ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق، دوو وەزیری پێشوو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتی دادوەریی لە عیراق، دوو وەزیری پێشووی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بانگهێشت دەكات و لەسەر كوشتنی خۆپیشاندەران لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای دادوەریی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، گفتووگۆی لەبارەی دۆسێی كوشتنی خۆپیشاندەران كردووە لەگەڵ عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی و عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە گفتووگۆیان لەسەر ڕێكارە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕووداوەكانی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كردووە”.

بەیاننامەكە لە زاری زێدانەوە بڵاویكردۆتەوە”دەستە پەیوەندیدارەكان بەو كەیسانە، یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ ژمارەیەك لەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەركردووە، بەڵام یاداشتەكان پێویستیان بە ڕەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری ناوخۆ هەیە”وەك لە یاسادا ئاماژەی پێكراوە.

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق دەڵێت”دەستەی لێكۆڵینەوە دادوەرییەكان لە ڕەسافەی بەغدا، بانگهێشتی هەریەك لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی پێشوو و نەجاح شەممەری وەزیری بەرگری پێشووی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كردووە، تا ڕونكردنەوە لەبارەی ئەو زانیارییانەوە بدەن كە پەیوەستن بە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كەیسی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان”.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان