ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مەسعود حەیدەر: لایەنە شیعەكان پیاوی دەوڵەتداری نین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت، “لایەنە شیعەكان هیچ پڕۆژەیەكیان بۆ خزمەتی عیراق نییە و پیاوی دەوڵەتداری نین”، دەشڵێت، “لایەنە شیعەكان زیاتر لە هەزار ملیار دۆلاری عیراقیان دزیوە، بەڵام دژایەتی كورد دەكەن.”

مەسعود حەیدەر ڕاوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، پشكی كورد لە بودجەی عیراقدا ٦٪ە نەك 12.67% لەكاتێكدا ڕێژەی كورد ۱٤٪ یە، دەشڵێت، پشكی كورد لە بودجەی ۲۰۲۱ دا لە هەشت ترلیۆن دینار زیاتر نابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لایەنە شیعەكان زیاتر لە هەزار ملیار دۆلاری عیراقیان دزیوە، بەڵام دژایەتی كورد دەكەن”، دەشڵێت، “ئەگەر كورد لە بەغدا یەكگرتووبێت بەغدا ناتوانێت زوڵممان لێبكات و بودجە ببڕێت”.

ڕاوێژكارەكەی مەسعود بارزانی باسی لەوەشكردووە، “حكومەتی هەرێم پابەندی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ دەبێت ئەگەر ململانێی سیاسی تێكەڵ نەكرێت”، دەشڵێت، “نابێت مافی كورد لە بەغدا بكرێتە قوربانی تموحی سیاسی هیچ سەركردەیەكی كورد”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “تەوەجوهێكی ئێرانی هەیە لە بەغدا دژایەتی كورد دەكەن بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە”، دەشڵێت، “لایەنە شیعەكان هیچ پڕۆژەیەكیان بۆ خزمەتی عیراق نییە و پیاوی دەوڵەتداری نین”.

مەسعود حەیدەر ڕوونیشیكردەوە، “مووچە لە ئەستۆی حكومەی عیراقییە، بەڵام لایەنەكانی بەغدا دەیانەوێت وەك پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكەن”، دەشڵێت، “ئەو پەرلەمانتارانەی، كە دەیانەوێت مووچەی هەرێم بچێت سەر حكومەتی عیراقی یاری بە شعوری خەڵك دەكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، “نەوشیروان مستەفا خۆی لەگەڵ ئەوەدابوو، كە كورد ئابوری سەربەخۆی هەبێت”، دەشڵێت، “شێواز و سیاسەتی لاهور شێخ جەنگی لایداوە لە رێباز و سیاسەتی جەلال تاڵەبانی دژی یەكڕیزی كوردە و ئەو پەیج و سایتانەی سەر بە لاهور شێخ جەنگین كاركردنیان خزمەت بەكورد ناكات و سیاسەتێكی نادروست پەیڕەو دەكەن”.

عێراق

د.بەرهەم ساڵح سامانی خۆی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ كردەوە.

دەستەی دەستپاكی لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە فۆڕمێكدا كە ئاڕاستەی دەستەكەی كردووە، تیایدا سامانی دارایی خۆی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011 خراوەتەڕوو ئەوەش دوای ئەوەی كە، ھەمواركردنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەكەم لە ماددەی 61 و بەندی سێ لە ماددەی 73ی دەستوور پەسەندكرابوو.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ھاتووە:”لە ماددەی (61/یەكەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان لەگەڵ لێپرسراوانی تر ناچاركراون لەوەی دەبێت سامانی دارایی خۆیان ئاشكرا بكەن”.

پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عیراق پڕ كردبووەوە و سامانی دارایی خۆی بۆ دەستەكە ئاشكراكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەران داوا دەكات نرخی نەوت لە بودجەدا زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە زیادبكرێت.

دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو نرخەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا بۆ بەرمیلێك نەوت دانراوە هەیە لەگەڵ ئەو نرخەی كە بەشێوەیەكی پراكتیكی دەفرۆشرێت و دەگاتە نزیكەی 15 دۆلار، بۆیە ناكرێت پڕۆژە یاسای بودجە بەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە تێپەڕێنرێت.

عیساوی ئاماژە بەوەشدەكات، كە پێویستە لیژنەی دارایی نوێنەران بەڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەت ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نرخی دیاریكراوی نەوتدا هەیە كەمی بكەنەوە بۆ 5 تا 6 دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ڕێژە زۆرەی لە كورتهێنانی بودجەدا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەرمی 55 سەربازی شەڕی عیراق- ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق لە دەروازەی (شەلامچە)ەوە تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، كە لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون.

كازم یاسری، بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عیراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە (ئەنادۆڵو)ی ڕاگەیاند، لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی، كە لە شەڕی عیراق- ئێران لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا كوژرابوون ڕادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، كە جەنگەكانی تێدا ڕوویداوە دۆزراونەتەوە.

یاسری ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پڕۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان