ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆچی كتێب دەتوانێت باشترین هاورێت بێت..!؟

كاتێك منداڵ بووم دایكم پێی دەوتم “كتێب دەتوانێت باشترین هاوڕێت بێت”. هەمیشە حەزم لە خوێندنەوە بوو، بەڵام هەرگیز بەتەواوی تێنەگەشتم كە ئەو چی بە من دەڵێت، كە گەورە بووم بۆم دەر كەوت، هەمیشە خوێندنەوە جۆرێك بووە لە دەربازبوون لە واقیع، هاوكات ئەو ساتەی كە دەتوانم بەباشی بەئاشتی ناوەكی بگەم.
ئەمڕۆ دەمەوێ ئەوەی لە كتێب تێگەیشتم لەگەڵتان بەشی بكەم ، پێویستە بزانین بۆچی كتێب دەتوانێت باشترین هاوڕێی ئێمە بێت ؟ !
1- كتێبێك حوكمت بەسەردا نادات
دەتوانیت هەرچیەك بخوێنیتەوە كە ئەتەوێت، ئەگەر چێژ لە كتێبێك وەرناگری، یان هەست بە حوكمدان دەكەیت لەلایەن كتێبەكەتەوە، دەتوانیت دایبنێیت بەبێ شەڕكردن لەگەڵی،یان گەر كاتت نەبوو رۆمانەكە بە سەر یەكەوە تەواو بكەیت، ئەوا دەتوانیت پشوو وەربگریت و كاتێكی تر دوو بارە ڕۆمانەكە بخوێنیتەوە،….. كتێب هەمیشە كاتی بۆ تۆ هەیە و هەرگیز وا لە تۆ ناكا هەست بكەیت مەحكومی بەوەی بیخوێنیتەوە.
2.- كتیب هەرگیز تۆ بە تانها جێناهێڵێت..!
ئەگەر تۆ لە فەرمانگایەك یان ئۆفیسێك چاوەڕوانی نۆرەت بێت، كتێب وات لێ دەكات وەڕس نەبیت، یان لە ماڵەوە بە تەنهایت، خوێندنەوە دەتوانێت ببێت بە هاورێیەكی زۆر باش، یان هەر لە جێگای خۆتەوە گەشتت پێ دەكات بە جیهاندا، ئاشنات دەكات بە كولتووری جیهان… یان ئەو باتەوە ناو ناخی خۆت و ئاشتت دەكاتەوە لە گەڵ خۆت.
3. – كتێب یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خۆت باشتر بناسیت
هەندێك جار ناتوانین وشەی دروست بدۆزینەوە بۆ وەسفكردنی هەست و نەستمان . لە كتێبەكاندا، مرۆڤە هاوشێوەكانی خۆمان دەدۆزینەوە، كتێب ئاشنات دەكات بە خۆت، وات لێ دەكات خۆت بناسیت، حەزو خولیاكانت بناسیت، پەیی بە جیهانی پەنهانی ناخت ببەیت. وشەمان فێر دەكات بۆ گوزارشت كردن لە خۆمان.
4.- كتێبێك وا دەكات كە تۆ لە كاتی خوێندنەوەدا ژیانی تر بژیت

لە رێی كتێبەوە دەتوانین بە ببین بە پاڵەوانێكی شمێرشباز یان كەشتیوانێك یان ببیین بە كچە بچوكەكەی فیلمی ئەنیمەیشنی بالێرینا، یان ببین بە چەتەو رێگر یان زاناو داناو فەیلەسوف…دەتوانیین تا چەند حەز بكەین بگەڕێینەوە سەردامانی زوو، یان بچینە ناو چیرۆكە خەیاڵییەكان، دەتوانین لە رێگای كتێبەوە ببیین بە درەخت یان ئاژەڵ…دەتوانین گوێمان لە دەنگی پێی ئاو بێت، یان هەناسەی دیوارێك… ئەوە سەرسوڕهێنەرترین شتە دەربارەی كتێب، ئەوان دەتوانن وا لێبكەن ژیانی تر بژین ، ئەو شتانە تاقی بكەینەوە كە هەرگیز شانسی ئەوەمان نەبووە كە هەستیان پێ بكەین یان پێگەیشتنیان مەحاڵە .

نوسینی :Olga Navarin
ئامادەكردن و وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە: باریــن ســامـان

بارین سامان

ریکلام

ژیاندۆستی

دەتەوێت هەر بە زمانی جەستەدا بزانن کەسێکی سەرکەوتویت؟ ئەم هەڵانە مەکە!

خێزان
وه‌ك وتراوه‌ ئاماژه‌كانی جه‌سته‌مان كاردانه‌وه‌ی گفتوگۆ و كه‌سایه‌تیمانن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك زمانی جه‌سته‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، بۆ بینینی شێوازه‌ ڕاسته‌كه‌ كلیل له‌ وێنه‌كه‌ بكه‌!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

هاوڵاتیەک: ئەمە چوارەم منداڵمه که پێیان ناوەتە دونیاوه و بەدەستی خۆم ناشتومن

خێزان

هاوڵاتەک کە پیشەی مامۆستایە چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە چوار کۆرپەی خۆی ناشتووە.

ئەو هاوڵاتیە وتویەتی”سوپاس بۆ خوای گەوره ئەمه چوارەم منداڵمه که پێیان ناوەتە دونیاوه خوای گەوره بۆ خۆی ئەیان باتەوه”

ئەو وتوشیەتی” هەموویانم بەدەستی خۆم ناشتوە، سوپاسگوزارم”

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دیزانێکی ژووری منداڵان کە گەورەش حەزدەکات تێیدا بژی

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیزانێکی ژووری منداڵانە کە گەورەش حەزدەکات تێیدا بژی:

 

بۆ زانست

دوو ماڵ لە ژورێکدا

دارستانەکەی تەڕەزان

بوون بە سێ!

شوێنی خەویی ٤ منداڵەکەم

خانووی سەر دار

ژوریی دوو کوڕە دوانەکەم

لە دارستاندا

لە نێو دەریا

لە ئاسماندا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان