ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

یەکسانی جێندەر … یەکێک لە هەڵە گەورەکانی پەروەردەی ناو کۆمەڵگا

خێزان

یەکیک لە هەڵە گەورەکانی ناو کۆمەڵگا پەروەردەی هەڵەیە بۆ مندالان لە هەموو بابەتەکانم ئاماژەم پێکردووە ئەگەر بمانەوێ بەرەو پێش بچین دەبێت لەپەروەردەی مندالانمان دەست پێبکەین.ئێمە چون بتوانین نەوەیەکی تەندروست پێکبینین کەچی خێزان لە بنەرەتەوە هەڵەی هەیە لە پەروەردەکردنی نەوەکانمان . دەبینم لەناو خێزانەکان ئەگەر هەڵە هەبی بۆ کورەکان بیانۆ دەهێننەوە کەچی هەڵە هەر هەڵەیە چ کوڕ بیکات یان کچ تاوانی هەردوو ڕەگەز وەک یەکە و سزادانی هەردوو رەگەز وەک یەکە لەڕووی یاسا و ئاییین بەڵام بەداخەوە لە سزای کۆمەڵگا وەک یەک نیین.

منداڵی کچ هەر لەدایک دەبیت هەمیشە بە چاوی کەمتر تەماشا دەکریت لە کۆمەڵگا بەداخەوە..لە پزیشکی دادوەری کە کێشە دەبینم کچەکە هەرەشەی کوشتنی لەسەرە کەچی ئەو کورەی ئەو هەلەی کردوە ئەو هەرەشەی لەسەر نییە و خزم و کەسی بەرگری لێدەکەن و کچەکەش خیزان خۆی لێ بێبەری دەکات کەچی کور و کچەکە لەهەمان هەڵە بەشدارن ئەوە دەبێتە لاوازی کەسایەتی و باوەر بەخۆ نەبوون لەلایەن کچانمان.

زۆربەی جار لە حالەتەکان دەپرسم ئەی کوڕەکە گیراوە ؟

ئەوەی دەستم دەکەوێ لە وەڵام: نەخێر بەس ئینکاری دەکات. بیر دەکەمەوە بەوجۆرە هانی کوڕەکە دەدەن کە هەڵەکە لای ئەو ئاسایی بێت و لەوانەیە دووبارەشی بکاتەوە.
زۆر شت هەیە دایک زۆر با ئاسایی فیری کورەکەی دەکات دەربارەی ژیان کە چۆن چاو کراوە بێت. کەچی بۆ کچەکەی دایک بێدەنگ دەبیت و دەلی عەیبە باسی ئەو بابەتانە بکەم بۆ کچەکەم. ئەی باشە کچەکەش نابێت چاو کراوە بیت و پاریزگاری خۆی بکات ؟ئیمەی کۆمەڵگا بیر ناکەینەوە لە ڕۆلی ئەم ئافرەتە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە شان بەشانی پیاوان کار دەکەن لەدەرەوە و لەماڵەوەش دەبنە دایک و ماڵ و خیزان بەڕێوە دەبەن کەواتە بۆ کەساییەتیان لاواز بکرێت دەبێت کچیش وەک کور فێر بکریت و ژیان تێبگات بۆ ئەوەی بتوانێت پاریزگاری خۆی بکات و توشی کێشە نەبیت..
یەکسانی جێندەر زۆر گرنگە ئەگەر وەک خۆی جێبەجی بکریت واتە ئافرەت و پیاو وەک یەکن لە ئەرک و ماف نەک لە جل و بەرگ و ڕەوشت ،بەمانای ئەوەی لەشوێنی کارکردن فەرمانبەری پیاو وئافرەت وەک یەکن جیاوازیان نییە یان لەمالەوە کورو کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە لە پەروەردەدا لەقوتابخانە بەهەمان شێوە قوتابی کورو کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە واتا ئەگەر هەڵەیان کرد کور و کچ لە قوتابخانە دەبی وەک یەک تەماشا بکرێن..(من زۆر باوەرم بە یەکسانی جێندەر هەیە بەڵام من فیمینیست نیم چونکە ئەو دوو وشە دوو شتی جیاوازن لەیەکتری)ناتوانرێت ڕولی هیج یەک لە پیاو ئافرەت لە کۆمەڵگا کەم بکریت تەواوکەری یەکترن بەڵام ئێمە ئەگەر بمانەوێ لەڕووی کۆمەڵگاوە بەرەو پێش بچین دەبیت ئافرەت و پیاو لە ئەرک و ماف وەک یەک بن .
لەکۆمەڵگای ئیمە یەکسانی جێندەر بەهەڵە تیگەیشتوون وادەزانن واتە پیاوان چی دەکەن چۆن کات بەسەر دەبەن دەبی ئافرەتیش وابیت یان پیاو چون جل لەبەر دەکات دەبی ئافرەتیش وابیت کەچی نەخێر زۆر جیاوازە ئەم تێگەیشتنە ئافرەت بەئافرەتبوونی خۆی جوانە تەنها لە ئەرک و مافی وەک پیاو بیت نەک لە جل و کات بەسەربردن هەڵسوکەوت.
ئەگەر هەوڵبدەین کچەکانمان کەسایەتییان ڕابگرین و بەچاوی یەکسان تەماشایان بکەین لەگەل کوڕەکانمان ئەوا ئەوانیش لە داهاتودا دەبنە دایک و بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەل منداڵەکانیان دەکەن..کەواتە بە مامەڵەی جوان لەگەل ئافرەت نەوەیەکی تەندروست و ئاست بەرز پێک دێت چونکە ئەو ئافرەتە چون مامەڵەی لەگەل کراوە ئەوا مامەڵە لەگەل منداڵەکانی دەکات.ئەو جۆرە پەروەردانە کۆمەڵگا بەرەپێش دەبات.
زۆر جار دەڵێین بۆچی پێش ناکەوین وەک وڵاتانی تر هۆکاری زۆرە ئەمەش یەکیکە لەم هۆکارانە…

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی 
ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان