ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

زێڕنگەرەکانی سلێمانی: ئێستا کچان 10 بۆ 15 مسقاڵ زێڕ یان تەنها ئەڵقەیەک هەڵدەگرن

خەڵک – نزار جەزا
بەهۆی بەردەوامی قەیرانەکان و بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتون و دۆلار، هاوسەرگیری کەمی کردووە، سەرۆکی زێڕینگەرانی سلێمانیش دەڵێت، ئێستا کچان 10 بۆ 15 مسقاڵ زێڕ بۆ هاوسەرگیرییەکەیان داوادەکەن، یان تەنها ئاڵقەیەک دەکڕن.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زێڕنگەرەکانی سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەهۆی بەرزی نرخی ئاڵتوون و دابەزینی بەهای دینارەوە، هاوسەرگیری کەمی کردووە.

باسی لەئەوەشکرد، لەماوەى ئەمساڵ بەراورد بەپێشتر بەڕێژەى لەسەدا ٥٠ هاوسەرگیری کەمی کردووە.

وتیشی:ئێستا کچ و کوڕەکان هاوسەرگیرییەکەیان دوادەخەن، یان هاوسەرگیری دەکەن و ڕێکدەکەون دوای هاوسەرگیری کە نرخ دابەزی ئاڵتون بکڕن، یان بەڕێژەیەکی کەم ئاڵتون دەکڕن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر لەسلێمانی بەگشتی ٢٠ بۆ ٣٠ مسقاڵ ئاڵتون بۆ بوک دەکڕدرا، بەڵام لەوەتەى قەیرانەکان زیادیان کردووە، ١٠ بۆ ١٥ مسقاڵ ئاڵتون دەکڕدرێ، هەندێکجار کەمتریش.

ڕوونیشیکردەوە، ئێستا لەدوو هەفتەدا ئەگەر بوک و زاوایەک بێتە لایەن بۆ ئاڵتون کڕین، ئەمانیش تێیاندایە تەنها دوو ئەڵقە دەکڕن.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەم دۆخەی ئێستادا بۆ 20 مسقاڵی عەیارە 21 دەوروبەری شەش هەزار دۆلاری دەوێت، بۆ عەیارە 18 دەوروبەری پێنج هەزار دۆلاری دەوێت بەحەقدەستەوە، ئەم پارەیەش كەنرخی دۆلار بەرزە بۆ گەنجێک کە تازە هاوسەرگیری دەکات زۆرە.

ناوبراو لەبارەی کڕین و فرۆشتنی زێڕەوە ڕایگەیاند، ئێستا خەڵک زیاتر زێڕەکانیان دەفرۆشن، چونکە لەدوو لاوە قازانجیانە، یەکەم نرخی ئاڵتون بەرزە، دووەم نرخی دۆلاریش بەهەمانشێوە بەرزە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرزبوونەوەى نرخی ئاڵتوون پەیوەندی بەئەمریکاوە هەیە، چونکە پارەیەکی زۆر دەخاتە بازاڕەوە، بۆئەوەی وڵاتەکەیانی پێ ببوژێتەوە، بۆیە نرخی ئاڵتون ڕوو لەزیادبوونی زیاتریشە.

باسی لەئەوەشکرد، نرخی ئاڵتون زیاتریش بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک بۆ هەر ئۆنسەیەک دوو هەزار دۆلار زیاتر تێپەڕێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژانە نرخی ئاڵتون و دۆلار ڕوولەبەرزبوونەوەیە و هەلی کار کەمە و حکومەتیش لەکاتی خۆیدا موچە دابەشناکات، بۆیە ڕێژەی هاوسەرگیریش ڕوو لەدابەزینە.

 

ریکلام

هەواڵەکان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”

ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”

کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان

درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.

دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە،   چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە   ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.

حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠ 

خێزان

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌ سه‌روپێخانەیەکی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”

ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز  کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه‌ ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه‌، كه‌ گوتی “سه‌روپێ نه‌ماوه‌”، دواتر بووه‌ شه‌ڕمان، به‌ (20) كه‌س زۆر به‌ توندی له‌ ئێمه‌یان داوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ و ته‌قه‌مان لێیان كرد”.

ئاشتی وتوشیەتی”هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک  تەقێندرابێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان