ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

کۆرۆنا.. گۆڕستانەکانی ئێران دەکاتە”گۆڕستانی سێ قاتی”

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا ئێرانی سەراپا گیرکردووە و تا دێت ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستداوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە، بۆ جێبوونەوەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسەش حکومەتی ئەو وڵاتە بیر لەوە دەکاتەوە، دوو دوو یان سێ سێ قوربانیان بنێژێت.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا دێت ژمارەی قوربانیان بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوونە، بەجۆرێ؛ ڕێژەی تووشبوونی ڕۆژانە لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە بە نزیکەی 40% زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە کۆی گیانلەدەستادان لەو ڵاتەدا دەگاتە زیاتر لە 400 کەس .

 

وەزارەتی تەندروستی ئێران  ڕایگەیاندووە؛ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتدا هۆکار بووە بۆ گیانلەدەستدانی زیاتر لە 41 هەزار هاووڵاتی، ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 762 هەزار کەس.

بەپێی هەواڵی رادیۆ فەردا، گۆڕستانی گەورەی بەهەشتی زەهرا لە تارانی پایتەخت، کە گەورەترین  گۆرستانە لەو وڵاتەدا، ژمارەیەکی “بێ وێنە” لە ناشتنی تەرمی بەخۆوە بینیوە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا.

 

لەوبارەیەوە، موحسین هاشمی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی تاران، ڕایگەیاندووە، ژمارەی زۆری گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا وایکردووە توانای گۆڕستانەکە سێ هێند بکرێت و بیر لە ڕێگەی بەکارهێنانی “گۆڕستانی سێ قاتی” بکرێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، باری گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی بیر لەوە بکرێتەوە دوە دوو یان سێ سێ لە گۆرێکدا قوربانیان ئەسپاردەی خاک بکرێن، ئەمە وێڕای ئەوەی لە نەخۆشخانەکانیشدا شوێن نەماوە.

 

ڕۆژی 10ی نۆڤەمبەر، هالە غایم، سەرۆکی بەشی پەتاناسیی زانکۆی شیراز هۆشداریدا و وتی:” داخستنێکی توندی سەرتاسەری جێبەجێنەکرێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوای ئازیزانمان بەروە مەرگ ڕاپێچ دەکات.

 

جێی باسە بەرپرسانی تەندروستی ئێران، کە لەنێویاندا بەرپرسی 65 کۆلێژ و زانکۆی پزیشکی هەن، داوای دوو هەفتە داخستنی سەرتاسەری وڵات و سنووردارکردنێکی توندی مامەڵە و بەریەککەوتنی کۆمەڵایەتیان کردووە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان