ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چین؛ سەرچاوەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

خەڵک

دوای ساڵێک لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین دەڵێت بنەچەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە وۆهان نییە، بەڵکو ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی خۆراکی بەستووی وڵاتانی جیهانەوە بۆیان هەناردە کراوە .

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمزی چینی بڵاوی کردووەتەوە، گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بازاڕی خواردمەنییە دەریاییەکان بۆ وۆهان لەساڵی ڕابردوو دەکرێت ” ئوسترالی ” بێت .

پەکین بەردەوام سوورە لەسەر بەرگریکرن لە ناوبانگی و دەڵێت ڤایرۆسەکەمان لەودیو سنورەکانەوە بۆ هاوردەکراوە، ئەم بەرگریکردنە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی شارەزایان بەدوای سەرەداوی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دەگەڕان لە ناوچەی دانگدۆی ڕۆژهەڵاتی چین، نمونەی زیندووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە قوتویەک ماسی بەستووی هاوردەکراو دۆزیەوە .

ڕۆژنامە چینییەکە ئاشکرایکردووە؛ بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو بەرهەمە گۆشتییە بەستووانەی لە بەرازیل و ئەڵمانیا و ئوسترالیا و چیلی و ئیکوادۆروە هاوردە کراون دۆزراونەتەوە .

بە ئاماژەدان بە توێژینەوەیەک لە لایەن ناوەندی چین بۆ کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان کە لەمانگی ئۆکتۆبەر دا بڵاو کرایەوە، گلۆباڵ تایمز دووپاتی دەکاتەوە ڤایرۆسی کۆڤید – 19 دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پاکێجی خواردنی بەستوو بژی .

توێژینەوەکەی ناوەندی چین لەگەڵ بەیاننامەیەکی WHO دا ناکۆکە کە ئەو ڤایرۆسە دەتوانێت ” بۆ ماوەیەکی زۆر لە دۆخی سارد دا بژی “، بەڵام ئەمە لە ” حاڵەتی دەگمەن و تایبەت ” دا ڕوودەدات .

لەبەرامبەر، ئەم ڕەتکردنەوانەی چیندا، توێژەر و زانایانی ڕۆژئاوایی ئەو قسانەی چین سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ” ناڕاست ” ناودەبەن.

جیهان

گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی ترەمپ دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد گردبوونەوەی چەكداری لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێش باڵەخانەی كۆنگرێس لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێكساس دەستیپێكرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكاییەكە، بەشداربووانی گردبوونەوەكە چەكیان پێیە لە جۆری دەمانچە و بۆمب و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییە ئەمنییەكان لە ویلایەتی تێكساس بۆ بەرەوڕوبوونەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان.

رۆژی هەینی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداری دا لە ئەگەری بوونی بۆمب لەنێو خۆپیشاندەرانی دژی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی چوار شەممە.

بەپێی بڵاوكراوەی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای كە تۆڕی دەنگۆباسی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردووەتەوە، مەترسیەكی گەورە لەسەر پیاوانی ئاسایش و رەوشی گشتی هەیە لە حاڵی بەركارهێنانی بۆمب لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە كاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیكەی ئێف بی ئای كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، خۆپیشاندەران پلانیان داناوە بۆ گردبوونەوەی چەكداری لە نزیك نوسینگەكانی كۆنگرێس لە سەرانسەری ئەمریكا لە 17ی كانوونی دووهەم.

لە ئەمریكا رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بە تایبەت لە واشنتن بە هەزاران ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

هاوكات شەوی رابردوو چەكدارێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ كە دەمانچەی پێبووە لە كاتی هەوڵی تێپەڕاندنی خاڵێكی پشكنینی كۆنگرێس دەستگیركرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مووشەكێكی ئاڕاستەی نزیك هێزە ئەمریكاییەكان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد مووشەكێكی ئێرانی لە زەریای هیندی لە دووری 100 میل لە فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز كەوتووەخوارەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی رونیانكردەوە كە مووشەكە ئێرانییەكە بە لای كەمەوە 20 میل لە دووری كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەڵام وردەكاری دیكەیان ئاشكرانەكردووە.

فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی نیمیتز نزیكەی 100 میل لە دووری شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكە ئێرانییەكە بووە كە لە جۆری بالیستی بووە.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكە ئێرانییە لە نزیك فڕۆكەهەڵگرە ئەمریكاییەكە، هاوكاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێرانە لە ناوچەی بیابانی ئێران لە نێوەڕاستی وڵات.

ئەم رووداوە هاوكاتی توندكردنەوەی فشارەكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و زیادبوونی مەترسی بەریەككەوتنی هەردوو وڵات بەتایبەت لە رۆژەكانی كۆتایی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە نزیكی كۆنگرێس چەكدارێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی ئەمریكا لەنزیك گۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا چەكدارێكی دەستگیركرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكایی ئاشكرایكرد هێزەكانی پۆلیس پیاوێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی كۆنگرێس ببڕێت.

ئاشكراشیكرد ئەو كەسە چەكێكی لە جۆری دەمانچە پێبووە و گومانلێكراو بووە.

چەند رۆژێكە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا هۆشداری داوە بە هێزەكانی پۆلیس كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ جۆ بایدن لە ئەمڕۆ تا چوار شەممە ئەگەری دروستبوونی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی چەكداری هەیە لە سەرانسەری ئەمریكادا بەتایبەت لە پایتەختی ویلایەتەكان بەتایبەتتر واشنتن.

بۆ رێگری لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە بە هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتن بڵاوەیانپێكراوە و باری نائاسایی راگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان