ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە ڤیدیۆ؛ لە ماوەت ژیانی ژمارەیەك گەشتیار لە خنكان ڕزگار كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گەشت و سەیران چوار هاووڵاتی ڕوو لە ناوچەكانی ماوەت دەكەن لەكاتی مەلەكردندا تووشی ئاستەنگ دەبن، دەشڵێت: “بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداو لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە ئاستی ئاوی ڕووبارەكە بەرزدەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەو گەشتیارانە، كە ژمارەیان 4 كەس بوون بەهۆی مەلەكردن لە ئاوی ڕووباری دووچۆمان دەپەڕنەوە، بەڵام بەهۆی كردنەوەی ئاوی بەنداوەكان لەسنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕێژەی ئاوی ڕووبارەكە لەماوەیەكی كەمدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆر زیاد دەكات و ژیانی ئەو چوار هاووڵاتیە دەكەوێتە مەترسەوە.

ڕاشیگەیاندووە،پاش ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی دارستان، زۆر بەخێرایی مەفرەزەیەك لەكارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەگەنە شوێنی گەشتیارەكان و بەهاوكاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەك هاووڵاتی گوندنشین دوای هەوڵێكی زۆر دەتوانن ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لەمەترسی ڕزگار بكەن و بیانهێننەوە جێگەی ئارام.

پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی ( ٤ ) هاووڵاتی ڕزگار دەکەن.

پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی ( ٤ ) هاووڵاتی ڕزگار دەکەن. بەمەبەستی گەشت و سەیران و بەسەربردنی ساتە خۆشەکانیان چوار هاووڵاتی ڕوو لە ناوچەکانی قەزای ماوەت دەکەن ؛ تایبەت سنوری ئاوەکورتێ و دووچۆمان .ئەو گەشتیارانە کە ژمارەیان ( ٤ ) کەس دەبوو بەهۆی مەلەکردن لە ئاوی ڕووباری دووچۆمان دەپەڕنەوە بەڵام بەهۆی کردنەوەی ئاوی بەنداوەکان لەسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکە لەماوەیەکی کەمدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆر زیاد دەکات و ژیانی ئەو چوار هاووڵاتیە دەکەوێتە مەترسەوە .پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دارستان ، زۆر بەخێرایی مەفرەزەیەک لەکارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەگەنە شوێنی گەشتیارەکان و بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەک هاووڵاتی گوندنشین دوای هەوڵێکی زۆر دەتوانن ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لەمەترسی ڕزگار بکەن و بیانهێننەوە جێگەی ئارام ..بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەکەین و ئەو هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین .

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ on Sunday, July 5, 2020

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان