ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..خانمە بازرگانێكی ئێرانی بەشێكی بەرگی كەعبەی پیرۆزی كڕی

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

سومەیە نور بازرگانی ئێرانی كە لە ئیمارات نیشتەجێیە، توانی بەشێك لە بەرگی كەعبەی پیرۆز بكڕێت.

ئاژانسی فارس بڵاویكردەوە، بەرگی كەعبە ساڵانە لە شەوی 9ی زیلحیجە دەگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەكان، بەرزی بەرگی كەعبە 14 مەترە و لە نزیكەی 70 كیلۆ قوماشی حەریر دروست دەكرێت و زیاتر لە یەك لەسەر سێی قوماشەكە بە زێڕ (لاالە الا الله و محمد رسول الله) و (سبحان الله و بحمدە) و چەندین نووسینی تری لەسەر دەنەخشێنرێت.

ئەم بەرگە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە وەزارەتی حەجی سعودیە هەڵدەگیرێت، بەڵام لەو ماوەیەدا كاری موزایەدەكردنی بۆ دەكرێت، هەڵبەتە هەموو بەرگی كەعبە نافرۆشرێت، بەڵكو بەشێكی لێدەفرۆشرێت، بۆ ئەمساڵیش خانمێكی ئێرانی دانیشتووی ئیمارات توانی سەركەوێت بەسەر موزایەدەكەدا و بەشێكی ئەو بەرگە بكڕێت.

سومەیە نور كێیە؟
سومەیە نوور بازرگانێكی ئێرانییە و لە ئێستادا لە ئیمارات نیشتەجێیە.
ناوبراو ڕایگەیاند، ئەو بەرگە كە لە ئێستادا لای منە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، چونكە لە ڕاستیدا دەستپێكردنی موزایەدەكە و دەستكەوتنی بەرگی ماڵی خودا دوور و درێژە و لەو كاتەوەی كە بەرگەكە هەڵدەدرێت تاكو مانگی زیلحەجە و دوای گۆڕینی ساڵێكی پێدەچێت، واتە هەمیشە بەرگێكی ماڵی خودا بوونی هەیە.


وتیشی”بەشێك لە بەرگەی كەعبە بەهیچ شێوەیەك نافرۆشرێت، بەڵام ئەو بەشەی كە بە موزایەدە دەفرۆشرێت بۆ ئەمساڵ ڕادەستی من كراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرگی ماڵی خودا تەنها بە گەورە بەرپرسانی وڵاتان و گەورەكانی عەرەب دەفرۆشرێت و بەهیچ شێوەیەك بە كەسانی دیكە نافرۆشرێت واتە كەس توانای دابینكردنی نرخەكەی نییە، منیش هەشت مانگە هەوڵمداوە تاكو توانیم لەو موزایەدەیە سەركەوتووبم.

بەهای بەرگی ئاڵتونی كەعبە چەندە؟
نور كە ئەمساڵ توانی بەشێك لە بەرگەكەی دەستبكەوێت ئاشكرایكرد، بەهای ماددی و مەعنەوی بەرگەكە زۆر زۆرە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەكاریدەهێنێت.


وتیشی”بەهای ئەو بەرگە زۆر زۆرە، بەڵام من دەمەوێ بۆ كاری خێری بەكاری بهێنم”.
سەبارەت بە فرۆشتنی بەرگی ماڵی خودا كە بە پارچە پارچە كراوی دەیفرۆشێت یاخود هەموو دەداتە كەسێك، ناوبراو ڕایگەیاند، دەكرێت بفرۆشرێتە چەند كەسێك، بەڵام ئەو دەیەوێت هەمووی بەسەریەكەوە بفرۆشێتە كەسێك و دواتر پارەكەی بكاتە خێر بۆ ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون یان كەسێكیان لەدەستداوە بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیكانە نرخەكان ئاشكرا دەكەین.

ریکلام

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان