ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق چەند بڕیارێكی دەربارەی شنگال دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە شنگال و چەند بڕیارێكی دەربارەی جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم سەبارەت بە شارۆچكە ئێزدی نشینەكە دەركرد.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق لە سەردانی بۆ شارۆچكەی شنگال لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فەرمانمان كردووە بە بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان و فراوانكردنی جومگەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە شارۆچكەكە و زیادكردنی ژمارەی سەربازە جەنگاوەرەكان و كادرانی ئیداری بۆ ناوەندی پۆلیس.

ڕاشیگەیاندووە، فەرمانمان كردووە بە كردنەوەی نووسینگەی هاتووچۆ و پۆلیسی تاوان و فریاكەوتن لە شارۆچكەكە تاوەكو ئاسایش بەتەواوی بچەسپێت بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێككەوتنەكە چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و هەموو كارێكیش لەسەرەتادا پێویستی بەكاتێكە تاوەكو جێبەجێ‌ بكرێت بەتەواوی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوونكردنەوەی زیاتر دەبێت تاوەكو ڕێككەوتنەكە زیاتر قبوڵ دەكرێت لەلایەن هەمووانەوە.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان