ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر: گەر مریشکی زیندوو نەکەینە قەفەزەکەیەوە، مارەکە نایخوات

خێزان

بڵاوبوونەوەی وێنەیەک لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ناڕەزایی زۆری بەدواداهات، ئەمەش پاش ئەوەی بۆ ژەمە خۆراکی مارەکە مریشکی زیندوو خرابویە نێو قەفەزەکەیەوە.

بەڵام هێرش خۆشناو، خاوەنی پرۆژەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ڕایگەیاندووە کە سیفاتی مار وایە دەبێت بە زیندووی خواردنی پێبدرێت و باڵندە یان پەلەوەرێک ناخوات کە مردار بووبێت یان سەربڕدرابێت، چونکە خۆی لێ دەئاڵێنێت تاوەکو دەیخنکێنێت و پاشان دەیخوات”

هێرش خۆشناو وتوشیەتی”خەڵک هەیە بە کاژێر بە دیار مار یاخود شێر یان هەر ئاژەڵێکی دیکەدا دەوەستێت تاوەکو خواردن دەخوات. تەنانەت ئەوە بۆ منداڵانیش ئاساییە، چونکە منداڵان شارەزایی باشیان هەیە لەوەی کە چۆن ئاژەڵەکان خواردن دەخۆن”

بەڵام ئەم کارە لەلای زۆرێک لە ئاژەڵدۆستان بە ناڕەوا لەقەڵەم دراوە، هاوکات بەپێی ڕێنمایی باخچەی ئاژەڵان لە جیهاندا مار دەبێت ڕابهێندرێت لەسەر خواردنی ئاژەڵی مردارەوەبووی دیکە بۆ ئەوەی زیان بە خۆی و دەوروبەرەکەی نەگەیەنێت.

ریکلام

هەواڵەکان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”

ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”

کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان

درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.

دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە،   چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە   ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.

حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠ 

خێزان

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌روپێخانەیەکی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”

ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز  کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه‌ ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه‌، كه‌ گوتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”، دواتر بووه‌ شه‌ڕمان، به‌ (20) كه‌س زۆر به‌ توندی له‌ ئێمه‌یان داوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ و ته‌قه‌مان لێیان كرد”.

ئاشتی وتوشیەتی”هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک  تەقێندرابێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان