هەواڵەکان
ڤیدیۆ؛ ئەژدیهاکەی چین کەوتەوە کار

خێزان
بەرزترین بەرزکەرەوەی دەرەکی کە لەپارکی ژانگیاگی ناوەڕاستی چینە، پاش وەستانی بە ڕووی گەشتیاراندا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی بەکار کردەوە.
ئەم بەرزکەرەوەیە بە بەرزکەرەوەی 100 ئەژدیها ناسراوە درێژیەکەی 362 مەترە، لەسەر کەندەڵانێک دروستکراوە، کە بەسەر دیمەنێکی جوان و بێهاوتای سروشتیدا دەڕوانێت.
توانای بەرزکەرەوەکە تا لوتکەکەی 88 چرکە کاتی دەوێت و ڕۆژانە بەر لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دا، 8 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە و بلیتی سەرکەوتنیش 19 دۆلارە.
ئەو بەرزکەرەوە چینییە خاوەنی سێ تۆماری پێوانیەیی جیهانی گینیسە و خێراترین و بەرزترین و درێژترین بەرزکەرەوەیە.
بەرزکەرەوەکە لە دوو ژووری شوشەیی جیا پێکهاتووە کە هەر یەکەیان تا 50 کەس لە یەک کاتدا لە خۆ دەگرێت.
هەواڵەکان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”
ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”
کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”
هەواڵەکان
درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان
درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.
دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە، چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.
حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.
هەواڵەکان
یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠

خێزان
یهكێك لهو كهسانهی تهقهی له سهروپێخانەیەکی گهڕهكی تهیراوهی ههولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سهروپێ نهماوه”
ئاشتی عهبدولعهزیز کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” بهیهكهوه چووینه سهروپێخانهیهك، هاوڕێكهم بووه دهمهقاڵی لهگهڵ یهكێك له شاگردهكانی سهروپێخانهكه، كه گوتی “سهروپێ نهماوه”، دواتر بووه شهڕمان، به (20) كهس زۆر به توندی له ئێمهیان داوه، بۆیه ئێمه رۆیشتین و دواتر گهڕاینهوه و تهقهمان لێیان كرد”.
ئاشتی وتوشیەتی”ههر یهكێكمان تهنیا یهك مهخزهن فیشهكمان تهقاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک تەقێندرابێت”