ماڵداری
چەند تەڵەیەکی ئاسان بۆ مێرووەکان کە تەفر و تونایان دەکات

خێزان
کێ مان هەیە بێزار نەبێت لە قالونچە و مێرووە جۆراوجۆرەکانی ماڵ، بەڵام ئەوە بێ چارەسەر نییە و ڕێوشوێنی خۆیان هەیە، لێرەوە باشترین چارەسەرکان بۆ ئەو کێشەیە بخوێنەرەوە:
– قالونچە
قالونچە بۆ ئاوخواردن ماوە ماوە دێتە دەرەوە، بۆیە دەتوانیت تەڵەی بۆ دابنیت، دەبەیەک بکە بە دوو بەشەوە و سەرەکەی بە پێچەوانە دابنێ و ناو دەبەکە ئاوی تێبکە، وەک لە وێنەکە دیارە، کە قالونچە چوو بۆ ئەوەی ئاوی تێدا بخواتەوە، دواتر ناتوانێت بێتە دەر و دەخنکێت.
– مێش
بۆ تەڵەی مێش شوشەیەک بێنە و کەمێ سرکی سێوی تێبکە، دواتر بە کاغەزێک لولەیەکی بۆ دروستبکە و بیکە ناوی، وەک لە وێنەکە دیارە، شەو تا بەیانی جێی بهێڵە، کە بەیانی هەستایت دەبینیت مێشی چاکی گرتووە.
– مێروولە
کەوچکێک کحولی ئیزوپروپیل لەگەڵ کەوچکێک موعجیزەیی حجتشتن و ئاو تێکەڵ بکە، بیڕژێنە بەو ناوچانەدا کە مێروولەی لێیە، هەمویان لە ناو دەبات.
– زەردەزیڕە
بۆ لە ناوبردنی زەردەزیڕە، دوو کەچکی موعجیزەی حاجتشتن لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەر شانەکەیاندا، ڕاستەوخۆ دەیانکوژێت.
ماڵداری
قەیسی وشک و هەنگوین تێکەڵبکە و گیراوەیەکی بۆ مووی روخسارت لێ درووستبکە، زۆر کاریگەرە

خێزان
به‌شێك له خانمان كێشه‌ی بونی موویان هه‌یه له ده‌وروبه‌ری لێویان كه وه‌ك سمێڵێكی ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر بۆ لابردنی مووه‌كه به‌كارده‌هێندرێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ لابردن و نه‌هێشتنی ئه‌و مووه گیراوه سروشتیه‌كانه كه چه‌ند جۆرێكیی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له باشترین و گونجاوترین گیراوه‌كان.
پێداویستیەکان:
-نیو كوپ قه‌یسی وشك
-کەوچکەچایەک هەنگووین
قەیسیە وشکەکە جوان بیشێله تا ده‌بێته هه‌ویرێك، دواتر ههنگوینەکەی تێبكه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ویره‌كه‌دا جوان تێكی وه‌ربده بیده له‌و شوێنه‌ی ڕوخسارت كه ده‌ته‌وێت مووه‌كه‌ی نه‌مێنێت و بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خولهك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه، پاشانیش به ده‌سته‌كانت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌كێك بڵاوی بكه‌ره‌وه و دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه.
ماڵداری
تا ئێستا هێلكه‌ت كوڵاندووهو ئه‌و پارچه لیمۆیهت تێنه‌كردووه؟ كارێكی نادرووسته!

خێزان
كاتێك هێلكه ده‌كوڵێنین خه‌ممان ئه‌وه‌یه كه توێكڵه‌كه‌ی به‌باشی لێنه‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كاره ئاسان ده‌بێت گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م تاكتیكه به‌كار بهێنیت.
له كاتی كوڵاندنی هێلكه‌دا یه‌ك پارچه‌ی بچوك لیمۆ بكه‌ره ناو ئاوه‌كه‌وه، ئیدی پاش ئه‌وه زۆر به ئاسانی و جوانی توێكڵه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه.
گه‌ر هه‌ر لیمۆشت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ده‌توانیت كهوچكهچایهك سۆده‌ی تێبكه‌یت و هه‌مان ڕۆڵ ده‌بینێت.
ماڵداری
بۆ کابانەکان: گەر هێلکەت لێبڕا دەتوانیت مۆز بەکاربهێنیت و هەمان تامی هەیە

خێزان
كاتێك ده‌ته‌وێت كێك یان كولینچه یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی هه‌ویركاری دروستبكه‌یت و له‌ناكاو پێی ده‌زانیت كه هێلكه‌ت نه‌ماوه، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه ئاسانه.
ده‌توانیت له جیاتی هێلكه مۆز به‌كار بهێنیت و دڵنیاش به له‌وه‌ی كه تامی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناگۆڕێت و هه‌ر هه‌مان شێواز ده‌بێت گه‌ر خۆشتریش نه‌بێت.
بۆ قهبارهكهش له جیاتی هه‌ر یه‌ك هێلكه‌یه‌ك كه ده‌ته‌وێت بیكهته ناو كاره ههویریهكهتهوه، نیو مۆز وردبكه و بیكه‌ره ناوی.