ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

دوو یوتوبەر بۆ ئاشکراکردنی ڕەگەزی منداڵەکەیان بورجی خەلیفە بەکرێ دەگرن

خێزان

دوو یوتوبەری بەناوبانگی عەرەبی بەناوەکانی ئەنەس و ئەساڵە، بۆ ئاشکراکردنی ڕەگەزی منداڵەکەیان ڕیکلامی سەر بورجی خەلیفەیان بەکرێ گرتووە.

دوو یوتوبەرەکە بەڕەگەز سورین و زیاتر لە ٧ ملیۆن تەماشاکەریان هەیە، سەرەتا ئەساڵە لە نەخۆشخانەیەک پشکنین دەکات و دواتر لەسەر بورجەکە بۆیەکەمجار ڕەگەزی منداڵەکە ئاشکرا دەکرێت و دەنوسرێت it is a boy.

ئەم کارەی دوو یوتووبەرەکە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو لە سۆشیال میدیا بەوپێیەی کرێی ڕیکلامەکەیان لەسەر بورجەکە نزیکەی ٩٥ هەزار دۆلارە بۆ ٣ خولەک.

 

ریکلام

بەزمەسات

هێلین ئاوات بۆ خانەوادەی کەریم کابان: لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن دەکەم

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات  سوكایه‌تى به‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لەبەرامبەر ئەوەدا هێلین  ڕایگەیاند کە ئەو مەبەستی سوکایەتی نەبووە و لەسەر ئەو کارەی لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن لە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و هەواداران و گوێگرانی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە لایەن هونەرمەندانیشەوە کەمپینێک بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند سه‌فین خه‌راجیانى داوایکرد ئەو سوکایەتییە ڕابگیرێت و لەم ساتەوە بەو جۆرە لە ماتۆر بوترێت « سێ چەرخە»

لای خۆشیانەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند”ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبوی لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت “کچەكە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا بەپێی ماددەی دوی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندە و  لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنی کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنییە کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت:

 

بەم جۆرە منداڵەکانت هیچکات یاری چاوشارکێ نادۆڕێنن

 

ڕێگەیەکی نهێنی

ژورێکی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکەمدا

شوێنێکی ئاوات پێویست نییە؟

دەرگای نهێنی

هاوسەرەکەم ئەو ژورە نهێنیەی درووستکرد کە خەونی پێوە دەبینی

وامزانی زۆر کتێب دەخوێنیتەوە

سڵاو، خۆمان بشارینەوە؟

ژورە نهێنیەکە

 

بانقێکی باش

 

-خۆت جوان ناکەیت؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند دیمەنێکی ڕاستی کە دەڵێیت لە نێو فیلمەکانەوە وەرگیراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی ڕاستەقینەیە کە دەڵێیت لە نێو فیلمەکانەوە وەرگیراوە:

 

-هێشتا بۆری خۆڵی بۆ دانەندراوە و دیمەنێکی ترسناکی هەیە

-ئەم کەفە لە شێوەی ئاگردایە و بۆ شۆردنی ئۆتۆمبیلەکەیە

-هەورەکە لە شێوەی دەستێکدایە

-ئەم یاریزانە بۆتە سوپەرمان

-ناو دەمی حوشتر

-ڕوخساری سەگەکەم لە کارێکی هونەری ڤان کوغ دەچێت

-بەفرەکان زۆر بە جوانی بونەتە تۆپەڵ

-گەڵاکە دەڵێیت کۆمپیتەرییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان