ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

قژت بژبووە و ماندووە؟ بە جێڵی تۆوی کەتان چارەسەری بکە

خێزان

ڕۆژێکی خراپت هەیە و قژت بژبووە و ماندووە؟ بە جێڵی تۆوی کەتان بە ئاسانی چارەسەری بکە:

جێڵی تۆوی کەتان بهێنە و  بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەئاودا بیکوڵێنە، دواتر قژت بشۆ و پاشان جێڵەکە بدە لە مێخی سەرت و جوان بیشێلە و بڵاوی بکەرەوە، با ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە.

تۆی کەتان بەهۆی بوونی ماددەی کارۆتین تێیدا وەک خۆراک وایە بۆ قژ و بەهۆی بوونی کانزا و پڕۆتینەکان ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، هاوکات ئەو کانزایەی لە تۆوی کەتاندا هەیە یارمەتیدەرە لە درێژبوونی قژ و  بەهۆی بوونی ڤیتامین سی تێیدا چارەسەری کڕێشی قژ دەکات و قژەکەت بەهێز و گەشاوە دەبێتەوە.

ریکلام

بەزمەسات

هێلین ئاوات بۆ خانەوادەی کەریم کابان: لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن دەکەم

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات  سوكایه‌تى به‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لەبەرامبەر ئەوەدا هێلین  ڕایگەیاند کە ئەو مەبەستی سوکایەتی نەبووە و لەسەر ئەو کارەی لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن لە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و هەواداران و گوێگرانی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە لایەن هونەرمەندانیشەوە کەمپینێک بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند سه‌فین خه‌راجیانى داوایکرد ئەو سوکایەتییە ڕابگیرێت و لەم ساتەوە بەو جۆرە لە ماتۆر بوترێت « سێ چەرخە»

لای خۆشیانەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند”ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبوی لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت “کچەكە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا بەپێی ماددەی دوی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندە و  لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنی کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنییە کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت:

 

بەم جۆرە منداڵەکانت هیچکات یاری چاوشارکێ نادۆڕێنن

 

ڕێگەیەکی نهێنی

ژورێکی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکەمدا

شوێنێکی ئاوات پێویست نییە؟

دەرگای نهێنی

هاوسەرەکەم ئەو ژورە نهێنیەی درووستکرد کە خەونی پێوە دەبینی

وامزانی زۆر کتێب دەخوێنیتەوە

سڵاو، خۆمان بشارینەوە؟

ژورە نهێنیەکە

 

بانقێکی باش

 

-خۆت جوان ناکەیت؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چۆن بەپێی جۆری ڕوخسارت کڵاوی گونجاو هەڵدەبژێریت؟ بۆ زستان پێویستە!

خێزان

له‌ وه‌رزی زستاندا زۆرێك له‌ خانمان كڵاو به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌پێی جۆری ڕوخسارت كڵاو هه‌ڵبژێریت، چونكه‌ دواتر ڕه‌نگه‌ كڵاوه‌كه‌ت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌شخه‌یت، جوانیه‌كه‌ت تێكبدات، هه‌ر بۆیه‌ په‌ڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان