ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ..هاووڵاتیانی سوید دژی بێڕێزی بەرانبەر قورئان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە شاری مامو لە سوید دوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن كەسێكی دژە ئیسلام، نائارامی و پشێوی لەو وڵاتە دەستیپێكرد.
كەناڵی تەلەفزیۆنی stv بڵاویكردەوە، لە دوێنێ هەینییەوە بۆ جارێكی تر نائارامی و پشێوی لە ناوچەی روسنگورد دەستیپێكرد و نزیكەی 300 كەس لە شەقامەكاندا دەستیان بە ناڕەزایەتی كردووە و هێرشیان كردەسەر پۆلیس.


ریكارد لوندكویست وتەبێژی پۆلیس شارەكە ڕایگەیاند، لە ئێستا دا حاڵەتی ئەمنی شارەكە خراپە و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیداین.
چەند ڕۆژێك لەمەوپێش كەسێكی دژە دین بەناوی دان پارك كە پێشتر بە تاوانی دروستكردنی كێشە لەنێو هاووڵاتیان سزا درابوو، قورئانێكی لەبەرانبەر بنكەی ئیسلامی لە شارەكە سوتاند، هەرچەندە پۆلیس ڕێگەی ئەو كارەی بەو كەسە نەداوە، چونكە پێیان وابووە مەترسی بۆسەر ئاسایشی شارەكە دەبێت.

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان