ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی چەند بڕیارێكی دەركرد و بەرپرسێكی دوورخستەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ژمارەیەك بڕیاری دەركردووە و فەرمانی كردووە بە وەزیرەكان تاوەكو موڵك و ماڵی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرابكەن و بەرپرسێكیشی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبووەوە و بڕیاریدا لە كۆبوونەوەی داهاتوویدا گفتوگۆ دەربارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ساڵی نوێدا بكات.

ئەحمەد مولا تەڵال، وتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كازمی داوای لە وەزیرەكان كردوە سامانی خۆیان بۆ دەستەی نەزاهە ئاشكرابكەن و لەسەر دۆسیەی دواكەوتنی گەشتەكەی لوبنان-یش بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و ڕەوانەی دادگا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پڕۆژەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەڕلەمان دەكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

هاوكات بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كە واژۆی بەڕێوەبەری نووسینگەكەی كازمی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزیری گواستنەوە كراوە ئاماژە بەوەكراوە، دانانی (عەلی موحسین هاشم) لە پۆستی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عیراق پێچەوانەی بڕیاری سەرۆك وەزیرانە، كە وەزارەتەكان پابەند دەكات بەوەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران هیچ گۆڕانكارییەك لە پۆستەكاندا نەكەن، بۆیە بڕیارەكەت هەڵوەشێندرایەوە و (عەلی موحسین هاشم) گەڕێندرایەوە بۆسەر كاری پێشووی خۆی.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوەی ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو خزمێكی وەزیری گواستنەوە بەناوی (ئەحمەد عاسم حسێن بەندەر) كردوویەتی و بۆتە هۆی دواكەوتنی گەشتی فڕۆكەیەك لە بەغدادەوە بۆ بەیروت بۆ ماوەیەكی درێژ، سەرپێچی یاسایە و جۆرێكە لە گەندەڵی ئیداری لەڕێگەی بەكارهێنانی هەژمونەوە بۆ دەستخستنی بەرژەوەندییەكی تایبەتی، لێكۆڵینەوەی بەرایی لیژنەی تایبەتمەند دەریخستووە ئەم كارە بە یارمەتی هەریەكە لە (قەحتان مەحمود ئیسماعیل) بەڕێوەبەری وێستگەی بەغداد كراوە كە چوەتە لای كاپتنی فڕۆكەكە (محەمەد خەیری محەمە)و فەرمانی پێكردووە كاونتر بكاتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی فڕۆكەكە (٥٥ خولەك) لە كاتی دیاریكراو لە فڕین دوابكەوێت.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان