ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕامۆس، مەرجی کۆتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک – وەرزش

هێشتا چارەنووسی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕوون نییە کە لەمانگی شەشی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت .

 

گرێبەستی ڕامۆس لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە لە مانگی حوزەیراندا بە کۆتا دەگات و لە کانوونی دووەمدا دەتوانێت بۆ هەر یانەیەک بیەوێت بڕوات .

 

بەرگریکارەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەئێستادا ئۆفەرێکی بەنرخی لە پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەدەست گەیشتووە و یانە پاریسییەکە ئامادەیە وەرەقەی سپی بۆ بەرگریکارە پۆڵاینەکە واژۆ بکات ئەمە جگە لەوەی بژاردەی دیاریکردنی ئەو چەند ساڵەی پێ دەدات کە حەز دەکات لەگەڵ یانەکە فەرەنسییەکە بمێنێتەوە .

 

ڕاپۆرتەکانی پێشتر ئەوەیان دەرخستبوو کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەهێزکردنی پێگەی دارایی یانەکەی و دەستەبەرکردنی کیلیان مباپێ ئەگەر زۆرە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان پەیوەندی نێوان ڕامۆس و فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، گرژی تێکەوتووە و یانەکە پێناچێت لەگەڵ سەرکردەی تیپەکەیدا دانوستان بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی .

ڕامۆس سێ مەرجی نوێی بۆ ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دیاریکردووە، کە بریتین لەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت، موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت ، ئەمە جگە لەوەی لەکۆتایی هەر وەرزێکدا دوو ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشت پیبدرێت، ئەگەر لە 30 یاری یان زیاتر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری بکات .

 

یاریەکانی ئەم دواییەی ڕیاڵ مەدرید چ  لەلالیگاو چ لەخولی یانە پاڵەوانەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕامۆس بۆ یانەی شاهانە زۆر پێویستە، لەغیابی ئەودا تیپەکە دور لەئاستی خۆی دەردەکەوێت و هێڵی بەرگریەکەی هۆکارە بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکەیان.

 

ڕامۆس لەهاوینی 2005 بە بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لەسێڤیلیاوە چووە ڕیزی ڕیاڵ مەدرید.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان