ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان: لافاوێكی گەورە بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەكان ئامادەن بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە بارانە زۆرەی چاوەڕوانی بارینی دەكرێت.

عەون زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند”وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارانە زۆرەی ئەگەری بارینی دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو”، پێشبینیشی كرد لە بەری خۆرهەڵاتی وڵاتەوە بارانەكە ببێتە مایەی دروستكردنی لافاو.

بە وتەی عەون زیاب”بەنداوەكان ئامادەی وەرگرتنی ئەو بڕە بارانە زۆرە چاوەڕوانكراوەن، بۆشاییەكی فراوان هەیە بۆ عەمباركردن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كە ئامادەكراون بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە ئاوە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانیش پێویستییەكی زۆری بەو بڕە ئاوەیە، تا بۆ وەرزی كشتوكاڵی زستان و هاوینی داهاتوو بەكاریی بهێنێت”.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان هۆشداریی دابوو لە نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا كە بارانێكی زۆر لەگەڵ خۆیدا دێنێت و هەندێك لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە و دەبێتە مایەی دروستكردنی لافاو بە تایبەت لە سنورەكانی خۆرهەڵاتی وڵاتەوە.

بەپێی نوسراوێكیش كە لەلایەن سەرچاوە ئاویییەكانەوە لە 25ی تشرینی دووەمی 2020 دەرچووە”نزمە پاڵەپەستۆ هەواكە كاریگەریی لەسەر دیالە و بەغدا و كوت و میسان و بەسرە و موسەننا و زیقار دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لافاوێكی زۆر لە سنورەكانی خۆرهەڵاتەوە ڕوو لە وڵات بكات”.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بارین دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی توركیا، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەرووی 30 ملم باران دەبارێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەرێم ئەنفلۆنزای باڵندە نییە

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار كراوە و هاوكات دوێنێ شەممە ئاشكرایانكرد، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا تەندروستی عێراق هیچ زانیارییەكانی دروست و تەواوەتیان لەسەر ئەو بابەتە ئاشكرا نەكردووە.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەندروستی عێراق بەیاننامەیەكی جێگیریان نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە ئەوە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە تەندروستی هاووڵاتیانەوە، هەر شتێك بێت ئێمە ڕاگەیەنراوی لەسەر بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”تاكو ئێستا هەندێك كێڵگەی پەلەوەر كێشەیان تێكەوتووە و دەڵێن هەندێك باڵندەیان تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەرنا تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچیان بڵاونەكردووەتەوە”.

ئاشكراشیكرد، نەخۆشی باڵندە بە بەردەوامی بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندەیە یان نا بابەتێكی ترە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەمان نەبووە و ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت بەدڵنیاییەوە ڕاگەیەنراومان دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە هەندێك كات لە ئێواراندا ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت وە ئاستی باران زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان