ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەم گەرمایە چۆن خۆت لە لێدانی خۆر دەپارێزیت؟

خێزان

 

وەرز هاوینە لەنیوەگۆی باكووری زەوی و پلەكانی گەرما بەرز بۆتەوەو ماوەی رۆژیش درێژتر بۆتەوە، بەڵام لەناوچەكانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا بە گشتی و لە باشووری هەرێمی كوردستاندا بە تایبەتی، پلەكانی گەرما لە زۆر حاڵەتەدا دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزیی، كە ئەمەش بێ شك دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین كێشەو گرفت، كە لە سەرووی هەموویانەوە، كێشەی تەندروستییە.

لە رووی پزیشكییەوە، هەر كەسێك بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لەژێر تیشكی خۆردا بمێنێتەوە، بەتایبەتیش لە وەرزی هاویندا، ئەوا لە دەرەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ژینگەی دەوروبەردا، لەش نەتوانێت بەخۆی خۆی فێنك بكاتەوەو ئەگەر پلەی گەرمیی لەش بگاتە سنووری (40.6) پلەی سیلیزیی، ئەوا ئەو كەسە بە تووشبوو بە (لێدانی خۆر) ئەژمار دەكرێت و بەهۆی چەندین نیشانەی ئاشكراوە دەزانرێت.

((هێماو نیشانەكانی بەركەوتن بە لێدانی خۆر چین؟

– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.
– ئارەقكردنێكی زۆر لەسەرەتاو پاشان وەستانی لە ناكاودا، وەك لە كاتی وشكداهاتنی زۆر توندا روو دەدات، ئەوكاتە پێست وشك دادێت و بەبێ ئەنجامدانی كرداری ئارەقەكردنیش، بێگومان لەش هیچ رێگەیەكی دیكەی نییە بۆ خۆفینكردنەوە.
– خێرابوونی لێدانی دڵ.
– خێرابوونی كرداری هەناسەدان.
– رشانەوە.
– گرژبوونەوەی ماسوولكەكان.
– گۆڕانی رەنگی پێست بۆ رەنگی سوور.
– تاریكداهاتنی رەنگی میز.
– هەڵچوونی كۆئەندامی دەماریی و دەركەوتنی نیشانە شڵەژان و سەرئێشەو سەرسوڕان و دڵەڕاوكێیی و وڕێنەكردن و زۆرجاریش لەهۆشچوون.

 

 چۆن لەش فێنك دەكرێتەوە؟ 

– ئاسانكردنی تیشكدانەوە، چونكە لەشی ئادەمیزاد بەهەمان شێوەی تیشكدانەوەی ئاگر ئەو خەسلەتەی هەیە.
– هەڵگرتن، واتە، بە نزیك كردنەوەی لەش لە بایەكی سارد یان ئاو، كە هەردووكیان دەبنەهۆی دوورخستنەوەی گەرمیی زیاد لە لەشەوە.
– بە هەڵمداچوون، بەو پێیەی لەش ئارەقە دەكات و بەو پڕۆسەیە، لەشی ئادەمیزاد گەرمیی زیادی لەشیش دوور دەخاتەوە، جا لەبەر ئەوەی پلەی گەرمیی سروشتی پێست لەنێوان 32 و 34 پلەی سیلیزییە، بۆیە هەر گەرمداهاتنێكی زیاتری هەوای دەرەكیی دەوروبەری دەبێتە هۆی هاندانی زیاتری (خانەكانی بەرهەمهێنانی ئارەقە) تا زیاتر ئەو شلەیە بەرهەم بێنن لە پێناو ساردكردنەوەی بەردەوامی لەشدا.
(( لە كام حاڵەتدا لەش دووچاری گرفت دەبێتەوە لە رێكخستنی پلەی گەرمیی خۆیدا؟ ))
– كەمبوونەوەی بەرچاوی رێژەی شلەمەنییەكان – بە تایبەتی ئاو – لەنێو لەشدا.
– لەبەركردنی جل و بەرگی نەشیاو، وەك ئەوانەی تەسكن و بە سانایی بە پێستەوە دەنووسێن، لەو حاڵەتەدا لەش ناتوانێ وەك پێویست و سەربەستانە ئارەقە دەربدات و دەرەنجام پلەی گەرمیی بەرزتر دەبێتەوە.
– بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری شێ لە هەواداو ئەم گرفتەش قووڵتر دەبێتەوە، ئەگەر شوێنەگە داخراو بێت و هەواگۆڕكێی تیادا نەبێت.

 

– چۆن خۆمان لە لێدانی خۆر دەپارێزین؟

چاكترین رێگە، دەرنەچوونە بۆ ژێر تیشكی خۆر، بە تایبەتی منداڵان و بەساڵاداچووەكان، بەڵام لە حاڵەتی ناچاریدا ئەوا پێویستە ئەم هەنگاوانە خوارەوە ئەنجام بدرێن:
– لەبەركردنی جلی سووك و رەنگ كراوەو لەسەركردنی كڵاوێكی فراوان.
– بەكارهێنانی كرێمی پاراستنی پێست لە لێدانی خۆر، بە تایبەتی ئەوانەی خاوەن هۆكاری پارێزی جۆری SPF 30 زیاتریان هەیە.
– زۆر خواردنەوەی ئاوو خۆشاوە سروشتییەكانی میوە.
– وەستاندنی هەر چالاكییەك كە لە دەرەوەی ماڵ و لەژێر تیشكی خۆردا ئەنجام دەدرێت و ئەگەر هەر پێویست بوو، ئەوا باشترین كات لە بەیانی زوو و دوای خۆرئاوان بوون بێت.
– تێبێنیكردنی بەردەوامی رەنگی (میز)، چونكە تاریكداهاتنی مانای توشبوونی لەشە بە وشكبوون.
(( شیاوترین هەنگاوەكانی چارەسەركردنی لێدانی خۆر))
بێگومان لێدانی خۆر، حاڵەتێكی پزیشكیی لە ناكاوە، بۆیە هەر كەسێك دووچاری ئەو حاڵەتە ببێتەوە، ئەوا پێویستە دەستبەجێ بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، بەڵام دەكرێ پێشوەختە هەندێ هەنگاوی فریاكەوتنی خێرا ئەنجام بدرێت:
– گواستنەوەی خێرای نەخۆش بۆ ناوچەیەكی فێنك یان لایەنی كەم سێبەر بێت.
– دڵنیابوون لە دەستەبەربوونی هەواگۆڕكێی شوێنەكەو بەكارهێنانی هەر ئامێرێكی فێنك كردنەوە یان هەواگۆڕكێ.
– تا بكرێت نەخۆش ناچار بكرێت ئاو بخواتەوە.
– بەهیچ شێوەیەك هیچ درەمان یان حەبێكی هێمن كەرەوە (مسكن) نەدرێتە نەخۆش.
– ئەگەر بكرێت چاكترە نەخۆش بخرێتە نێو ئاوێكی ئەوتۆ كە زۆر سارد نەبێت.
– لەكاتی پاڵخستنی هەردوو لاقەكانی نەخۆش كەمێك بەرز بكرێتەوە بەدانانی شتێك لەژێر پێیەكانی.
– ئەگەر نەخۆشەكە دووچاری حاڵەتێكی گرژیی ماسولكەیی ببۆوە، ئەوا هیچ شتێك نەخرێتە دەمی و تا بكرێت كەرەستە مەترسیدارەكان لە دەوروبەریدا دوور بخرێنەوە، وە ئەگەر دووچاری رشانەوە ببوو، ئەوا پێویستە دڵنابین لەوەی هیچ شتێك رێڕەوەی هەناسەدانی نەگرتووە.

 

 

ئامادەكردنی: ئەژی چەتۆ حەسەن / بەرپرسی بەشی راگەیاندن – بەریوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی **

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان