ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟! ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە

خێزان

درەنگ قسەکردنی منداڵ یەکێکە لەو کێشانەی ڕووبەڕووی دایک و باوک دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک چارەسەرە بۆ ئەو کێشەیە:

1-لەکاتی یاری کردن لەگەڵ مناڵەکەت قسەی لەگەڵ بکە و بەبێ دەنگی یاری لەگەڵ مەکە
2-هەستی باوەڕ بەخۆبون بە مناڵەکەت ببەخشه کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت بە ئارامی دایبنیشێنەو بە نەرموونیانی قسەی لەگەڵ بکه نەک بەشێوەی فەرمی
3-دڵنیایە مناڵەکەت هەمیشە گوێ بۆ قسەکانت دەگرێ چ لەکاتی ڕاهێنان بێ یان کاتیتر..
4–کاتێک مناڵەکەت وڵامت ئەداتەوە زیاتر هانی بدە تا متمانەی زیاتری بەخۆی هەبێ
5–وشەی جوان و سادەو ئاسان بەکاربێنە لەگەڵ تەمەنی مناڵەکەت گونجاوبێت و لەئاستی ئەو زیاترنەبێ
6–بەزاراوەی دروست لەگەڵ مناڵەکەت بدوێ،دووربکەوە لە بەکارهێنانی وشەی ئاڵوز کە توانای فێربوونی نەبێ
7–لە ژوورێکی بێدەنگدا لەگەڵ مناڵەکەت دابنیشە کاتێک ڕاهێنانی پێدەکەیت،دوور لە ژاوەژاو و هەر شتێک کە سەرقاڵی بکات
8–قسە لەگەڵ مناڵەکەتدا بکە لەبارەی ئەو کارو هەڵوێستانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات یان دەیابینێت
9–کاتی تەواو بە منالەکەت بدە بۆ وەلام دانەوە،پەلە پەلی لێمەکە با نەشلەژێت و نەتوانێ وەڵام بداتەوە
10-ئەم کارە تەنها لەگەل مناڵەکەت بکەو ڕووبەڕووبە لەگەڵیدا،چونکە بەم شێوەیە زیاتر ئارەزووی گوێگرتنی دەبێ
11–هاوکاری منالەکەت بکە بۆ گرێدانەوەی ئەو دەنگانەی دەیانبیستێت له گەڵ ناوی ڕاستەقینەی وشەکان،واتە ئەو شتانەی دەنگەکانیان بۆ بەکارهاتووە
12–هەوڵ بدە هەموو هەستەوەرەکانی منال بەکاربهێنت و سوودیان لێوەربگریت لەکاتی ڕاهێنانی منال ب قسەکردن
13–ئەگەر منالەکەت لە دەربڕیندا هەڵەی کرد یەکسەر لۆمەی مەکە،تەنها هەڵەکەی بۆ ڕاستکەوەو هانی بدە
14–کاتێک مناڵەکەت هەوڵی قسەکردن دەدات خێرا هانی بدە تا هەست بەوە بکات ئەم قسەیەی کارێکی باش و ئەرێنیە
15–هەوڵی زیادکردنی وشەکانی بدە کاتێک مناڵەکەت دەڵێ ئۆتۆمبیل فێری بکە بڵێ ئۆتۆمبیلی گەورە یان ئۆتمبیلی بابە
16–هانی مناڵەکەت بدە لاسایی ئەو دەنگانە بکاتەوە کە لە ژینگەی دەوروبەریەوە دەیانبیستێت

 

ئامادەکردنی:
دکتۆر ئاوات واژەیی
پزیشکی پسپۆر«دکتۆرا» لە گەشە و نەخۆشی مناڵ

ریکلام

هەواڵەکان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”

ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”

کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان

درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.

دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە،   چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە   ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.

حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠ 

خێزان

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌روپێخانەیەکی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”

ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز  کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه‌ ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه‌، كه‌ گوتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”، دواتر بووه‌ شه‌ڕمان، به‌ (20) كه‌س زۆر به‌ توندی له‌ ئێمه‌یان داوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ و ته‌قه‌مان لێیان كرد”.

ئاشتی وتوشیەتی”هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک  تەقێندرابێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان