ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێنا

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەربارەی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد، کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیاوە پەرەی پێدراوە، دڵخۆشکەرن و ئەنجامێکی بێ وێنەی بەدەستهێناوە، کە بەجۆرێکە توانایەکی بەهێزی بەرگری لە کەسانی بەتەمەندا بەرهەم دەهێنێت.

 

بە پێی زانیارییەکانی گۆڤاری پزیشکی (لانیست) ئەنجامی قۆناغی یەکەم و دووەمی هەڵسەنگاندنەکان، سەبارەت بە ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوە دەردەخات، هیوایەکە بۆ کەسانی بەتەمەن کە دەبێتە پارێزبەندییەکی بەهێزی بەرگریی جەستەیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

هاتنە ئارای ئەنجامە باشەکانی ڤاکسینە بەریتانییەکە، لە کاتێکدایە کۆمپانیای ڤایزەر، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتیک ڕایانگەیاندووە کاریگەریی ڤاکسینی دژە کۆرۆناکەیان بەرێژەی لەسەدا (94)ە لەناو ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵ زیاترە.

هەروەها کۆمپانیای مۆدێڕنا -ی ئەمریکایی ڕایگەیاندووە ڤاکسینەکەیان بە ڕێژەی 95 % کاریگەریی هەیە .

 

لە قۆناغی دووەمی هەڵسەنگاندنەکانی ئۆکسفۆرد دا، 560 خۆبەخشی پێگەیشتووی تەندروست بەشدارییان کرد، کە تیایدا دووجار ڤاکسینیان پێدرا، دواتر  دەرکەوت هیچ کێشەیەکی خراپی تەندروستی لەسەر خۆبەخشەکان دەرنەکەوتووە.

دواین توێژینەوەی توێژەرەوانی زانکۆی ئۆکسفۆرد لەسەر ڤاکسینەکەیان ئەوەیە، کە ڤاکسینەکەیان وەڵامەکانی بەرگری جەستەیان لە خۆبەخشە بەتەمەنەکاندا شیکردووەتەوە هاوشێوەی ئەوەی لەخۆبەخشە گەنجەکاندا بینراون بەرگرییان بە هێز بووە.

توێژەرەوان دەڵێن؛ هەنگاوی دواتر ئەوە دەبێت ئەم بەهێزبوونەی بەرگریی بۆ خۆپاراستن لەخودی نەخۆشییەکە بگۆڕین.

 

لە ئێستادا هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەمی  کە کاریگەری ڤاکسینەکەی دیاری دەکات بەردەوامەو چاوەڕوانی بەرەنجامی باشی هەفتەی داهاتوون تا بە یاکجاریی کاریگارییە بەهێزەکەی ئاشکرا بکەن.

 

بە پێی لیکۆڵینەوەکان ڤاکسینی ئۆکسفۆرد پێویستی بە هەڵگرتن لە پلەی گەرمی زۆر نزم نییەک لە کاتێکدا هەردوو ڤاکسینی ڤایزەر و مۆدێرنا گرفتی هەڵگرتنیان لە پلەی گەرمی ئاسایی هەیە .

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان