ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چیرۆکێکی واقیعی لە نێو پزیشکی دادوەریەوە کە بەسەر ژنێکدا هاتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چیرۆکێکی واقیعییە لە نێو پزیشکی دادوەریەوە کە بەسەر ژنێکدا هاتووە:

 

لەژنێکی دراوسێیانەوە فێری مادەی هۆشبەر بوو
” چیرۆکێکی واقیعی لە ژیانی ڕۆژانەی کارکردنم”
ڕوویەکیتری پزیشکی دادوەری هۆشیاری کۆمەڵگەیە، چونکە ئەوەی دەگاتە پزیشکی دادوەری کێشەی کۆمەڵایەتییە.
ئەوەی دەیگێڕمەوە لە واقیعی ژیانی ڕۆژانەی کارکردنم ڕوویداوە، بەڵام کەسایەتی و شوێن دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و تەنها وانەی لێوەرگرین.
ئافرەتێکیان هێنا بۆ پشکنین کە گوایە سیکس دەکات بەرامبەر بە ماددەی هۆشبەر؟؟؟؟ داواکارییەکە لە ئێمەی پزیشک پشت ڕاستکردنەوەی ئایا سێکسی کردووە یان نا؟؟
لەکاتی پرسیارکردن وتی من لەسەر ماددەی هۆشبەر گیراوم ماوەی ٢ ساڵە، خاوەنی ٦ منداڵم ..
کە پرسیارم کرد ئایا بازرگانی پێدەکەی بە ماددەی هۆشبەر لە وەڵامدا وتی نەخێر تەنها وەردەگرم ..
پ/ئەی منداڵەکانت ؟
وەڵامی دامەوە وتی لای پیاوەکەمن.
تا ئیستا لەوانەیە ئەوە زۆر ڕویدابێت بەڵام کارەساتەکە لێرەیە..
لەکوێ فیربووی ئەو ماددە هۆشبەرە وەربگری؟
وەڵامی ئەو توشی شۆکی کردم… وتی ئافرەتێکی دراوسێمان کە ژنی ماڵەوەیەلە ڕێگای ئینتەرنێتەوە کەسێکی ناسیبوو فێری کردبوو و بۆی دەهێنا ماڵەوە بە نهێنی ئەویش ڕۆژێک هاتە ماڵم پیمیوت تاقیبکەوە منیش لەوکاتەوە ئاڵودەی بووم…ئێستاش ناتوانم وازبێنم.
چیرۆکەکە وردەکاری و درێژەی زۆری تێدایە کە بۆچی ئیستا هاتۆتە پزیشکی دادوەری چیمان بینی چۆن ئاشکرا بووە و چۆن پارەی بۆ پیداکردووە بەڵام ئەوە هەمووی گرنگ نییە وناچینە درێژەی..
لێرەدا تەماشای لایەنی کۆمەڵایەتی وئەو کارەساتە بکەن ٦ منداڵ بێ دایک بن لەبەر ئاڵودە بوون بەماددەی هۆشبەر، کارەساتی دووەم ئەو ئافرەتەی دراوسێیان چون ئینتەرنێتی بەکار هێناوەو چۆن توانی ئەو ئافرەتەش فێر بکەی لەگەڵ خۆت؟! دوو خێزان بونەتە قوربانی مادەی هۆشبەر و خراپ بەکارهینانی سوشیاڵ میدیاو نەزانین، لێرەدا منداڵەکانیان زەرەرمەندی سەرەکین….
بەپێی کارکردنم لە پزیشکی دادوەری بۆ ماوەی ١١ ساڵ
ئەوەی تێبینی دەکەم لەم ماوەی دوایدا ماددەی هۆشبەر زۆر زیادی کردووە..
– چەند چارەسەرێکی سادە هەیە کە لە خێزانەوە دەست پێ دەکات دەتوانین جێ بە جێ بکەین بۆئەوەی بتوانین بە هەموو لایەک تۆزیک لەم کێشە کەم بکەینەوە:
– منداڵەکانتان فێر بکەن کاتێک کە لە دەرەوە کەسێکی بێگانە شتیک دەدات بۆ ئەوەی منداڵەکەت یان هەرزەکارەکە بیخوات ئەوە بەهیچ شیوەیەک وەرینەگرێت و نەیخوات.
– کاتی کە برادەرێکت دەبیت یان دراوسێیەکت دەبێت کە دەڵێ ئەوە تاقیبکەوە ئەو شتە زۆرباشە مەرج نییە بە گوێی بکەی و پێویست ناکات دراوسێ نهێنیان لای یەک بێت ..دەبێ ئێمەی دایک لەجیاتی جاریک دوو جار بیربکەینەوە لەبەر منداڵەکانمان …
– تێبینی:
دەبیت کەسی ئاڵودە بوو بەماددەی هۆشبەر لەلای پزیشکی دەروونی چارەسەر وەربگرێت..
ئامادەکردنی:
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان