ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی: خراپ بەڕێوەبردن كاریگەری كۆرۆنای لەسەر هاووڵاتیان زیاد كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: خراپی پلان و داڕمانی سیستمی تەندروستی وایكردووە كاریگەریی و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیان زیاد ببێت.

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی تەواوكاری هەوڵەكانی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردەوە، ڕاشیگەیاند خراپی پلان و داڕمانی سیستمی تەندروستی لە ئێستادا دەرئەنجامی راستەوخۆی خراپی بەڕێوەبردن بووە كە چەندین ساڵە كەڵەكەبووە، بۆیە كاریگەریی و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بووە.

كازمی ڕوونیشیكردەوە: لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانیی پتەوتر دەكرێت، ئەویش لەڕێگەی شارەزایی پزیشكان و پسپۆڕان و ئەو ڕوانینە زانستییەی پێشكەشی دەكەن كە دەبێتە پاڵپشتییەك بۆ ئەم ئەركەی ئێستا.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: بەردەوام و ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ وردەكاری بەرەنگاربوونەوە و هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین بۆ بەرگرتن لە كاریگەرییەكانی پەتاكە، بەردەوامیش كۆبوونەوە دەكەین بەمەبەستی نەهێشتنی هەر ئاستەنگێك كە دێتە ڕێگای چارەسەركردنی تووشبووەكان، لەپێناو بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە.

مستەفا كازمی جەختیشیكردەوە: قەیرانی دارایی و ئابووری ئاڵنگارییەكی نوێی تر بوو لەبەردەم هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام دەرفەتێكیش بوو بۆ بەهێزكردنی خواستی عیراقییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكەیان، هەروەك چۆن بووە مەیدانی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی، دابڕانی و ڕێگریكردنی لەوەی بەردەوام بێت لە بەفیڕۆدانی هەوڵەكانی دڵسۆزان، كە بەڵێنیان بەخۆیان و گەلەكەیان داوە هەموو هەوڵ و تواناكانیان بخەنەگەڕ.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان