ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

زیزۆ: جگە لە هەنگوین دەمەوێت پێم بڵێن پەنیری کوردی، چونکە خۆماڵییە

خێزان

کچە مۆدێل زیزۆ ئاماژە بەوە دەکات کە جگە لە نازناوی هەنگوینی سلێمانی حەزدەکات خەڵک نازناوی پەنیری کوردی لێبنێت.

زیزۆ وتویەتی”نازناوی پەنیری کوردی داهێنانێکی نوێی خۆمەو کوردەواریشە، هەر بۆیە حەزدەکەم خەڵک بەو ناوە بانگم بکەن”

زیزۆ یەکێکە لەو کچە مۆدێلانەی بەردەوام بە لێدوان و قسە سەیر و سەمەرەکانی دەبێتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

زیزۆ: جگە لە هەنگوین دەمەوێت پێم بڵێن پەنیری کوردی، چونکە خۆماڵییە

زیزۆ: جگە لە هەنگوین دەمەوێت پێم بڵێن پەنیری کوردی، چونکە خۆماڵییە

Gepostet von Xelk Xezan am Dienstag, 13. Oktober 2020

 

 

ریکلام

بەزمەسات

هێلین ئاوات بۆ خانەوادەی کەریم کابان: لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن دەکەم

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات  سوكایه‌تى به‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لەبەرامبەر ئەوەدا هێلین  ڕایگەیاند کە ئەو مەبەستی سوکایەتی نەبووە و لەسەر ئەو کارەی لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن لە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و هەواداران و گوێگرانی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە لایەن هونەرمەندانیشەوە کەمپینێک بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند سه‌فین خه‌راجیانى داوایکرد ئەو سوکایەتییە ڕابگیرێت و لەم ساتەوە بەو جۆرە لە ماتۆر بوترێت « سێ چەرخە»

لای خۆشیانەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند”ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبوی لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت “کچەكە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا بەپێی ماددەی دوی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندە و  لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنی کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنییە کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت:

 

بەم جۆرە منداڵەکانت هیچکات یاری چاوشارکێ نادۆڕێنن

 

ڕێگەیەکی نهێنی

ژورێکی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکەمدا

شوێنێکی ئاوات پێویست نییە؟

دەرگای نهێنی

هاوسەرەکەم ئەو ژورە نهێنیەی درووستکرد کە خەونی پێوە دەبینی

وامزانی زۆر کتێب دەخوێنیتەوە

سڵاو، خۆمان بشارینەوە؟

ژورە نهێنیەکە

 

بانقێکی باش

 

-خۆت جوان ناکەیت؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند دیمەنێکی ڕاستی کە دەڵێیت لە نێو فیلمەکانەوە وەرگیراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی ڕاستەقینەیە کە دەڵێیت لە نێو فیلمەکانەوە وەرگیراوە:

 

-هێشتا بۆری خۆڵی بۆ دانەندراوە و دیمەنێکی ترسناکی هەیە

-ئەم کەفە لە شێوەی ئاگردایە و بۆ شۆردنی ئۆتۆمبیلەکەیە

-هەورەکە لە شێوەی دەستێکدایە

-ئەم یاریزانە بۆتە سوپەرمان

-ناو دەمی حوشتر

-ڕوخساری سەگەکەم لە کارێکی هونەری ڤان کوغ دەچێت

-بەفرەکان زۆر بە جوانی بونەتە تۆپەڵ

-گەڵاکە دەڵێیت کۆمپیتەرییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان