ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

8 ڕێگە بۆ هەستانی منداڵەکەت لە بەیانیاندا بەتایبەت لەکاتێکدا کە نەیەوێت هەڵبستێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک ڕێگەیە بۆ هەستانی منداڵەکەت لە بەیانیاندا بەتایبەت لەکاتێکدا کە نەیەوێت هەڵبستێت:

 

-بەیانیان پەردە لابدە بۆئەوەی تیشکی خۆر لێی بدات پاشان هەڵبستێت

-موزیکێکی بخەرە سەر بەتایبەت گەر ئەو موزیکە بێت کەخۆی حەزی پێیەتی

-هەستانەکەی لێبکە بە یاری و خواردن یاخود شتێکی خۆشی پێشکەش بکە

 

-لێی بگەڕی لە ڕۆژێکدا رێژەی پێویستی خۆی کە ٩ بۆ ١٠ کاتژمێرە بخەوێت

 

-کاری بەیانیانی بۆبکە بە ڕۆتینێک و  لەسەری رایبهێنە، سەرەتا دەموچاوی دەشوات و دواتر خۆی دەگۆرێت و نان دەخوات و شتی خوێندگەی ئامادەدەکات.

 

-ماوەیەکی پێبدە بۆ هەستان و لێی توڕە مەبە

 

-چەند جارێک لێی بگەڕێ دەرئەنجامی کارەکەی خۆی ببینێت بۆی بزانێت کە خراپە

 

-شەوان با زوو بەخوێت و مۆبایل و ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان زۆر بەکار نەهێنیت

ریکلام

ماڵداری

قەیسی وشک و هەنگوین تێکەڵبکە و گیراوەیەکی بۆ مووی روخسارت لێ درووستبکە، زۆر کاریگەرە

خێزان
به‌شێك له‌ خانمان كێشه‌ی بونی موویان هه‌یه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری لێویان كه‌ وه‌ك سمێڵێكی ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر بۆ لابردنی مووه‌كه‌ به‌كارده‌هێندرێت.


باشترین چاره‌سه‌ر بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و مووه‌ گیراوه‌ سروشتیه‌كانه‌ كه‌ چه‌ند جۆرێكیی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین و گونجاوترین گیراوه‌كان.

 

پێداویستیەکان:
-نیو كوپ قه‌یسی وشك

-کەوچکەچایەک هەنگووین

 

قەیسیە وشکەکە جوان بیشێله‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێك، دواتر هه‌نگوینەکەی تێبكه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ویره‌كه‌دا جوان تێكی وه‌ربده‌  بیده‌ له‌و شوێنه‌ی ڕوخسارت كه‌ ده‌ته‌وێت مووه‌كه‌ی نه‌مێنێت و بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خوله‌ك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه‌، پاشانیش به‌ ده‌سته‌كانت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌كێك بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

تا ئێستا هێلكه‌ت كوڵاندووه‌و ئه‌و پارچه‌ لیمۆیه‌ت تێنه‌كردووه‌؟ كارێكی نادرووسته‌!

خێزان

كاتێك هێلكه‌ ده‌كوڵێنین خه‌ممان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توێكڵه‌كه‌ی به‌باشی لێنه‌بێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و كاره‌ ئاسان ده‌بێت گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م تاكتیكه‌ به‌كار بهێنیت.

له‌ كاتی كوڵاندنی هێلكه‌دا یه‌ك پارچه‌ی بچوك لیمۆ بكه‌ره‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌، ئیدی پاش ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی و جوانی توێكڵه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه‌.

گه‌ر هه‌ر لیمۆشت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌توانیت كه‌وچكه‌چایه‌ك سۆده‌ی تێبكه‌یت و هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بۆ کابانەکان: گەر هێلکەت لێبڕا دەتوانیت مۆز بەکاربهێنیت و هەمان تامی هەیە

خێزان

كاتێك ده‌ته‌وێت كێك یان كولینچه‌ یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی هه‌ویركاری دروستبكه‌یت و له‌ناكاو پێی ده‌زانیت كه‌ هێلكه‌ت نه‌ماوه‌، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه‌ ئاسانه‌.

ده‌توانیت له‌ جیاتی هێلكه‌ مۆز به‌كار بهێنیت و دڵنیاش به‌ له‌وه‌ی كه‌ تامی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناگۆڕێت و هه‌ر هه‌مان شێواز ده‌بێت گه‌ر خۆشتریش نه‌بێت.

بۆ قه‌باره‌كه‌ش له‌ جیاتی هه‌ر یه‌ك هێلكه‌یه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت بیكه‌ته‌ ناو كاره‌ هه‌ویریه‌كه‌ته‌وه‌، نیو مۆز وردبكه‌ و بیكه‌ره‌ ناوی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان