیكانتۆ كۆمەڵێك تەكنیكی دڵنیایی و تەكنەلۆژیای زانیاری تێدایە، كە هەمیشە ئەم جۆرە تەكنیكە تەنیا لە ئۆتۆمبێڵی گەورە و نرخ بەرزەكاندا هەن، هەروەها ئۆتۆمبێڵەكە كۆمەڵێك گواستنەوەی جووڵێنەری هەیە كە بە ئەندازەیەكی نوێ دروستكراوە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان، ئەمە سەرەڕای نوێكارییەكی داهێنەرانە لە دیزاینی ناوەوە و دەرەوە.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراوە، ژمارەیەك تەكنیكی دڵنیایی پێشكەوتووی بۆ زیاد كراوە، كە هەمان تەكنیك لە ئۆتۆمبێڵە قەبارە گەورەكانی كیادا هەن، ئەمەش وا دەكات ببێتە دڵنیاترین ئۆتۆتۆمبێڵ لە جۆری خۆی. یەكێك لە چاككردن و نوێكردنەوەكانیش گێڕی جۆری (AMT)ی دەگرێتەوە، لە كیا، لە پێناو هاژوشتنێكی سەلامەتتر.
یاسر شابسووغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی “كیا مۆتۆرز” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ڕایگەیاند: “ئۆتۆمبێڵی كیا پیكانتۆی نوێی چاككراو، پەرەپێدانێكی گەورەی یەكێك لە جۆرەكانی ئۆتۆمبێڵەكانمانە، بە تەكنەلۆژیایەكی تەواو نوێ و تایبەتمەندیی دڵنیایی و دیزاینێكی سەرسوڕهێنەر و نوێكراوە ئامادە كراوە، بەم جۆرەش پیكانتۆی نوێ، ئاستی دڵنیایی و بەها و ئاسوودەبەخشی و جوانی، تا ڕادەیەكی زۆر زیاد دەكات. ڕةنگە ئۆتۆمبێڵەكە بچووك بێت، بەڵام زۆرێك لەو شوفێرانە لە دەوری خۆی كۆ دەكاتەوە كە حەزیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێڵانەیە و دەیانەوێ لە شاردا چێژێكی ڕاستەقینەیان پێ دەبەخشێت”.

دیزاینی دەرەوەی نوێكراوە، دیمەنێكی ناوازەی هەردوو جۆری GT-Line وX-Line
دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ زۆر سەرنجڕاكێشە، بەتایبەتیش لەگەڵ ئەم نوێكارییەی لە جۆری وەرزشیی GT-Line و جۆری X-Line ئەنجام دراوە و ئیلهامەكەی لە ئۆتۆمبێڵی دەبڵ ئەكسڵ وەرگیراوە، لە ئەنجامدا دیمەنێكی نایابی نوێكراویان هەیە.
ڕووكاری هەردوو جۆری پیكانتۆ G-Line و X-Line، پێداچوونەوەیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئامادەییەكی بەهێزتریان هەبێ، ئەمەش لە “لووتی پڵنگ”ی پێشەوەی دەست پێ دەكات، كە چوارچێوەیەكی نەخشێنراو و دیمەنێكی كراوەی هەیە، چوارچێوە ڕەنگ كڕوومییەكەی شێوەیەكی نایابی پێ بەخشیوە، كە بەرەو بەشی خوارەوەی ڕووناكییەكانی پێشەوەی درێژ دەبێتەوە و دووبارە دیزاین كراوەتەوە. بەم جۆرە دیمەنێكی جوانتر و پانتر و جێگیرتر بە ئۆتۆمبێڵەكە دەبەخشێت، هەردوو لای تۆڕەكانی “لووتی پڵنگ” لایتێكی پێشەوەی سووری جۆری GT-Line و بەرگێكی ڕەشی ڕووخسار میكانیكی لە شێوەی X-Line هەیە كە لەگەڵ دەرچەكانی هەواگۆڕكێی گونجاوە.
لایتەكانی پێشەوەی هەر دوو جۆرەكەی ئێستا دیزاینێكی نوێیان بۆ كراوە، ڕووناكییەكانی هێمای ڕۆژ چوار گلۆپی LEDیان پێوەیە. لە دواوەش، ئۆتۆمبێڵەكان دیزاینێكی نوێ و كۆمەڵێك لایتی LEDی بۆ دانراوە. هاوكات دیزاینێكی بەرتەسكتری لایتەكانی تەمومژ، دیمەنێكی ناوازەتریان سەبارەت بە گۆشەكانی دیتنی دواوە پێ بەخشیوە.
دەعامی هەردوو جۆری GT-Line وX-Line دیزاینێكی نوێیان هەیە، هێڵەكانی دەرەوەی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵەكە وردەكاریی زیاتریان بۆ كراوە، بۆ ئەوەی سەردەمییانەتر دەركەون، ئەم گۆڕانكارییانە دەبنە هۆی ئەوەی كە دیزاینی X-Line پتەوتر بێت و دیمەنێكی بەهێزتری هەبێت. بەڵام دیمەنی جۆری GT-Line زیاتر بە ئەدایە نایابەكانی GTی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەناسرێتەوە. دەرچەكانی هەواگۆڕكێی دەورەی دەعامییەكانی GT-Line گەورەتر و پانترە و هەمان ڕەنگی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵەكەی هەیە، لەگەڵ ڕووبەرێكی ڕەشی درەوشاوە و لایتی تەمومژی شێوە ئەڵماسی، جۆری X-Line لە ئۆتۆمبێڵە دەبڵ ئەكسڵەكان، پلێتێكی پارێزراو خزی هەیە، لەگەڵ بەرگێكی ڕەنگ كانزایی كە دروشمی X-Line و چوارچێوەیەكی ڕەشی بریقەدار كە لە تۆڕی پێشەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو چوارچێوەی وشككردنەوەی تایەكان لە هەردوو لای ئۆتۆمبێڵەكە.
پیكانتۆی نوێكراو، بە 10 ڕەنگی جیاوازی پڕ لە ژیان بەردەستە، ئەمەش دەرفەتی هەڵبژاردنی زۆر دەخاتە بەردەم كڕیاران، هەروەها ویلە ئەلەمنیۆمەكەی بە دوو جۆر دیزاینی نوێ بەردەستە و بەم شێوەیەش هەیبەتی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی وەرزشی بەهێزتر دەكات: دیزاینی شێوە تیشكی بە پێوانەی 16 یان 14 ئینج و دیزاینی شێوە ئەڵماسیی دووڕەنگی بە پێوانەی 16 ئینج.

شاشەی كاتبەسەربردن و زانیاریی چاككراو و بژاردەی جیاواز بۆ تایبەتمەندكردنی كابینەكەی
ناوەوەی كابینەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ كۆمەڵێك نوێكاریی بینینەكی و تەكنەلۆژی تێدا ئەنجام دراوە، كە پەیوەستن بە سیستەمی دەنگی و بینینەكی (AVN) لەناو شاشە گەورە دەرپۆقیوەكەی بە پێوانەی 8.0 ئینج، لە پاڵ شاشەیەكی ژمارەیی HD بە پێوانەی 4.2 ئینج لەلای پێوەری تایبەت بە شوفێر.
بەپێی هەڵبژاردنی جۆر و وڵاتەكە، قوماشی كوشینەكانی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ ڕەنگی ڕەش یان چەرمی دروستكراون، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێڵە نوێكراوە كۆمەڵێك كەلوپەلی نوێی ڕاخراوی بۆ زیاد كراوە بۆ ئەوەی دیمەن و هەستێكی سەردەمییانە و كوالێتی بەرز پێشكەش بكەن. ناوەوەی كابینەكە كۆمەڵێك هێڵی تێدایە بە ڕەنگەكانی ڕەش و زیوی و ڕەشی درەوشاوە، ئەم هێڵانەش لەسەر دەرگاكان و تابلۆی كۆنتڕۆڵكردن و گێڕبۆكسەكەن.
كابینەی ناوەوەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو، بە كۆمەڵێك ڕەنگی جیاواز و داواكراو بەردەستە، كە كڕیاران دەتوانن بەگوێرەی تایبەتمەندیی كابینەكە و مواسەفاتی ئۆتۆمبێڵەكە و وڵاتەكە هەڵیبژێرن.
چەپكی “لیمۆی سەوز” (Lime Pack) لە كابینەی ناوەوەیدا یەك پلەی ڕەنگی ڕەشی هەیە، لەگەڵ درزی زۆر جیاواز بە ڕەنگی سەوزی لیمۆیی و بالیفی كوشینەكانی لاتەنیشتی سپین، لەگەڵ گێڕ و چوارچێوەی دەرچەی هەواگۆڕكێی درێژبووەوە بە ڕەنگی كانزایی زیوی، هەندێ لەمسە لەسەر دەرگاكان بە هەردوو ڕەنگی زیوی و سەوزی لیمۆیی هەن.
بەڵام ئۆتۆمبێڵی چەپكی پرتەقاڵی (Orange Pack) كابینەكەی ناوەوەی پلەیەك ڕەنگی ڕەشی هەیە لەگەڵ درز و هێڵی كابینەی ناوەوەی تایبەت بە ڕەنگی پرتەقاڵی، لەمسەی هەردوو ڕەنگی ڕەش و پرتەقاڵی لەسەر دەرگاكان هەن. ئۆتۆمبێڵەكانی چەپكی سوور (Red Pack) لەسەر ڕەنگی ڕەش، لەگەڵ بالیفی سووری كوشینەكان، لەگەڵ هێڵی جیاواز بە ڕەنگی سەوز و لەمسە بە هەردوو ڕەنگی سوور و ڕەش لەسەر دەرگاكان هەن. دواجاریش چەپكی سەوز (Green Pack) هێڵی جیاواز و تایبەت بە ڕەنگی سەوز لە سەرانسەری كابینەكەدا هەیە، لەمسە بە هەردوو ڕەنگی زیوی و سەوز لەسەر دەرگاكان هەن، لەگەڵ ڕاخەرێكی شیك بە لەمسەی قوماشی دینیم.

داهێنانی بزووێنەری “سمارت ستریم”ی نوێ بۆ زیادكردنی لێهاتوویی
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو لە بازاڕە هەڵبژێردراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، بە یەكێك لە سێ بزووێنەرەكانی بەنزین “سمارت ستریم” (SmartStream)ی نوێ دەوڵەمەند كراوە، هەر یەكێكیش لەمانە لێهاتووی ئۆتۆمبێڵەكە زیاتر دەكات و دەردراوەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن كەم دەكاتەوە، بە بەراورد لەگەڵ بزووێنەرەكانی پێشوو، سیستەمی پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین (GDI) بارگاویی تۆڕبینی (T-GDi) بە فراوانی 1،0 لیتر، كە هێزێكی پاڵنەر بە هێزی 100 ئەسپ بەرهەم دێنێ، یان دوو بزووێنەری پڕژاندنی دوانەیی (DPFI) بە فراوانیی 1،0 لیتر و هێزی 67 ئەسپ و 1،2 لیتر و هێزی 84 ئەسپ.
لە داهێنانەكانی دیكە ئەم لایەنە، بزووێنەری پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین بە تۆڕبینی (T-GDi) لە سیستەمی پرژاندنی سووتەمەنی بە فشاری بەرز، كە فشارەكەی دەگاتە 350 بار، لەكاتێكدا بزووێنەرەكانی هەواگۆڕكێی سروشتیی تەكنیكی فرەخاڵی پرژاندن، دەگۆڕێت بە تەكنیكی پرژاندنی دوانەیی نوێ، لەگەڵ چاككردنی كاتی پرژاندن لەپێناوی لێهاتووییەكی زیاتری بەكاربردنی سووتەمەنی. ئەم تایبەتمەندییانە هێڵەكانی گازی بەكارهاتوو و ڤالڤە ناكاراكان دووبارە دەخولێنێتەوە، لەپێناو ئەوپەڕی لێهاتوویی و بەكاربردنی سووتەمەنی.
هەر سێ بزووێنەرەكە، بە سیستەمی ئیدارەدانی گەرمییانەی تێكچەقیو (ITMS) كە تەبریدێكی باشتر و لێهاتووتری هەیە، هەروەها ئەم سیستەمە لە بەشی چاككردنەوەی تەبریدی جووڵێنەر، لە خاڵی ئیشپێكردن دەگۆڕێت.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێكراو، یەكەم جۆرە بە گێڕی جۆری (AMT) كە گێڕەكەی پێنج خێرایی دەستیی هەیە لەگەڵ ئیشپێكەری تێكهەڵكێش و گێڕ بۆ بە ئۆتۆماتیككردنی هەردوو پڕۆسەكە كار دەكات. بە بەكارهێنانی تێكهەڵكێشی تاكانەی وشك، گێڕی خێرایی دەستیی دڵنیاكراوە، بژاردەیەكی ئابووریی باشە بۆ ئەو كڕیارانەی حەزیان لەو ئاسوودەیی و ئاسانكارییەیە كە لە گێڕی ئۆتۆماتیكیدا هەیە، بێ ئەوەی كار لە لێهاتووییەكەی و بەكاربردنی سووتەمەنی بكات، وەك ئەوەی لە گێڕی دەستیدا هەیە.

زانیاری و كاتبەسەربردن
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمێكی دەریاگەڕیی بە شاشەی لەمسی دەرپۆقیوی گەورەی هەیە، بە پێوانەی 8،0 ئینج، ئەمەش وەك جێگرەوەی سیستەمەكەی پێشتر كە پێوانەكەی 7،0 ئینج بوو، هەروەها تایبەتمەندیی پەیوەندیكردنی بە كۆمەڵێك ئامێرەوە هەیە لە ڕێگای بلوتووس، كە سەرنشینان دەتوانن لە یەك كاتدا دوو مۆبایلی پێوە پەیوەست بكەن، یەكێكیان بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و مۆسیقا و ڤیدیۆ، دووەمیشیان تەنیا بۆ مۆسیقا و لێدانی ڤیدیۆ. ئەم سیستەمە هەردوو جێبەجێكاری Apple CarPlay وAndroid Auto تێدایە وەكو تایبەتمەنندییەكی بنەڕەتی.

كۆمەڵێك سیستەمی یارمەتیدەری فراوان بۆ شوفێر و تەكنیكی دڵنیایی و ئاسوودەبەخشی
پیكانتۆی نوێ كۆمەڵێك نوێكاریی سیستەمی یارمەتیدەری پێشكەوتووی شوفێری (ADAS) لە جۆری ئۆتۆمبێڵەكانی كیا تێدایە، هەروەها كۆمەڵێك سیستەمی دڵنیایی چالاك بۆ گرەنتیكردنی سەلامەتیی سەرنشینان، ئەمەش وای كردووە ببێتە یەكێك لە ئۆتۆمبێڵە سەلامەتەكانی جۆری خۆی.
مواسەفاتەكان بریتین لە: سیستەمی پێشكەوتووی یارمەتیدانی شوفێر لە پیكانتۆ سیستەمی “ئاگاداركردنەوەی پێكدادان لە پێشەوە” (FCA) كە توانای ئەوەی هەیە شوفێر لە بوونی ئۆتۆمبێڵ و پیادە ئاگادار بكاتەوە. سەرەڕای ئەمەش، ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمی ئاگاداركردنەوە لە پێكدادانی خاڵی كوێری (BCA) هەیە، لەگەڵ “یارمەتیدان بۆ مانەوە لە خاڵی ڕێڕةوی ڕۆیشتن” (LKA) و “ئاگاداركردنەوەی شوفێر” (DAW) و “یارمەتیدانی پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن” (LFA).
سیستەمی “یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن” (LFA)، بەكاردێت بۆ كامێرا و هەستیاریی پێشەوە و چاودێریكردنی هێماكانی سەر شەقام و كۆنتڕۆڵكردنی ئاراستەی ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ و پاراستنی پێگەی لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەكە. هەروەها ئۆتۆمبێڵە نوێیەكە سیستەمی “یارمەتیدان بۆ دووركەوتنەوە لە پێكدادان بە ئۆتۆمبێڵەكانی دواوە” (RCCA)ی هەیە كە شوفێر ئاگادار دەكاتەوە، لە كاتی كشانەوەشدا ئەگەر ئۆتۆمبێڵێكی تر لە لای ڕاستی یان لای چەپی هەبوو، ئۆتۆمبێڵەكە دەوەستێت و ناكشێتەوە.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆ سیستەمی “هێمای ڕاوەستانی لەناكاو” (ESS)ی بۆ دانراوە، كە بەهۆیەوە گلۆپی هێماكانی ئاگاداركردنەوەی هەڵدەبێت، بۆ بەئاگابوون لە ئۆتۆمبێڵەكانی دواوە، ئەمە لەكاتێكدایە ئەگەر شوفێر ناچاربوو بەشێوەیەكی لەناكاو برێكەكەی ڕاكێشێ. سیستەمی “یارمەتیدان بۆ سەركەوتن لە لێژاییەكان” (HAC) بە بەكارهێنانی برێك ئۆتۆمبێڵ جێگیر دەكات، بۆ ئەوەی لە كاتی دەرچوون و سەركەوتن بەسەر لێژاییەكاندا، بە نەرمی سەركەوێ.
ئەم وەشانە نوێیە “كۆنتڕۆڵی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ” (VSM) و “ئاراستەكردنی خولی برێك” و “كۆنتڕۆڵكردنی برێك لە گۆشەكان” (CBC) و “ڕاوەستان لەسەر ڕێڕەوێكی ڕاست” (SLS)، وەكو چەند تایبەتمەندییەكی بنەڕەتیی ئەم ئۆتۆمبێڵە دانراون، ئەمانەش وا دەكەن كە شوفێر لە كاتی ڕاكێشانی برێك یان لێژبوونەوەدا، بەسەر گۆشەكاندا زاڵ بێت و كۆنتڕۆڵیان بكات.
ئۆتۆمبێڵی پیكانتۆی نوێ، نزیكەی حەوت ئێڕباگی جیاوازی لە ناو سەرانسەری كابینەكەیدا هەیە، لەگەڵ ئێڕباگ بۆ هەردوو ئەژنۆی شوفێر، بەپێی مواسەفاتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەكان. هەروەها جێگیركردن و خاڵی تەركیزكردنی تایبەت بە كوشینی منداڵان “ئایسۆفیكس” (ISOFIX).
-كۆتایی-

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كيا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی “UEFA” 2019″ دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن:
www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نيم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم لایەنانە دەدەن.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا لۆگۆی نوێ و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا دەکات

خەڵک

Kia Motors Corporation لۆگۆی نوێی کۆمپانیا و دروشمی براندی جیهانی ئاشکرا کرد ، کە نیشانەی گۆڕینە بوێرەکەی کۆمپانیاکەیە و بە ئامانجێکە نوێ و سەردەم.

لۆگۆی نوێ گوزارشت لە خواستەکانی کیا دەکات بۆ دامەزراندنی پێگەی سەرکردایەتی لەپیشەسازی گواستنەوەی دوارۆژ ،بەنوێکردنەوەی نزیکەی هەموو ڕووە بازرگانییەکەی.

لۆگۆکە هێمایە بۆ ئامانجی مۆرکی نوێی کیا و ئەو بەهایانەی کە بەڵێن دەدات لەڕێگەی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی داهاتوو پێشکەش بەکڕیاران بکات و ئەو ئەزموونانەی کە ئەم توانایانە هەیانە، کیا بەڵێنی براندەکەی مۆر دەکات بە پەرەپێدانی لۆگۆیە نوێیەکەی بۆ ئەوەی لە واژۆیەکی دەستنووس بچێت بە هێڵێکی ڕیتمی ، نەشکاوی لۆگۆکە پابەندبوونی کیا دەگەیەنێت بۆ ئیلهامکردنی خەڵک ، لە کاتێکدا کە هاوسێییەکەی متمانە بە خۆ کردن نیشان دەدات .

ئاماژە بەرزەکانی لۆگۆیەکە ، ئارەزووی بەرزبونەوەی کیا بۆ براندەکە بەرجەستە دەکات وە لەوە گرنگتر ئەوەی پێشکەشی کڕیارەکان دەکات .


هۆ سانگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای کیا، وتی:”لۆگۆی نوێی کیا گوزارشت لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بە بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان”،: پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلەکان بە ماوەیەکی خێرای گۆڕانکاریدا تێپەڕ دەبێت، کیا بە شێوەیەکی چالاک دەگوزەرێت و خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە دەگونجێنێت لۆگۆی نوێمان گوزارشت لە خواستی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بە کڕیارەکان ببەخشن لە کاتێکدا کە جوڵەیان پێویستی بە گەشەسەندن هەیە، هەروەها بۆ کارمەندەکانمان بۆ ئەو بەرەنگاریانەی کە لە پیشەسازیەکی خێرادا رووبەرووی دەبنەوە”

لۆگۆ نوێیەکە لەکاتی نمایشکردنی پێوانەیی پیرۆتەکنیکی ئاسمانی سەرووی ئینچیۆنی کۆریا دا ئاشکرا کرا لە ڕووداوەکەدا 303 پایرۆدرۆن بینرا کە سەدان یاری ئاگرینیان لە نمایشێکی هونەریی هاوکاتدا دەستپێکرد، سەرەتایەکی نوێی کیایان داگیرساند و ئاهەنگیان گێڕا بەر ئەم کۆمەڵە ڕیکۆردە نوێیەی جیهانی گینیس بۆ Most unmanned aerial vehicles (UAVs) کە لە یەک کاتدا یاری ئاگرین دەست پێ دەکەن’ نمایشی سەرسوڕهێنەر لە کەناڵی کیا یوتیوب جیهانی دا دەبینرێت: https://youtu.be/s61_IsjqLzc

ئامانج و ستراتیژییەکی نوێی براند لە 15 ی کانوونی دووەم ئاشکرا بکرێت
جگە لە لۆگۆیەکی نوێ، کیا دروشمی نوێی براندە جیهانیەکەی خۆی ئاشکرا کرد، ‘Movement that inspires’وردەکاریی لەسەر ستراتیژی نوێی براندە نوێیەکەی کیا ، لەوانە مەبەستی براند و فەلسەفە و هەروەها بەرنامە بۆ هێڵی بەرهەمی داهاتووی کیا ، لە ڕێگەی ڕووداوی ‘ New Kia Brand Showcase ‘ ەوە هاوبەش دەکرێت کە لە کاتژمێر 09 : 00 بە کاتی ستانداردی کۆری لە ڕۆژی هەینی 15 ی کانوونی دووەمی 2021 ( 01 : 00 CET ، 15 ی کانوونی دووەم / 16 : 00 PST ، 14 ی کانوونی دووەم ) بەڕێوە دەچێت . دەکرێت لە کەناڵی کیا گلۆباڵ یوتوب سەیری ئەم ڕووداوە بکرێت .
هەڵکردنی لۆگۆی نوێ دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی بازرگانی درێژخایەنی ” پلان س ” ی کیا لە ساڵی 2020 دا هاتووە . لە ژێر پلانی ئێس ، کیا ، لە نێو ئامانجی تردا ، ئارازووی ئەوەی هەیە کە لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلدا پۆستی پێشەنگ وەربگرێت . ئەمەش گرنگی بە بەجەماوەریکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ناساندنی خزمەتگوزاری نوێی فراوان لەجوڵەی ئۆتۆمبێل ، کە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئاسوودەیی تاک و بازاڕی ناوخۆ دانراوە .

کۆمپانیای کیا مۆتۆرس
کۆمپانیای کیا مۆتۆرس (www.kia.com) دابینکەری ئەزموونی درووستدردنی ئۆتۆمبێلی جیهانییە کە ئارەزووی ئیلهام کردنی کڕیاکانیەتی بە هۆی ئۆتۆمبێلەکانی، کیا لە ساڵی 1944 دامەزراوە، زیاتر لە 75 ساڵە لە پیشەسازی ‘گواستنەوە و گەیاندن (جوڵە)’ دایە لەگەڵ 52 هەزار کارمەند لەسەر ئاستی جیهان و ئامادەبوونی زیاتر لە 190 بازاڕ و کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شەش وڵات، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نزیکەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا دەفرۆشێت کیا پێشەنگی بەناوبانگبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاتری کارەبایی دەکات و گەشە بەمەودای خزمەتگوزارییەکانی دەدات و هانی ملیۆنان کەس دەدات لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەکانی گواستنەوە و گەیاندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

واتساپ: زانیاریيەكانت ڕادەستبكە یان ئەژمارەكەت دابخە

خەڵك- بەشی هەواڵ
“ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ئێوە لەنێو (DNA)ماندایە”.. ئەمە بەشێكە لە پێناسەی واتساپ بۆ سیاسەتی تایبەتمەندی كە دەیبەخشێتە بەكارهێنەرانی، بەڵام بۆ زۆێك ڕەنگە وانەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی (جادجست ناو)، واتساپ مەرجی نوێی پەیوەست بە سیاسەتی تایبەتمەندی نوێكردەوە كە ئەپەكەی ڕێكدەخات، لە چوار شەممەی ڕابردووشدا نامەیەكی بۆ بەكارهێنەران نارد و تێیدا ڕەزامەندی فەیسبوك و هاوبەشەكاتنی تێدایە بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكانی واتساپ، دوایین وادەی ڕەزامەندییەكەش لە 8ی مانگی شوباتی داهاتووە، بەپێچەوانەوە بەكارهێنەر ئەژمارەكەی لەدەستدەدات، ئەمەش وایكرد زۆرێك لە بەكارهێنەران، (واتساپ) بسڕنەوە و ڕوو لە ئەپەكانی تر بكەن.

بەدوور لە كاردانەوەكان بەرانبەر بەو ڕاگەیاندنەی واتساپ، زانینی سروشتی گۆڕانكارییەكە و كاریگەریی و واتاكانی، ڕەنگە ببێتە مایەی باشتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵیدا.

(جادجست ناو) دەڵێت، نامەكان لە واتساپدا دەمێننەوە، بەو واتایەی نامە و وتوێژەكان پارێزراودەبن، لای بەكارهێنەرانیش ئەو نامەیە دەركەوتووە كە ئەبدەیتی بنەڕەتی دەكرێت و زانیاریی زیاتر لەبارەی خزمەتگوزارییەكانییەوە لەخۆدەگرێت، وێڕای چۆنیەتی چارەسەركردنی زانیارییەكانی بەكارهێنەران و سەیڤكردنی وتوێژەكان لەسەر فەیسبوك و شێوازی چالاكییە بازرگانییەكان و بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكانی تر، لەگەڵ زانیارییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی بەشداریی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ پێشكەشكردنی زانیاریییەكان لەڕێی یەكخستن لەڕێی بەرهەكانی كۆمپانیای (فەیسبوك).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆشداریی دەدرێت لەبارەی كردنەوەی ئەم لینكە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، هۆشداریی دەدات لەبارەی بوونی مەترسییەكی لە لینكی “فایەر فركس Firefox” بۆ ئامێرەكانی ئەندرۆید و وFirefox، وFirefox ESR.

بەپێی ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، دەكرێت هێرشبەر كەلێنەكان بقۆزێتەوە و بەرنامە گڵاوەكان جێبەجێ‌ بكات، جەختیشی لەسەر پێویستی ئەبدەیتكردنەوە كردۆتەوە.

ناوەندی نیشتمانی ڕێنماییەكان بۆ ئاسایشی سیبریانی لە سعودیە، خۆی وەك ناوەندێك دەناسێنێت كە كار بۆ پتەوكردنی ڕۆڵی وڵاتەكە دەكات لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی بەرانبەر بە ئاسایشی سیبریانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان