ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەھۆی لاوازی لەھۆشیاری بەکارھێنانی دەرمان بەرگری گشتی دوای کۆرۆنا ڕووەو لاوازی دەچێت

خێزان – تەندروستی

کاریگەری ئەو ئەنتی بایۆتیکانەی وەک چارەسەری نیشانەکانی کۆڕۆنا بەکاردێن  چین لەسەر سیستەمی بەرگری، دوای نەمانی ڤایرۆسەکە؟

ھەڕەشەکانی دوای نەمانی کۆڤید-19 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوزیاد بوون دەچێت، ڕەنگە زۆر کەس ھەبێ ئەم بابەتە بە ھەند وەرنەگرێ، بەڵام ئەگەر لە گۆشەی بەکتریۆلۆجی سەیری بکەی دەتوانی درک بەو ڕاستیە بکەیت کە دوای کۆڤید-19 ئەلێرتێکی تر پێویستە بۆ گشت ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەنتی بایۆتیکیان وەک دەرمانی چارەسەری نیشانەکان پێدراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە 31ی مانگی حەوت، وەک ئاگاداری بڵاوی کردۆتەوە کە بەرگری گشتی دوای کۆرۆنا ڕووەو لاوازی دەچێت ئەمەش بەھۆی لاوازی لەھۆشیاری بەکارھێنانی دەرمان و بەتایبەت تریش بەھۆی ئەوەی کە چەندان ملیۆن کەس لە جیھان بە شێوەیەکی ئاسایی جۆرەھا جۆر ئەنتی بایۆتیکیان بەکارھێناوە بێئەوەی ئاگادار بن لەوەی نابێ ئەم جۆرە دەرمانە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بەکاربھێنرێ.

ئەمانە بەشێکن لە (Key Fact) ەکانی بڵاوکراوەکەی (WHO) کە تایبەتە بە Antibiotic Resistance  :

-Antibiotic resistance occurs naturally, but misuse of antibiotics in humans and animals is accelerating the process.

-pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea, and salmonellosis – are becoming harder to treat as the antibiotics used to treat them become less effective.

-بەرگری دژی ئەنتی بایۆتیک بە شێوەیەکی باو ڕوودەدات واتە لەهەر کەسێک بەڵام ھەڵە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک ئەم پرۆسەیە خێراتردەکات.

-زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکان وەک pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea چارەسەر کردنیان زەحمەت تردەبێ بەھۆی کەمتر کاریگەر بوونی ئەنتیبایۆتیک.

ئەوەی خەڵک پێی ئاشنا نیە سەبارەت بە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک (دژە بەکتریا) ئەوەیە کە ئەم جۆرە دەرمانە ئەگەر بێ پرسی دکتۆر یا بێ پریسکرایب کردنی لەلایەن دکتۆری دەرمانساز یا دکتۆری تایبەت بە جۆرێک لەجۆرەکانی ھەوکردن لە لەش، یارمەتیدەری گەشەکردنی زیاتری (Resistivity) دەبێ کە جۆرێک لە بەرگری پەیدا دەکا لەناو لەش کە پێی دەوترێت Antibiotic Resistance, وە ئەم جۆرە بەرگریە لەوەوە پەیدا دەبێ کاتێک کە جۆرێکی بەکتریا توانای بەرەنگاری یا بەرگەگرتنی ئەنتی بایۆتیکی دەبێ یا جین (gene) ی بەرگری دژی دەرمان پەیدا دەکەن لەبەکتریای تر.

ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ لاواز بوونی بەرگری لەش ھەر لەبەر ئەوە سەبارەت بە ھۆشیاری بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک زاناکانی بەکتریۆلۆجی دەڵێن (Longer and more Antibiotic use, Less effective they are) واتا تازیاتر و بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەنتیبایۆتیک بەکاربھێنرێ، کاریگەریان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.

لە ئێستادا پێویستە ھەر تاکێک لەئێمە ئاگاداری ڕاستیەک بێ کە ھیچ دەرمانێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە و ھەردەرمانێکی تریش بەکارھێنرابێ لە ھەر وڵاتێک لەم وڵاتانە بریتی نیە لە دەرمانی چارەسەر بەڵکو وەک دەرمانی تاقی کراوە (Experimental Treatment Drugs for Preventing Symptoms) وایە دژی تەشەنەکردنی نیشانەکان و بە تایبەتیش (Azithromycin , Dexamethasone) کە وەک دوو دەرمانی تاقی کراوە وابوون بۆ ڕاگرتنی ھەوکردنی سییەکان کە لەبەشێک لەتووشبوانی کۆڤید-19 بەدیدەکرا بەکارھێنرا، ھەر دوای ئەوەی بە جیھاندا بڵاو بویەوە کە دەرمانی کاریگەرن و توانای زاڵ بوونیان ھەیە بەسەر ھەوکردنی سیەکان، خەڵکێکی زۆر و بێ گوێدانە مەترسیەکانی بەکارھێنانی ئەم دوو جۆرە ئەنتیبایۆتیکە، بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریان ھێنا، و ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش بێ ئەوەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەش بن بەکاریان ھێنا، لەبەر ئەوە لە داھاتوودا کێشەی بەرگری گشتی دژی نەخۆشیەکانی تر ئەگەرێکی کراوە دەبێ کە ڕووبدا و ئەمجارە ھۆشیاری تاک بەرپرسیاری یەکەم دەبێ نەک وڵاتێک یا شارێک.

ئامادەکردنی/ د.ئارام ئازاد

سەرچاوە

* : https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/antibiotic-resistance

 

 

 

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان