ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ماهیر حەسەن: ئێمە بێدەنگ نەبووین و لە ساڵی ١٩٩٢ەوە هاوار دەکەین

خێزان

هونەرمەند ماهیر حەسەن ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان وەک هونەرمەندان لە ساڵی ١٩٩٢ وە بە هونەرەکەیان دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی وەستاونەتەوە و بێدەنگ نەبوون.

ماهیر حەسەن دەڵێت”ئێمە وەک و ھونەرمەند و پیشەی ھونەریمان ھەر لە ساڵی ١٩٩٢ وە لە بەرنامەی کەشکۆڵ و بەرنامەی ھەمەرەنگ و بەرنامەی بەرنامە و دراماکانمان و ھەموو کارە ھونەرییەکانمان تا ئەم کۆتاییەش لە بەرنامەی پەتریپۆت و گۆڵمەزدا بە درێژایی ٢٨ ساڵ ھەمیشە لە دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ھەموو ئەو کەمو کورتیانەی لە حکومڕانی و لە دەسەڵاتی حکومڕانان لەم ھەرێمەی خۆمان ھەمیشە دژی ھەموو ئەوانە وەستاوینەتەوە و ھەموو ڕەخنەکانمان بێسڵەمینەوە ئاڕاستە کردوە لەسەر ھەموو دیاردە دزێوەکان وە ھەموو کەمو کورتیەکانی حکومڕانیش و کەموو کورتیەکانی کۆمەڵگاش بە ئاشکراو بێ پەردە خستۆتە ڕوو ”

ئەو دەڵێت”ئێستاش بێ وەستان و بێ دابڕان بەردەوام ئەبین لە ئەرکی ھونەری خۆمان بۆ ئەوەی دەسەڵات و حیزبەکان لە ڕێگای ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی خۆیان و شێوازی حکومڕانی لەم وڵاتە بخەنە گەڕ چونکە لە ھەموو دنیایا دەسەڵات ھەوڵ ئەدات لە ڕێی ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی کەموو کورتیەکان بدات ئێمە نەک بێ دەنگ بوین بەڵکو پێش ھەموو ھەر لە ساڵی ١٩٩٢ وە ھەتا ئێستاشی پێوە بێت بەردەوام بووین و ھاوار ئەکەین کە چاکسازی بکرێت و گەندەڵی بنەبڕ بکرێت و ھەوڵی خزمەت کردنی خەڵک و جوانکردنی نیشتیمانەکەمان بدرێت بەو ھیوایەین لێرە بە دواوە گوێمان لێ بگیرێ و لەوە زیاتر بێ ئومێد نەبین ھەمووان پێکەوە سەر لە نوێ ژیان جوانتر بکەین و نیشتیمان ئاوەدانتر بکەینەوەو نەھامەتی و ماڵوێرانی بسڕینەوە بۆ ھیواو ئامانجی بەرزتر ھەنگاو بنێین”

ریکلام

هەواڵەکان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”

ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”

کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان

درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.

دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە،   چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە   ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.

حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠ 

خێزان

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌روپێخانەیەکی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”

ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز  کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه‌ ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه‌، كه‌ گوتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”، دواتر بووه‌ شه‌ڕمان، به‌ (20) كه‌س زۆر به‌ توندی له‌ ئێمه‌یان داوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ و ته‌قه‌مان لێیان كرد”.

ئاشتی وتوشیەتی”هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک  تەقێندرابێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان