ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کاتێک لە هۆتێل دەمێنیتەوە، ئەم ٨ خاڵە بزانە تا فێڵت لێنەکرێت

خێزان
کاتێک گەشت دەکەین بۆ دەرەوە پێویستمان بەوە دەبێت لە هۆتێلدا بمێنینەوە، بەڵام نرخی ژورەکانی هۆتێل هەمووکات یەک شێوە نییەو گەر لێی بزانیت دەتوانیت هەمان هۆتێل بە نرخێکی هەرزانتر دەستبخەیت.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگە بۆئەوەی بتوانیت لە لە کاتی گەشتکردنتدا سوودی لێوەربگریت، هەڵبەت ئەم زانیاریانە هۆتێلەکانی کوردستان ناگرێتەوە چونکە ئەوان بە سستمی جیهانی بەڕێوە ناچن و ناتوانیت لە ئنتەرنێتەوە حیجزیان بکەیت:

–  لە بەشێک لە هۆتێلە بچوکەکان کاتێک نرخی ژورەکە لەسەر ماڵپەڕی Booking دەبینیت، دەتوانیت پەیوەندی بە هۆتێلەکەوە بکەیت و لەو نرخەش هەرزانتر حیجزی بکەیت، چونکە ئەو هۆتێلانە نزیکەی ٣٠٪ پارەی دەڵاڵی دەدەن بە ماڵپەڕەکە، بۆیە لەویادا ئەو پارەیەیان بۆ دەگەڕێتەوە.

 

–  بەشێوەیەکی گشتی لە هۆتێلەکاندا خزمەتگوزاری خۆڕایی هەیە، وەک ئاوی خواردنەوە و ئووتو و چەندانی دیکە، بۆیە دڵنیابە لە سوود لێوەرگرتنیان چونکە بەشێک لەو خزمەتگوزاریانە تا داوای نەکەیت پێتنادەن.

–  ڕەنگە بەبێ ئاگاداری خۆت بتنێرنە هۆتێلی دیکە، چونکە هۆتێلەکان بەشێوەیەکی گشتی لەو ڕێژە ژورەی خۆیان هەیانە زیاتریش دەدەن بە خەڵک بۆ حیجزکردن، ئەمەش بۆئەوەی گەر بەشێکیان هەڵوەشایەوە (کانسڵ بویەوە)، دڵنیابن لە لەدەستنەچونی میوانەکانی دیکەیان، ڕەنگە لەو کاتەدا تۆ بنێرن بۆ هۆتێلی دیکە، تۆش مافی خۆتە کە داوای هۆتێلی باشتر بکەیت لەوەی خۆت حجزت کردووە یاخود دڵنیابیت لە وەی هۆتێلی دووەمت بە دڵە.

– بەدڵنیایەوە بەر لە تۆ کەسانی دیکە لەو ژورەدا بووە، بۆیە ڕەنگە ژورەکە بەتەواوەتی پاک نەبێت، بەڵام دڵنیابە لە وەی کە بەر لە بەکارهێنانی شتەکان لە پاکیان دڵنیابیتەوە.

–  ژورەکان هەموو وەک یەک نییە:  کاتێک داوای ژووری باش دەکەیت، کارمەندی پێشوازی پێتدەڵێت کە (هەموو ژورەکان وەک یەکە!) ئەمەش زانیاریەکی ڕاست نییە چونکە ژورەکان جیاوازە، هەیانە تەلەفیزیۆنی باشتر یاخود دیمەنی دەرەوەی جوانترە، یان گەرماوەکەی گەورەترە، دەتوانیت کەمێک بەخشیش بدەیت بە کارمەندەکە بۆئەوەی ژورێکی باشترت بداتێ.

 

–  لە کارمەندی پێشوازی هۆتێلەکە مەپرسە کە کوێ خۆشە تا بۆی بڕۆیت، چونکە ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ شوێنە دیاریکراوەکانی خۆیان هەیە و پارەیان لێوەردەگرن و لەسەر تۆ گرانتر دەکەوێت، باشترە خۆیت بیاندۆزیتەوە.

–  گەر کێشەیەکت هەبوو، بۆنمونە دەنگەدەنگ یاخود پیسی ژورەکە، هەر مەڵێ دواتر لە ماڵپەڕی Booking بە خراپ لەسەریان دەنووسم، بەڵکوو بە ڕێزەوە داوایان لێبکە بۆت چارەسەر بکەن.

– قاسەی ناو ژوری هۆتێل سەلامەت نییەو ڕەنگە کارمەندانی پاککەرەوە شێوازی خۆیان هەبێت بۆ کردنەوەی، باشترە شتە گرانبەهاکانت لە ژوری پێشوازی هەڵبگریت کە بە کامێرا چاودێری دەکرێت و سەلامەت ترە.

ریکلام

ژیاندۆستی

٨ جۆری جلوبەرگ کە خانمان لە هەر تەمەنێکدا بن دەتوانن لەبەری بکەن و هەر جوانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ستایلی ناوازەی جلوبەرگە کە خانمان دەتوانن بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن لە ٢٠ ساڵی و ٣٠ ساڵی ٤٠ ساڵیشدا لەبەری بکەن و کەشخەو جوان دەربکەون.

 

-چاکەتی Blazers  ستایلێکی فەرمی و جوانی هەیە و وەک خانمە خاوەنکارێک دەرت دەخات

-چاکەتی خوری درێژ، لە هەموو کاتێکدا جوان و سەرنج ڕاکێشە و دەتوانیت لەبەری بکەیت

– کراس و تیشێرتی نەخشی شەترەنجی بۆ هەموو تەمەنەکان جوان و گونجاوە

– کڵاو و شەپقە هەمیشە ناوازە دەرت دەخات

-چاکەتی کابۆ یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە ناوازانەی لە هەموو تەمەنێکدا دەتوانیت لەبەری بکەیت

-بەدلە ستایلێکی قەشەنگ و جوانە بۆ هەموو تەمەنێک، کچانی گەنج گەورەتر دەردەخات و خانمانی بەتەمەنتریش جوان و کەشخە

-بەکارهێنانی ملپێچ لەگەڵ پانتۆڵدا یەکێکە لە ستایلە جوانەکان

-پانتۆڵ یان کابۆی سپی یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە کەشخانەی کە دەتوانیت لەبەریان بکەیت

-کۆتی کلاسیکی بەهەمان شێوە یەکێکە لە ستایلە جوانەکان

 

-ئەو جلوبەرگانەی کە پشتێنی لەسەرەوە دەبەستیت بەهەمان شێوە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١١ زانیاری لەسەر شانشینی بووتان … ئەو وڵاتەی خانوو بە بەلاشە و زاوا دەچێتە سەر ماڵی خەزوور

خێزان

شانشینی بووتان وڵاتێکە لە باشووری کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکەی شاری “تیمفوویە”، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی  بووتان ٧٦٥،٥٥٢ کەس بووە، ئەمەی خوارەوەش چەند زانیارییەکە لەسەر ئەم شانشینە:

 

-هەتا ساڵی ١٩٩٩ لەو وڵاتەدا تەلەفیزیۆن و ئینتەرنێت نەبووە و پادشا قەدەغەی کردبوو، تا دواتر ئەو یاسایەی لابرد و ئێستا لە وڵاتەکە بەردەستە.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Dragon Cultural Tours (@dragonculturaltours) on


-لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لەو وڵاتە وەزارەتی بەختەوەری هەیە، کە ئەرکی ئەوەیە دڵنیابێت لە دڵخۆشی خەڵکی وڵاتەکە.

-لە بووتان خەڵکی بێلانە بوونی نییە، چونکە گەر ماڵ و حاڵت نەما، دەتوانیت بچیتە لای پادشا و ئەویش خانوو و کێڵگەیەکت پێدەدات لە دەرەوەی شارەکان بۆ ئەوەی تێیدا بژیت و کاری تێدا بکەیت.

-لە بووتان سیستمی تەندروستی بۆ خەڵک بە خۆڕاییە و بە شێوازی کۆن و شێوازی نوێ چارەسەر بەردەستە و خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە بۆ کامیان دەچیت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Miguel Castela🇵🇹🇲🇽Exploratours (@explora_world) on


-خەڵکی ئەو وڵاتە بە ژن و پیاوەوە زیاتر جلوبەرگی نیشتمانی خۆیان لەبەردەکەن.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Hi. I’m Valerie (@no___boundary) on

-بەهۆی ئەوەی زۆربەی خەڵکەکەی بوزین، خواردنەکانیان زیاتر ڕووەکییە، جگەرەش بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و وەک شتێکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Spiceafffairs (@spiceafffairs) on


-وڵاتەکە زۆر کراوە نییە بەڕووی گەشتیاردا و لە پاش ساڵی ١٩٧٤، ڤیزەی گەشتیاری کرایەوە، بەڵام تا ئێستاش بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێویستە لە ڕێگەی یەک کۆمپانیای گەشتیاریەوە داوا بکەیت و گەشتەکەت بە گرووپ بێت.

-ژنان لە کلتووری بووتانیەکان پێگەی تایبەتیان هەیە و لە پاش باوک کچی گەورە دەبێتە جێگرەوە نەک کوڕ.

-هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کە بووتانی نەبێت قەدەغەیە، بۆیە دەبێت هەر لەنێو خۆیاندا هاوسەرگیری بکەن، لە پاش هاوسەرگیری کوڕەکە دێت لە ماڵی کچەکە دەژی تا ئەو کاتەی پارەی پێویستی خۆی کۆدەکاتەوە و دەچێت ماڵ جیادەکاتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Bhutan Traveller (@bhutantraveller) on


-لە شارەکانی وڵاتەکەدا ترافیک لایت بوونی نییە و فولکەکان بە شێوازی کلتووری درووستکراون.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Sam Jai Travel Diary (@onthesameplanet) on

-خانو و دوکان  و بازاڕیان بە شێوازی هەمەڕەنگ و جۆراجۆر دەڕازێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسان بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسانە بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە:

– بەر لەوەی نان بخۆیت بۆنی مۆز و سێو بکە، حەزی خواردنت کەمدەکاتەوە.

– دەوری شین بکڕە، چونکە خواردن لە دەوری شیندا حەزی خواردن کەمدەکاتەوە

– بەر لە خواردن وێنەی خواردنەکەت بگرە، ئەمە هەم وادەکات دواتر حەزت بۆ خواردنی کەمتر بێت هەم وردتربیت لەوەی کە ئەو شتانە نەخۆیت کە کێش بەرز دەکاتەوە.

– بەیانیان هێلکە بخۆ چونکە تاماوەیەکی زۆر تێرت دەکات، بۆ نیوەڕوانیش شتی توون بخۆ

– کاتێک شتێکی قورس دەخۆیت لەبەرامبەردا بڕیاری ئەوە بدە کە دایببەزێنیت، بۆنمونە بۆ خواردنی نەستەلەیەک ١٠ خولەک ڕابکە.

– لە ژوری سارددا بخەوە، جەستەت وادەکات کالۆری بسوتێنیت بۆ گەرمکردنەوە

– بەهێواشی نان بخۆ و جوان خواردنەکە بجوو، ئەمە وادەکات گەدەت بە بڕە خواردنێکی کەمتر هەست بە تێری بکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان