ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەمر موسا: بەسەر سەدام حسێندا هاوارم نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەمر موسا ئەمینداری گشتی پێشووی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی، وەڵامی ناجی سەبری حەدیسی وەزیرەی دەرەوەی پێشووتری عیراق دەداتەوە و دەڵێت، رووداوەكانی بە باشی نایەتەوە یاد و هەڵە تێگەیشتنێكیش هەیە لەبارەی ڕستەی “هاواركردن بەسەر سەدام حسێن” كە لە دوایین كتێبیدا ئاماژەی پێكراوە.

عەمر موسا لە لێدوانێكیدا بۆ (ئیندپندنت عەرەبیە) ڕایگەیاندووە”قسەكردنی ناجی سەبری حەدیسی بەوپێیەی لەو دەمەدا لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا بوو، شیاوە و لە بەشێك لە گفتووگۆكاندا بەهۆی گرنگی پۆستەكەیەوە بەشداریی كردووە، بەڵام ڕەنگە هەندێك وردەكاریی لەیادكردبێت لەبارەی ئەو گفتووگۆیانەی بەر لە ڕووخانی دەسەڵاتەكەی سەدام حسێن ئەنجام دران”.

عەمر موسا، لە وەڵامی سەبری حەدیسیدا دەڵێت”لە گفتووگۆكاندا ئەحمەد بن حلی ئەمینداریی گشتی یاریدەر كە كۆچی دوایی كردووە ئامادەبوو،ئەو باسی كردووە كە چۆن ئێمە لەبەر خەمخۆریمان بەجۆشەوە قسەكان كردووە، بەجۆرێك وەك ئەو ئاماژەی پێدەكات، خەریك بووە هاوار بكەم، لە دەقی نوسینەكەشدا لە كتێبی (ساڵانی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی) بەمشێوەیە هاتووە، نەك ئێمە هاوارمان بەسەر سەدام حسێندا كردبێت”.

لەم ماوەیەی دواییدا، كتێبی (ساڵانی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی) لەلایەن عەمر موسا ئەمینداری پێشووی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبى بڵاوكرایەوە و لە بەشێكی كتێبەكەشدا باس لەو گفتووگۆیانە دەكرێت كە لەنێوان شاندی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا ئەنجامدران، تا ڕژێمی ئەو كاتەی بەغدا ڕازیی بكەن بە گەڕانەوەی تیمی پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ عیراق.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان