ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

چیرۆکی ئەو دوو کچە ئێزدییەی لە ڕۆژێکدا خۆیان کوشت

خێزان

لە دوو ڕووداوی جیاواز و لەماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێردا، دوو کچی ئێزیدی خۆیان کوشت و هیچکام لەوانەش هۆکاری خۆکوشتنەکەیان نەزاندراوە.

 

ئەسمەھان خدر

ئەسمەھان خدر  ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بوو کاتێک لە بەرەبەیانی  4ی کانوونی دووەمی 2021  و  لەناو خێوەتەکەی خۆی لە کەمپی ئێسیان بە پەت خۆی خنکاند.
ئەسمەھان  خەڵکی کۆمەڵگەی سیباشێخدر بوو لە باشووری شنگال، لە ساڵی 2014 وە لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی ئێسیان لە قەزای شێخان نیشتەجێ بوون،  ئەمەش پاش ئەوەی دوای ھەشت مانگ لە شوکردنی ساڵی رابردوو لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ خانەوادەکەی ژیاوە.

خانەوادەی ئەسمەها ئاماژە بەوە دەدەن کە هۆکاری خۆکوشتنەکەی “ئازارەکانی ژیانی ئاوارەیی”یە، ئەگەر نا کێشەی کۆمەڵایەتی دیکەی نەبووە.

 

 

ئەحلام خێرۆ خودێدا

 

هەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا کچێکی دیکەی ئێزیدی بەناوی (ئەحلام خێرۆ خودێدا) کە تەمەنی ١٥ ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی گرعزێرە، لە کەمپی شاریا سەر بە پارێزگاى دهۆک خۆی خنکاند.

جەعفەر سنۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دھۆک لەبارەی خۆکوشتنەکەیەوە تەنها ئەوەندەی وتووە کە”ھۆکاری خۆخنکاندنی ئەو کچە دیار نییە و ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن”.

ریکلام

هەواڵەکان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”

ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”

کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان

درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.

دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە،   چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە   ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.

حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠ 

خێزان

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌روپێخانەیەکی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”

ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز  کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه‌ ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه‌، كه‌ گوتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”، دواتر بووه‌ شه‌ڕمان، به‌ (20) كه‌س زۆر به‌ توندی له‌ ئێمه‌یان داوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ و ته‌قه‌مان لێیان كرد”.

ئاشتی وتوشیەتی”هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک  تەقێندرابێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان