ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

” پێویستە داهاتی هەرێم لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەكاربهێنرێن”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چوار ئەندامی لیژنەی دارایی داوای ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و عیراق دەكەن.

چوار ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بانگهێشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ هەنگاونانی بەپەلە و كرداری بە شێوەیەكی شەفاف و ڕوون لەگەڵ حكومەتی عیراق و دەزگا پەیوەندیدارەكانی و پابەندبوون بەو دەقە دەستوری و یاساییانەی كە دەكات پشكی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ۲٠۲٠ و پشكی هەرێم لە یاسای موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱ بكاتە دەرفەتی ئاسایی بوونەوەی مووچە و بودجە و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی چوار ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عيراق..

ئێمە وەك ئەندامانی لیژنەی دارایی لە چوار فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پشتیوانی لە رێكەوتنی دەستوری و یاسایی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.

لە پێناوی كۆتاییهێنان بە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی تری هەرێم لە نێویاندا پێشمەرگە و جوتیاران و تێكرای شایستە دارییەكانی تر، بانگهێشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ هەنگاونانی بەپەلە و كرداری بە شێوەیەكی شەفاف و ڕوون لەگەڵ حكومەتی عیراق و دەزگا پەیوەندیدارەكانی و پابەندبوون بەو دەقە دەستوری و یاساییانەی كە وا دەكات پشكی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ۲٠۲٠ و پشكی هەرێم لە یاسای موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱ بكاتە دەرفەتی ئاسایی بوونەوەی مووچە و بودجە و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئێمە وەك ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوپەڕی ڕاشكاوییەوە ڕایدەگەیەنین كە ئیدی كاتیەتی و كاری جددیش بۆ ئەوە دەكەین كە داهاتی نەوت و داهاتەكانی تری هەرێمی كوردستان تەنها لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەكار بهێنرێن.

ئەحمەد حاجی رەشید / فراكسێۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە كورستان
د. جەمال كۆچەر / فراكسێۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان.
شیروان میرزا / فراكسێۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
هۆشیار عەبدوڵا / فراكسێۆنی بزوتنەوەی گۆڕان

بەغدا
۲٥ ی نۆڤەمبەری ۲٠۲٠

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان