ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر سەرئێشەی شەقیقەت لەگەڵ بوو ئەم ٥ کارە مەکە، ٧ کاری دیکەش کە دەبێت بیانکەیت

ئەو شتانە چین کە نابێت بیانکەیت ئەگەر سەرئێشەی شەقیقەت لەگەڵ بوو ؟؟

توێژینەوەکان هەتاکو ئێستا لەهەوڵی ئەوەدان بزانن بۆچی هەندێک کەس تووشی شەقیقە دەبن و هەندێکی تر تووش نابن .

بەڵام هەموو توێژەرەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە هەندێک شت هەیە ڕێژەی توشبوون بە ئازارەکە زیاددەکات لەو کەسانەدا و بە (triggers) ناودەبرێن . دوورکەوتنەوە لەو شتانە چانسی توشبوون بە ئازارەکە کەمدەکاتەوە . هەندێک لەو شتانە ئەمانەن:

-دووربکەوە لەوشتانەی ئازارەکەت بۆ دروستدەکەن و بە (triggers)ناودەبرێن:

ئەم شتانە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە ، هەر کاتێک چاودێریت کرد و درکت بەوە کرد کە ئەو شتانە چییە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانیت سەرئێشەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت .ئەوانەی باون : سترێس و قەلەقی، هیلاکی و ماندووی ، هەندێک دەرمان، ئافرەتان لەکاتی سووڕی مانگانەدا بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان، ئەلکهول و کافایین بەڕێژەی زۆر، خواردن وەکو؛ پەنیر، شکولاتەو نەستەلە، شەکری دروستکراو، گۆشتی سووری حازرکراو، ئەو شتانەی بۆنێکی تیژیان هەیە .

-هیچ ژەمێکی خواردن مەپەڕێنە :

برسیکردنی خۆت بۆ ڕادەیەک بێهێزت کات لەوانەیە ئازارەکەت زیادکات، هەندێک توێژینەوە دەڵێن دابەزینی شەکرەی خوێن گۆڕانکاری لە مێشکدا دەکات ، کەئەمەش ئازاری شەقیقە زیاد دەکات .

– ئازارشکێنەکان لە سێ چوار ڕۆژ زیاتر وەرمەگرە :
ئازارشکێنەکانی وەکو (پاراسیتۆڵ، ئەسپرین، پڕۆفین ..هتد )، لەوانەیە سەرئێشەکە نەهێڵن . باشتر وایە هەرکات هەستت کرد کە ئازارەکە دەست پێدەکات باشترە وەریانبگریت، بەڵام بەکارهێنانیان بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەگەری هەیە ئازارەکە بگەڕێنێتەوە . باشترە لەو کاتەدا هەندێک چارەسەری تایبەت وەربگرێت کە ناهێڵیت لە مانگەکەدا ئازارەکە دووبارە بێتەوە .

-کاتی خەوتنت ڕێکبخە، نە زۆر بنوو نە کەم :
هەوڵ دە لەشەودا بۆ ماوەی (حەوت بۆ هەشت) کاتژمێر بنوو بەڕێکی، چونکە بینراوە ئەوانەی کێشەی تێکچوونی خەو یان کەمخەویان هەیە زۆرتر تووشی ئازارەکە دەبن .

– ئازارەکەت پشتگوێ مەخە :
ئاشکرایە ئەوانەی نەخۆشی شەقیقەیان لەگەڵە ، پێش هاتنی ئازارەکە حاڵەتێکیان بۆ دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (ئۆرا)، ئەم حاڵەتە هەندێک جار بەشێوەی تەڵخ بینینە ، یاخود بینینی ڕووناکی و هێڵی زیکزاگیە ، یاخود بیستنی هەندێک دەنگە، یاخود بۆنکردنی هەندێک بۆنی ناخۆشە یاخود هەستکردنە بە سەرگێژخواردن. هەرکات هەستت بەم نیشانانە کرد نابێت پشتگوێیان بخەیت چونکە پشتگوێخستنیان ئازاری سەرئێشەکە زیاد دەکات. بەڵکو پێویستە هەوڵبدەیت لەژوورێکی تاریک و بێدەنگدا دابنیشیت یان پاڵکەویت تا تەواو دەبێت. هەروەها دەتوانیت پاکی سارد بخەیتە سەر ناوچەوانت یاخود بە لەچکێک سەرت ببەستیت . هەندێک جار مەساج کردنیش بە زەیتێکی ساردکەرەوە وەک زەیتی نەعنا یاخود هەر مەساجی ئاسایی سەر سوودی زۆرە .

-لەبیرت نەچێت کە تێبینیەکانت بنوسیت :

پێویستە هەموو کەسێک کە ئازاری شەقیقەی لەگەڵدایە ، ئەم تێبینیانە بنوسێت لەسەر دەفتەرێک یاخود مۆبایلەکەی :
-کەی سەر ئێشەکەی بۆ هات ؟
-ماوەی چەندی خایاند ؟
-لە چ بەشێکی سەردا ئازارەکە دەستی پێکرد؟ ڕادەی ئازارەکە و توندی چەندە؟
-بە دەرمان و ئازارشکێن کەمدەبێتەوە یاخود نا ؟
-لەو ڕۆژەدا چیت خواردووە؟
-خەوت چۆن بووە و ئایا لەدەرەوە کارتکردووە؟
-کەش و هەوا لەو ڕۆژەدا چۆن بووە؟
ئەم تێبینیانە زۆر گرنگن کە بنوسرێت و لەدوایدا پشانی پزیشکەکەتی بدەیتەوەو بەپێی ئەوە ئامۆژگاریت بکات کە چۆن کۆنتڕۆڵی ئازارەکە بکەیت .

د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

ریکلام

تەندروستی

چیرۆکی ئەو کچەی زڕباوکەکەی دەستدرێژی کردبوە سەر

خێزان

کچێکی تازەپێگەیشتوو هات بۆ پشکنین بۆ دڵنیابوون لە پەردەی کچێنی و ئایا دەستدرێژی کراوەتە سەر یان نا؟

پشکنینمان بۆی کرد و پشتڕاستمان کردەوە، بەڵێ بەڵگە هەیە بۆ بانگەشەکانی و دەتوانێت بەو ڕاپۆرتەی ئێمە لە پزیشکیی دادوەری بۆمان نووسیوە، بچێتە ناو دادگا و داوای مافی خۆی بکات.

سەرەتا من لە کچەکەم پرسی بۆ هاتووی بۆ پشکنین؟ دەستی کرد بە گریان و گووتی: نازانم! سەرەتا نەیدەویست قسە بکات و شەرمی دەکرد.
دوای هێورکردنەوە، باسی ئەو ڕووداوەی کرد کە بەهۆیەوە هاتبوو بۆ پشکنین. کەوتە قسەکردن و گووتی دایکم شووی کردووەتەوە، هەموو خوشک و براکانم هاوسەرگیرییان کردووە و لە ماڵی خۆیاندان، تەنها من ماوم لای دایک و زڕباوکەکەم.

کچەکە گوتیشی زڕباوکم دەستدرێژی دەکاتە سەرم بە دەستلێدان و ڕەفتاری ناشرینی تر.
وەکوو کچەکە باسیکرد: بە دایکمم گووت لەبارەی ڕەفتارەکانی زڕباوکەکەم، پێمی گوت تۆ منداڵی و نازانی ئەو شتانە چییە، دەنگ مەکە هەرچی بکات.
کچەکە گووتیشی: جارێک دایکم بەسەردا هات و کردیە دەنگە دەنگ و ماڵی بەجێهیشت و دواتر گەرایەوە.
لە درێژەی گێرانەوەکانیدا گووتی: دواجار برا گەورەکەم هاتبوو بۆ ماڵمان، بەسەردا هات و گوێی لێ بوو زڕباوکم پێم دەڵێ لەگەڵم وەرە ژووری سەرەوە! براکەم یەکسەر ڕاپێچمی کرد و چووینە دادگا و سکاڵای لەسەر زڕباوکم تۆمار کرد و وا ئیستا هاتووم بۆ پشکنین!
ئەمە بۆ ئێمە وەکو پزیشکانی دادوەری رووداوێکی دەگمەن نییە و زۆر حالەتی لەو جۆرەمان بینیوە.

لێرەدا دوو وانەی گرنگ هەیە بۆ کۆمەڵگە:
1- گرنگە بە وردی گوێ بۆ گێرانەوەی منداڵ بگیرێت و ئەو شتانەی باسیان دەکات بە هەند وەربگیرێن، نەک تەنیا بڵێین تۆ نازانیت ئەو کارانە چین و ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە پەردەپۆش بکەین!
2- ئەو خانمانەی دوای جیابوونەوە بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، دەبێ پلانیان تەنها بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان و پەیداکردنی هاوبەشی ژیان نەبێ، بەڵکو ئاییندەی مندالەکانیشیان لەبەرچاوبگرن.
____________________________
دکتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشکیی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

منداڵە تازە لە دایکبووەکەمان بەردەوام خەبەری دەبێتەوە؟ هۆکار چییە و چی بکەین؟

خێزان
دکتۆر گیان ئەو منداڵە تازە لە دایک بووەمان ژیانی لێ تاڵ کردووین زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە؟؟ ئەمە پرسیاری زۆرێک لە دایک و باوکەکانە و لە خوارەوە زانیاری تەواوی لەسەر وەربگرە:
شێوازی خەوتنی منداڵی تازە لە دایک بوو:
منداڵی تازە لە دایک بوو خەوی زۆرە ٫ زیاتر لە ۱٦ بۆ ۱۷ کاتژمێر ئەخەوێت لە شەوو ڕۆژێکدا بەڵام کێشەی دایک و باوک ئەوەیە کە کەمتر لە ۲ بۆ ٤ کاتژمێر بەسەریەکەوە ئەخەوێت لە شەودا بێت یان لە ڕۆژ.
بۆچی خەوی منداڵی تازە لە دایک بوو چاوەڕوان نەکراوە؟
سووڕی خەوی منداڵی تازە لە دایک بوو زۆر کورت ترە بە بەراورد بە تەمەن گەورەتر ٫ هەوەها جۆری خەوەکەشی ( خەوی جوڵەی خێرای چاو ) جیاوازە ٫ چونکە ئەو جۆرە خەوە بۆ گەشەی مێشک لەو تەمەنەدا زۆر گرنگ و پێویستە.
لە تەمەنی ٦ بۆ ۸ هەفتە منداڵەکە جۆری خەوەکەی ئەگۆڕێت بە جۆرێک لە ڕۆژدا کەمتر ئەخەوێت و خەوی شەوی زیاد ئەکات ٫ زۆربەی منداڵ لە تەمەنی ٤ بۆ ٦ مانگی خەوی شەویان بۆ ۸- ۱۲ کاتژمێر زیاد ئەکات.
چۆن ئەتوانیت خەوی منداڵەکەت باش بکەیت؟
۱- زۆربەی منداڵ لە تەمەنی ٦-۸ هەفتە لە توانایدا نیە بۆ زیاتر لە ۲ دوو کاتژمێر بەخەبەر بێت ٫ بۆیە ئەگەر هەوڵ بدەیت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەهەڵساوی بیهێڵیتەوە ٫ ئەوا زۆر ماندوو ئەبێت و خەوی لێ تێک ئەچێت.
۲- هەوڵ بدە کە یارمەتی منداڵەکە بدەیت کە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا توانای جیاکردنەوەی شەوو ڕۆژی هەبێت ٫ چۆن؟
ئەو جیاکردنەوەیە تا تەمەنی ٤ هەفتە زۆر گرانە بەڵام لە دوای ئەو تەمەنەوە ئەو کاتانەی کە لە ڕۆژدا بەخەبەرە یاری زۆر لەگەڵ بکەیت و ماڵەکەت بە ڕووناکی بهێڵەرەوە و پەردەی پەنجەرەکانی ماڵەوەت لابدە ٫ هەوڵ مەدە دەنگە دەنگی خۆت و ئامێرە کارەباییەکان یان مۆسیقا کەم بکەیتەوە ٫ بەڵام هەر کە ئێوارە هات ماڵەکەت تاریک بکەو بێ دەنگی و هادیئی ماڵەکەت بپارێزەو یاری لەگەڵ منداڵەکەت مەکە( فەرمووش لەکەس مەکە بۆ ماڵەوەت واتە میوانداری مەکە لەو تەمەنەی منداڵەکەت).
۳- هەوڵ بدە لە منداڵەکەت تێبگەیت ٫ چۆن؟
ئەبێ نیشانەکانی ماندوو بوونی منداڵەکەت بناسیتەوە وەکو گوشینی چاو ٫ ڕاکێشانی گوێچکە ( بەداخەوە زۆربەی دایک و باوکی کورد وا ئەزانن کە ئەمە نیشانەی هەوکردنی [التهابی] گوێچکەیە) ٫ زۆرتر خەواڵوو دیار بوو.
ئەگەر تێبینی ئەو نیشانانەت کرد هەوڵبدە یەکسەر منداڵەکە بخەیتە جێگەی خەوتنەکەیەوە.
٤- هەوڵ مەدە شێوازێکی تایبەتی بۆ خەوتن وەک لە باوەش گرتن تا ئەخەوێت یان مۆسیقا یان هەر جۆرێکی تر کە لە داهاتوودا نەتوانیت بیکەیت چونکە کە گەورەش بوو هەمان شێوازی ئەوێت بۆ خەوتن بۆیە باشترە پێش ئەوەی بخەوێت بیخەیتە جێگای خەوەکەیەوە.
تکایە شەیری بکە بۆ ئەوەی زۆرترین دایک و باوک سوودی لێ ببینن.
ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک زانیاری جیاواز کە کاتی خۆی لە خوێندنگە بەهەڵە پێمان وتراوە

خێزان

کاتێک لە خوێندنگە بووین کۆمەڵێک زانیاریی هەڵەمان پیدەدرا کە کاتی ئەوە هاتووە راستیەکەیتان پێ بوترێت:

 

-تەباشیر لە تەباشیر دروستدەکرێت

-زۆرێک لە تەباشیرەکان لە گەچی کانزای mineral gypsum  دروستدەکران نەک لە ماددەی تەباشیر  chalk.

 

-ناپلیۆن باڵای کورت بوو

-ئەم زانیاریەش هەڵەیە، ناپلیۆن باڵای ١.٦٩ سم بوو، کە بۆ ئەو کاتەی پیاووت فەڕەنسی زۆر باڵایەکی ئاسایی بوو لە ساڵانی ١٨٠٠.

 

-ئێمە تەنها ١٠٪ی مێشکمان بەکار دێنین

-ئەم بیرۆکەیە لە فیلمێکی هۆلیۆدەوە هات کە گەر کەسێک ١٠٠٪ مێشکی بەکار بهێنیت نائاسایی زیرەک دەبێت، بەڵام لە راستیدا ئێمە تەواوی بەشە جیاوازەکانی میشکمان کاردەکات و گەر ١٪ی لەکار بکەوێت کارەسات روودەدات.

 

-خوێن لە ناو جەستەمان شینە بەهۆی ئۆکسجینی فرێشەوە

-بەپێی توێژینەوەیەک کە پسپۆڕی بایۆلۆجی Kienle et al ئەنجامی داوە دەرکەوەتووە بابەتەکە پەیوەستە بە وەرگرتنی تیشکی ڕوناکی لە لایەن پێستمانەوە و هاوکات دانەوەی تیشکەکەش نەک ئۆکسجین، چونکە کاتێک تیشکی ڕوناکی دەگات بە جەستەمان، گەر دەمارە خانەکان نزیکبن لە جەستەمانەوە ئاسانتر دەتوانن ڕەنگی شین وەربگرن و دواتریش هەر ئەو رەنگە دەدەنەوە، بەڵام گەر دەمارەکە قوڵتر بێت ئەوا رەنگەکەی سورە هەرچەندە ئێمە ناتوانین بە چاو بیبینین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان