هەواڵەکان
درامایەکی نوێی کوردیی و مێژووی بەرهەمدەهێندرێت

خێزان
درامایەکی نوێی کوردیی جیاواز بەناوی (کێخوا سێوێ)، بەرهەم دەهێندرێت کە لە چەشنی مێژووییە.
دەرهێنەری کارەکە ‘حەسەن عەلی’ـیە، چەندین ئەکتەری بەنێوبانگی کورد و عەرەب و جیهانی بەشداریان تێدا کردووە و حەمە عەلی خان و سۆلاڤ شەیدا و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت.
حەسەن عەلی ڕایگەیاندووە”لەم ڕۆژانەدا سۆلاڤ شەیدا خەریکی ڕاهێنانێکی سەختە بۆ ئەسپ سواری لە دراماکە، ئەم درامایە ئەزمونێکی زۆر گرنگ و سەخت دەبێت بۆ سۆلاڤ، نواندن لەم جۆرە ڕۆلانە ئەکتەرێکی بەهێز و بەتوانای دەوێت، وەک سۆلاڤ، کە لەهەموو ڕووەکانەوە توانایی و ئامادەیی تێدایە بۆ ئەم رۆڵە سەختە”.
هەواڵەکان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی: گەر فریای پەروەردە نەکەوین، سلێمان هەڵشۆی جێگەی کەریمی عەلەکە دەگرێتەوە

خێزان
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە دۆخی پەروەردە دەگرێت لە هەرێم و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی دەڵێت”کەدەڵێین چارەنووسی نەتەوەکەمان بەندە بەپەروەردە، کۆڵەکەی سەرەکی پەروەردەش مۆراڵە، کەمۆرالیش نەبوو لێبوردەیی و دڵسۆزی وخۆشەویستیش نابێت”
ئەو وتوشی”دوای 28 ساڵیش لە حکومڕانی خۆماڵی پەروەردە بەئەم ئاستە گەیشتووە، کەواتە زۆر ئاساییە کەبەرھەمی ئەو پەروەردەیە ئەو گەنج و مێردمنداڵانەبن کەلەسەر کۆتر ھەڵدان یان فول لایت یان پەبجی یان نەمانی سەرو پێ یەکتری خەڵتانی خوێن بکەن و باسو خواسی ڕۆژانەمان سەروپێ و قاز دزین بێت!”
کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژە بەوەش دەکات کە”ئەگەر فریای پەروەردە نەکەون، ئەوا لەداھاتوو لەم کوردستانە خێرنەدیوە شتی وا ڕوودەدات لەقوتوی ھیچ عەتارێک بوونیان نەبووەو نابێت و سلێمان هەڵشۆیی و ھاوکارەکانی جێگەی کەریمی عەلەکەو پیرەمێردو خانی و محوی و مەلای گەورەو علی کەمال و جلالی سام ئاغاو حاجی رزگاری جەراح ….ھتد دەگرنەوە، سەرەتاکەشی دەرکەوتووە.”
هەواڵەکان
یەکێک لە تەقەکەرەکان: وتیان سەروپێ نەماوە، بۆیە بوو بە شەڕمان و یەکی مەخزەنێک فیشەکمان تەقاندووە نەک ٥٠٠

خێزان
یهكێك لهو كهسانهی تهقهی له سهروپێخانەیەکی گهڕهكی تهیراوهی ههولێر كردووه پاش دەستگیرکردنی ئاماژە بەوەدەکات کە کێشەکە لەسەر ئەوەبووە کە شاگردەکە وتویەتی “سهروپێ نهماوه”
ئاشتی عهبدولعهزیز کە یەکێکە لە تەقەکەرەکان دەڵێت” بهیهكهوه چووینه سهروپێخانهیهك، هاوڕێكهم بووه دهمهقاڵی لهگهڵ یهكێك له شاگردهكانی سهروپێخانهكه، كه گوتی “سهروپێ نهماوه”، دواتر بووه شهڕمان، به (20) كهس زۆر به توندی له ئێمهیان داوه، بۆیه ئێمه رۆیشتین و دواتر گهڕاینهوه و تهقهمان لێیان كرد”.
ئاشتی وتوشیەتی”ههر یهكێكمان تهنیا یهك مهخزهن فیشهكمان تهقاندووه نەک وەک ئەوەی باسدەکرێت ٥٠٠ فیشەک تەقێندرابێت”
هەواڵەکان
ئایا پەردەی کچێنی چاک دەکرێتەوە؟

خێزان
لەسەرەتا بابەتیکم نووسی لەسەر چاککردنەوەی پەردەی کچینی زۆر لاتان سەیر بوو ،چۆن دەست بۆ ئەم بابەتە ببەین کەچی ئەوە واقعی کۆمەلگایە و ناتوانین ئینکاری لێبکەین…
خۆی لە خۆی پەردەی کچینی شوێنیکە خوێنی کەم بۆ دەچێت واتا هەر برینێک لەوێ ڕووبدات وەک شوێنەکانی تری جەستە نییە لەخۆیەوە چاک ببیتەوە..
ئیستا لەڕووی زانستی برین لە هەر شوینیک ڕووبدات لەجەستە زۆر بەئاسانی دوای ماوەیەک چاک دەبیت بەڵام لە پەردەی کچینی مەحالە خۆی چاک بێتەوە.
ئەوەی لە کوردستان دەگوزەری ئەم بابەتە بووە بە بازرگانی و بزنس و پارە کۆکردنەوە دوور لەهەموو بەهایەکی زانستی و ئایینی و ئەخلاقی بەداخەوە…
لێرە کۆمەلە کەسیک کە ئەو کارە دەکەن دوورن لە مرۆڤایەتی ..تەنها دەزووەک دەهینن لەو بەری پەردەی کچینی بۆ ئەوبەری پەردەی کچینی دایدەنین ئەویش نابیت لە ٤٨ کاتژمێر زیاتر بیت شەوی هاوسەرگیری کە داوەکە لادەچیت خوێن دێت واتا ئەوە چاککردنەوە نییە ئەوە هەڵخەڵەتاندن و فیل کردنە لە دەورو بەر..
ئەم چەند ڤیدیۆیە کاری قیزەونی ئەم کەسانە پیشان دەدات کە چۆن ئەم کارە دەکەن و بازرگانی پێوە دەکەن بەداخەوە…زۆر جار ئەو کەسانە دەلین چاکمان کردۆتەوە کەچی لە راستیدا چاک نەبووە کە کچەکە بە دلنیایی هاوسەرگیری دەکات ئینجا کاری تر لەدوای ئەوە ئاشکرا دەبیت..
با هەموومان هەولبدەین بۆ راگرتنی ئەوکارە کە بەنازانستی و نایاسایی لەنیو کۆلانەکان لەتاریکی دەکرین.
تێبینی:
ئەو ڤیدیویە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە زۆر یەکیک بۆمنی نارد سوپاسی دەکەم.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی