ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

دایەلۆگی بووک و مامۆژنی زاوا … گفتوگۆیەکی سەیر لەسەر پەردەی کچێنی!

خێزان
لەم ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەت ئەم چیرۆکە راستەقینەم لەبیرە کە خۆم بینیم. لەناو کۆمەلگای خۆمان ڕۆژانە ڕوودەدات و ئیمەی پزیشکانی دادوەری ئەم جۆرە حالەتانە زۆردەبینین، توندو تیژی زۆر شتیکی ناشارستانییە بۆ هەردوو رەگەز و بۆ هەموو تەمەنیک چ ئافرەت بەرامبەر پیاو چ پیاو بەرامبەر ئافرەت یان هەمان ڕەگەز بەرامبەر یەکتر. بەلام من تۆزیکم دەستکاری کرد لەم چیرۆکە:
٤ ئافرەت سێیان بەتەمەن و یەکیان گەنج بە هەرسێکیان دەوری گەنجەکەیان دابوو هێنایان بۆ پشکنین وەک بلیی لە بەندیخانەدایە دەوریان داوە نەوەک بروات لەدەستیان :
پرسیم:بۆ هێناوتانە بۆ پشکنین وتیان تازە بووکە نیشانی نەبینیوە؟تا ئێرە زۆر ئاساییە هەموو کەس مافی دڵنیا بوونەوەی هەیە بۆیەش پزیشکی دادوەری هەیە بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکان..
ئەوەی ئاسایی نەبوو ئیمە وتمان باشە برۆن لە دەرەوە چاوەڕی بکەن تاکو پشکنینی بۆ دەکەین ،یەکێک لە ئافرەتەکان وتی:
ناچمە دەرەوە دەتانەوێ لێمان بشارنەوە راستییەکان. لای ئێمەی پزیشکانی دادوەری ئاساییە کە یەکێکی نزیک لە بووکەکە لە ژوورەوە بێت لە کاتی پشکنین بەڵام مامەڵەی ئەو ئافرەتەم زۆر پێ سەیر بوو زۆر بە زمانێکی زبر قسەی دەکرد، منیش وتم تۆ دایکی کوڕەکەی؟وتی نەخێر من مامۆژنی کوڕەکەم …سەیرو سەمەرەی باباتەکە لەوەیە کار بۆ بگاتە مامۆژنی کوڕەکە و لەبنەڕەتەوە مامۆژن چ پەیوەندی هەیە بەو کێشە و بۆ وا شلەژاوە؟
کە پشکنینمان کرد بۆ بووکە خان هیچ کێشەی نەبوو جۆری پەردەکەی لاستیکی بوو .ئێمەش بۆ ئافرەتەکانمان ڕوونکردەوە کە ئەوە ئاساییە و ئەم جۆرە پەردە کچێنییە نیشان نابینێت و دروست کراوی خوایە و لەڕووی زانستیەوە شتی وا زۆرە…ئیمە بەدەم قسانەوە بووین یەکیک کە ئافرەتەکان چووە دەرەوەی ژوورەکە و دەستی بە تیل کردن کرد دەنگی دەهاتە ژوورەوە دەیگوت ئەو دکتۆرانە راستیمان پێنالین….
زۆر دلم پەست بوو لەم ئافرەتە ..وتم تۆ ئافرەتی بۆ وا دەکەی من دەلیم کێشەی نییە ئەو کچە بۆ دەتەوێ بە زۆری کێشەی بۆ دروست بکەی؟ جاری تەنها سێ ڕۆژە لاتانە.
مەبەستم لەم ڕووداوە ئەوە جۆرێکی زۆر ڕوونی توندو تیژییە..وەک وتم ئاساییە هاتن بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی مافی هەموو کەسە دلنیا ببتەوە بەڵام بە ریز گرتن وبە لێک تێگەیشتن…لەو کاتەیەوە کەلە پزیشکی دادوەری دەوام دەکەم دیاردەی لەم جۆرە زۆر زۆرە کە ئافرەت توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت دەکات ….
هەمیشە لەم ڕووداوانە زیاتر خەمم خواردوە چونکە ئێمە هەموو ئافرەتین.. چەند جوان دەبوو ئەگەر تەنها دایکی کوڕەکە لەگەلی هاتبا و بە ڕیزەوە سەیری ئەو کچەیان کردبا و بیریان بکردباوە ئەوەش کچی مالێکی ترە و ئەوانیش دلیان پیوەیەتی … باشە ئەوانە نەدەترسان ئەو کچە بکوژرابا بێ گوناح؟؟ هیوادارم کە لەهەمولایەک هەولی کەمکردنەوەی توندو تیژی بدریت لە هەموو ڕەگەزیک و تەمەنیک.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان