ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەكەكە هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی هەرێم و عيراق لەسەر شنگال ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایدەگەیەنێت، بڕیارێك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شنگال و گەلەكەی لە ناویدا جێ نەگرن قبوڵ ناكریت و جێگەی قبوڵكردن نییە، دەشڵێـت: “ئەوانەی بوون بە هۆكاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەكانی كۆیلایەتیدا بفرۆشرێن نابێت لە بارەی شنگالەوە خاوەن بڕیار بن”.

كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی ڕێكەوتنی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم لەبارەی شنگالەوە ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی خۆسەری دیموكراتی شنگال ڕەوا و فەرمیە، ئەوانەی كە كۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕكردن هێشتەوە و ڕایانكرد، ئەوانەی بوون بە هۆكاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەكانی كۆیلایەتیدا بفرۆشرێن، نابێت لە بارەی كۆمەڵگای ئێزدی و شنگالەوە خاوەن بڕیار بن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی كەجەكە:
لە بەرواری ٩ی تشرینی یەكەمدا لەسەر ناوی حكومەتی عێراق و حكومەتی باشوری كوردستان ڕاگەیێنرا كە لە بارەی دواڕۆژی شەنگالەوە ڕێككەوتنێك ئیمزا كراوە، وردەكاریەكان و لایەنەكانی ڕێككەوتنەكە بە بەرفراوانی ئاشكرا نەكراون، ئەنجومەنی خۆسەریی دیموكراتی شەنگال لە ڕاگەیێنراوێكدا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان ئاگایان لەو ڕێككەوتنە نییەو بڕیارەكان لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوانەوە دراون و لە چاوپێكەوتن و ڕێككەوتنەكەدا جێگایان نەكراوەتەوە، بڕیارێك، كە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و گەلەكەی لە ناویدا جێنەگرن، قبوڵ ناكریت، كۆمەڵگای ئێزدی، پارتە ئێزدیەكان، بە دەیان پەرلەمانتاری عێراق و عەشیرەتەكان پشتیوانیان لەو لێدوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال كرد، بۆیە ئێمە پشتیوانی لە لێدوانی خاوەنە ڕەسەنەكانی شەنگال، ئیرادەی شەنگال و بەریوەبەرایەتی خۆسەر دەكەین.
جێگەی قبوڵكردن نییە، ئەو كەسانەی ئێزدیەكانیان لەناو كۆمەڵكوژیدا هێشتەوە، بڕیاریان لەسەر بدەن.
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، كاتێك داعش هێرشی كرد، ئەوانەی كۆمەڵگای ئێزدیان لەناو كۆمەڵكوژیی و فەرماندا هێشتەوە، جێگەی قبوڵ نییە، كە ڕۆڵەكانی شەنگال كە شەنگالیان ڕزگار كرد لە دەرەوەی یاساكان و ئەو هێزەی بڕیاری لەسەر دراوە، بهێڵنەوە، ئەنجومەنی خۆسەری دیموكراتی شەنگال ڕەواو فەرمیە، ئەوانەی كە كۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕكردن هێشتەوە و ڕایانكرد، بەوانەی كە كۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن، ‘ئەو هێزەی دەبێت بكرێتە دەرەوە‌، ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانیە، ئەوانەی بوون بە هۆكاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەكانی كۆیلایەتیدا بفرۆشرێن، نابێت لە بارەی كۆمەڵگای ئێزدی و شەنگالەوە خاوەن بڕیار بن.
‘بەو واتایە دەێت كە لە دواڕۆژیشدا فەرمان و كۆمەڵكوژیەكان بەردەوام دەبن‌
ئەو ڕێككەوتن و چاوپێكەتنانەی جێگا بۆ ئەنجومەنی خۆسەری دیموكراتی شەنگال و گەلی شەنگال ناكەنەوە، بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی كۆمەڵگای كوردی ئێزدیی شەنگال دێت.
فەلاكەتە گەورەترەكەش ئەوەیە كە ئەمانە لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا بەڕێوە دەچێت، ئەو ڕێككەوتن و چاوپێكەوتنانەی لە پشت دەرگا داخراوەكان و بە دیپلۆماسیەكی شاراوەو بەشیوازی ‘كردم و ڕوویدا‌ بەو واتایە دێت كە لە دوارۆژیشدا فەرمان و كۆمەڵكوژیی بەسەر كۆمەڵگای ئێزدیدا بەردەوام دەبیت.
‘ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەكەین‌
ڕاگەیاندنی پەدەكە، وەكو ناوەندی شەڕی تایبەت پرۆپاگەندە دەكات و دەڵێت “هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەكە دەردەخرێن”، بەم پرۆپاگەندەیە ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئامانجی ئەم ڕێككەوتنە شاراوەیە چیە كە گەلی شەنگال لەناویدا نییە، گەریلاكانی هەپەگە دوای ئەوەی كۆمەڵگای ئێزدیی لە فەرمان و قڕكردن ڕزگار كرد، پاراستنی ئاسایشی شەنگالیان ڕادەستی یەبەشە/یەژەشە كردەوە، كە پێك هاتوون لە دانیشتووانی ئێزدیی هەرێمەكە و دواتر لە هەرێمەكە كشانەوە، ئێمە ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەكەین، كە بەشێكن لە پرۆپاگەندەی قێزەوەن و ڕەشكردن كە لە لایەن دەوڵەتی توركەوە دەكرێت.
شتێكی سرۆشتیە كە بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر كە كۆمەڵگای ئێزدیی شەنگال خۆی بە ڕێگای ئەوەوە بەرێوە ببات، لەناو گوتوبێژەكانی دوارۆژیاندا، ببن بە ئەكتەری سەرەكی، مەرجە كە قۆناغی چاوپێكەوتن و بڕیاردان بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرێوە ببرێت، چونكە ئەو بەڕێوەبەریە نوێنەرایەتی گەلی شەنگال دەكات، هەڵوێستەكانی دەرەوەی ئەمە مەترسیدارن و جێگای قبوڵكردن نین.
‘دەبێت گەلەكەمان لە هەموو شوێنێك دەست بە جموجوڵ بكات‌
دەبێت گەلەكەمان لە هەموو شوێنێك لە دژی ئەم بارودۆخە هەڵوێستی خۆی بنوێنێت و دەست بە جموجوڵ بكات، لە ڕاستیدا ماوەی ٦ ساڵە سیستمێكی پاراستن و بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای خۆسەری لە شەنگال بوونی هەیە، بۆ ئەوەی ئەمە لە چوارچێوەی پەیمانەكاندا قبوڵ بكرێت، دەبێت بە بێوەستان تێكۆشان بەڕێوە بچێت، ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە ناڕاستانە كە مەترسیان هەیە بۆ سەر ژیان و دوارۆژی كۆمەڵگای ئێزدی، هەڵوێستیان بنوێنن”.

ئابوری

نوێنەرێك سێ‌ پێشنیار بۆ حكومەتی هەرێم دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی دەڵێت:”مەلەفی نەوت زۆر هەڵدەگرێت و زۆریشی لەسەر نووسراوە، بەڵام دەرەنجام نەوت نەبووە بە مایەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان”.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فڕاكسیۆنی یەكێتی لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەداوە:”بەداخەوە ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بینیمان سەبارەت بە داهات و خەرجیيەكانی نەوت، مـرۆڤ تووشی شۆك دەبێت”.

ئەو نوێنەرە لە نووسینەكەشیدا سێ‌ پێشنیاری بۆ حكومەتی هەرێم كردووە بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی دارایی و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران.

 

دەقی نووسینەكەی هەرێم كەمال ئاغا:

 

مەلەفی نــەوت زۆر هـــەڵدەگـرێت زۆریش لەسەری نوسراوە بەڵام دەرئــەنجــام نــەوت نەبوو بە ماییەی خێر و خۆشی بۆ خـــەڵكی كوردســتان .

لەســـەرەتادا كاتێـــك سەركردایـــەتی سیــاسی كوردستان لە حوزەیرانی ســـاڵی 2009 بـریاری رەوانەكردنی نەوتی دا بۆ دەرەوە ئـەمە هەنــگاوێكی گرنـگ بوو لەرووی ئابووریەوە بۆ هەرێمی كوردســتان ، چونكە نەوت بۆ ژێرخانی ئابووری هەر ولاتێك سێكتەرێكــی داهـــاتی بــەهێزە ، ئەو ولاتـانەی نەوت تیاندا بە درووستی بەكارهێنراوە هەمیــشە نەوت بۆیان بووە بە مایــیەی ئارامـــی و خۆشـــگوزەرانی و بـــەهێز بــوون و پاراســـتنی ئاســـایشی سیــادەی دەولەت .

یەكێتی نیشتیمانی كوردســـتان ســـەرباری كێــشمە كێشــمی زۆر و ئاڵنـــگاریـــەكان بـــەردەوام پشتــگیری بـــازاری ئـــازاد و هەناردەكـــردنی نـــەوت بـــووە ، بەشێـــوەیەكی شـــەفاف و تەندرووست ، چونكە یەكێـتی خۆیی بە خاوەنی بیرۆكەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لە پێناو دەستەبەركردنی ژێرخانی ئابـــوریەكی بەهێـز بۆ هەرێمـــی كوردســــتان.

بەڵام بەداخـــەوە ئەوەی لە چــەند رۆژی رابـردوو لە راپۆرتی كۆمــپانیایی دیــلۆیــت ـ مــان بــینی ســـەبارەت بە داهات و خەرجیـــەكانی نـــەوت ، مـرۆڤ توشی شۆك دەبـــێت، ئەگەر بێت و سەیری شــیكاری داهـــات و خـەرجیەكانی دەرهێنانی نەوت و جیـاوازی نێـــوان هـــەناردەكـــردن و بــەبازار كردنی نــەوت لەگـــەڵ عیراق بكەیـــن لەساڵـــی 2019 دەبینـــین:

[ كـــرێی بـــۆری نـــەوتی كـوردستــــان و تـــوركیــا ( 13%)

قـــەرزی تـــوركیاو كۆمپــــانیاكانی كـــریاری نـــەوت( 16%)

قــــەرزی كۆمپانیا ناوخۆییەكان كـــارەبا و پاڵاوگەكان(9% )

حەقدەستی كۆمپانــــیاكانی بەرهەمــهێنانی نـــەوت (30%)

خــــەرجـــی گــــۆریـــنــــەوەی دۆلار بــــۆ دیـــنــــار ( 2%)

پوختەی داهاتی ماوە بۆ مووچە وخەرجی حكومەت(30%)

كـــۆی گـــــشتـــی دەكـــات بــــە (100%) ]

ئەمـــە تـــەواو بـــە مـــانـایی بە هەدەردانی ئابووری هەرێمی كوردســـتانە ، بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێز بوونی ئابوریە ، دەتوانـــین بڵـــێن نـــەوت لە ئێســتادا بەم شێوەیە نە دەبێتە ماییەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەلكی كوردســـتان و نــە بۆ ژێر خـــانی ئابــــوریەكـــی بەهـــێز ، بەڵكـو سودی تەنها بۆ چەند كۆمپانیایەك و هەندێــــك وڵاتە ، دەرئـەنجام بـۆتە ماییەی سـزادانی خەلكی هەرێمی كوردستان بە هۆیی هەناردەكردنی نەوت وە رێك نەكـــەوتنی حكـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا.

بۆیە پــێویستە لــە ئَێستـــادا ئەم خاڵانە تیشكی بخرێتە سەر

① ـ هەنـــاردەكــردنی نەوت بەم شێوەیە كۆمەڵێك رهەندی تری ترسنـــاك لەخۆیی دەگرت پێویســتە لە داهاتوودا لە گەڵ بەغـــدا لەســـەری رێكبـكەویــن .

②ـ كـــاركردن لــەســـەر پرۆژە یاسایی نەوت و گاز كە وەك نەخشە رێگایەكە بۆ چارەسەری بنەرەتی كێشەكان و دووبارە نەبوونەوەی كە بەردەوام بۆتە مایـــیەی ترس و دڵەراوكێ .

③ ـ پێـــویستە هەرێمــی كوردستان پابەندی رێكەوتنەكانی بێت لە گەڵ بەغدا هەروەكو لە رێكەوتنی ئۆكتۆبەری 2020 باسی لێوەكراوە ، ئەویش بە رادەست كردنی نەوت و نیوەیی داهاتە نا نــەوتیـــەكان ، بـــۆ وەرگرتنــی شایستــە دارایەكانی لە مانـــگی 1 ئەم ســـاڵ بۆ خۆشگوزەرانی هاولاتیان و دابین كـــردنی موچـــەی موچە خۆران .

لە كۆتاییـــدا دەتـــوانم بڵێـــم ، ئەگەر حكــــومــەتی هەرێمی كوردســـتان ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانە و تەواو زانستیـــیانە و شەفـــاف بگرێتـە بەر و نەوت رادەست بكات بەپێی رێـــكەوتــن و پشـــكی خـــۆیی بكـــات بــە داینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێمی كوردستان ئەوا ساڵێكی پر لە ئاسودەی و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاولاتیان و موچـــە خۆران فـەراهەم دەكات ، لەهـــەمان كــاتدا حكومەتی فیدراڵ مولزەم دەكرێت بە دابـــین كـــردنی شایســـتە دارایەكـــانی حكومـەتی هەرێم و دانەوەی قەرزی جوتیاران و دابین كردنی موچـــەی مــوچە خـــۆران ، بـــە پـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوام بێت، ئـەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە ماییەی زیاتر ئازار دان و سزادانــنێكی تــر بــۆ گـــەلەكـــەمان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. هەوڵێكی سووتاندنی زیندانی گرتن و گواستنەوە شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگرتن و گواستنەوەی گەرمیان ،ھەوڵی سوتاندنی زیندانەكەیاندا و پۆلیس كۆنتڕۆڵی زیندانەكەی كردووە.

ڕائید سلێمان عەزیز بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بە كەناڵی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاند، گۆڕینی سیستمی پێدانی مۆبایل بەزیندانیەكانیانمان گۆڕیوە، بەشێك لە زیندانییەكان ئەمەیان پێ ناخۆش بووە، بەشێكی تری زیندانیەكان ئەمەیان بەھەل زانیوە، ھەوڵیانداوە چەند بەتانیەكی ناو ھۆڵی ژوورەكەیان بسوتێنن، ھەرزوو پۆلیسی زیندان چوونەتە ژورەوە و توانیویانە كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكەن.

ڕائید سلێمان عەزیز ئاماژەی بەوەشدا، بیانووی ئەو ھەوڵەی زیندانییەكان بۆ ئەوەبووە كە داوادەكەن دادگایی بكرێن، چونكە پێیان واییە ماوەیەكی زۆرە لەزیندانن و دادگاییكردن و یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان دواكەوتووە.

بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان ڕوونیشی كردەوە، تەنھا لەیەك ھۆڵی زیندانەكە ئەم ھەوڵە دراوە لەلایەن چەند ئاژاوەگێڕێكەوە، بەلام ڕێگەنەدراوە بەتانی و كەلوپەلەكان بسوتێنرێن و ئەو زیندانیانەش لەلایەن دادوەرەوە كەیسی تریان بۆ كراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا پێداویستی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا پێداویستی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، كاروانێكی نوێی هاوكاری لۆجستی و سەربازیی هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە خاكی عیراقەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون.

ڕوانگەكە باسی لەوەش كردووە، كاروانەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 35 بارهەڵگری باركراو بە كەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی و تانكەری سووتەمەنی پێكهاتوون و لە دەروازەی سنووری وەلیدی نێوان عیراق و سوریا و عیراق و ئوردنەوە بەرەو شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكەوتوون، دواتر ڕوویان كردووەتە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەكە و دێرەزوور.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 10ی ئەم مانگەش كاروانێكی تری هێزەكانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كە لە 25 بارهەڵگر پێكهاتبوو و كەلوپەلی لۆجستی و چەكی قورسی وەك تۆپ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان پێبووە لە هەرێمی كوردستانەوە ڕوویان كردبووە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، دواتر بەرەو كێڵگەی نەوتیی (عومەر و كۆنیكۆ) لە دێرەزوور بەڕێكەوتبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان