ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

کۆمەڵێک بەزمی پێکەنیناوی ژن و مێردەکان لە نێو ماڵدا

خێزان

ژیان و ژن  و مێرد دەیان شتی جۆراوجۆری تیدایە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی پێکەنیناویی بەزمی ژن و مێردەکانە:

 

ژنەکەم زۆر حەزی لە گێزەرە، منیش ئەم ملوانکەیەم بۆ کرد بە دیاری

ڕۆمانسیەت هێنانی گوڵ و دیاری نییە، پاککردنەوەی تەوالیت  و گەرماوەکەیە بۆ هاوسەرەکەت

هاتمەوە ماڵەوە و چەرچەفەکەمان گۆرابوو بۆ ئەمە

کاتێک ژنەکەت سوراوەکەی لەسەرتۆ تاقی دەکاتەوە

ژنەکەم ئەم جلانەی حازر کردووە بۆ ئاهەنگی هۆلۆوین، جاوەرە بتوانیت لەم ماڵەدا بخەویت

تەنها کەمێک دەموچاویی هاوسەرەکەمم نوساند بە جێگاکەوە

ژنەکەم خەوتووە، بۆیە منیش سەگەکەم پێوە بەستۆتەوە

 

وابزانم ژنەکەم زۆر دڵخۆش نییە بە دیاری ساڵیادی لە دایکبوونی

کاتێک مێردەکەم خەوی لێدەکەوێت

دەستم بگرە!

 

ریکلام

خۆشەویستی

٨ ڕێگا بۆ ئەوەی وا لە پیاوێک بکەیت یەکسەر بێتە داوات و بتخوازێت

خێزان

حەز و خۆشەیوستیت بۆ کوڕێک هەیە و نازانیت چۆن دەستی بخەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

– بۆن

غەریزەی بۆن لە پیاواندا وەک ئاژەڵان بەهێزە، بۆیە هەوڵبدە بە بۆنی تایبەتی خۆت ئالودەی بکەیت و وابکەیت کە بۆنەکەت لە هەموو شوێنێک بناسێتەوە.

 

– تەماشاکردن و چاو لابردن

دەتوانیت کەمێک چاو ببڕیتە چاوی بەڵام کە زانی تۆ تەماشای دەکەیت، بۆ ماوەی کەمتر لە ٣ چرکە تەماشایەکی بکە و بە هێواشی چاوت لەسەر ئەو لابدە و تەماشای شوێنێکی دیکە بکە، لە پاش ٣٠ چرکەی دیکە جارێکی دیکە تەماشای بکە و هەمان کار دوبارە بکەرەوە.

 

– لە پاش ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە ئیدی هەوڵبدە کەمێک دوربکەویتەوە و نابێت زۆر دوایی بکەویت کە وا هەستبکات تۆ ئەوت زۆر لا گرنگە.

– گرنگترین خاڵ لێرەدا متمانەبەخۆبوونە، پێویستە زۆر لە جاران زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و قەدری خۆت بزانیت.

– متمانەت بەخۆت هەبێت و وا هەڵسوکەوت بکە کە ئەو ئیدی هی تۆیە، چونکە بەو جۆرە پەیامە ڕوحیەکان دەچێت بۆ مێشکی ئەویش.

 

– لە کاتی بینینی ئەودا ناوە ناوە زەردەخەنە بکە، بەڵام با دروستکراو نەبێت، چونکە زەردەخەنەی دروستکراو نەکردنی باشترە، هەوڵبدە سروشتی بێت و جوانیەکەت دەربخات.

– هەوڵبدە خۆت بیت و لەبەر ئەو خۆت وکەسایەتی خۆت نەگۆڕیت، چونکە ئەوکاتە بە کەسێکی لاواز دەتبینێت.

– دواتر لە کاتی قسەکردندا لە بارەی خۆیەوە پرسیاری لێبکە، کە بۆنمونە ڕۆژانە چی دەکات و حەزی بەچییە، دواتر وا دەری بخە کە وەڵامەکانی بۆ تۆ گرنەگە و دەتەوێت لە بارەی ژیانی ئەوەوە بزانیت، لە کاتی قسەکردندا هەوڵبدە چاوت لەسەر چاوی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەریی، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەرییە، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت، چونکە بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر ڕۆڵی ژن و پیاو و جیاوازیەکانیان:

 

– هەر پیاو دەبێت پارە بدات! 

کاتێک ژنان دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت و زیاتر بتوانن قسەڕۆشتوو بن، پێویستە بەرپرسیارێتی زیاتریش لەئەستۆ بگرن.

 

– پیاو ناتوانێت چاوی خۆی بگرێت! 

زۆرجار پیاوان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندان و هەر تەماشای کچ و ژنی دیکە دەکەن و دەڵین چاو ناگیرێت، ئەمە بۆچونیکی هەڵەیە و ژنان پێویستە ڕێگەی پێنەدەن!

 

– ژن و بەڕێوەبردنیان نەوتووە! 

ئەمەش یەکێکە لە خراپترین و هەڵەترین بۆچونەکان، چونکە توانای بەڕێوەبردن بە خوێندن و ئەزموون و لێهاتوویە نەک ڕەگەز!

 

– پیاو نابیت بگری! 

بەپێی توێژینەوەکان پیاویش بەهەمان ڕێژەی ژنان خەفەت و بێزاری و توڕییان هەیە، بەڵام ئەوان زیاتر هەستەکانیان دەشارنەوە، لەکاتێکدا گریانی ئەوانیش شتێکی زۆر ئاساییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١١ کەسایەتی لە پەیوەندیدا کە دەبێت نزا بکەیت خودا یان چاکی بکات یان لە کۆڵت بکاتەوە

خێزان

هەندێک کەس هەیە کە ئەستەمە بتوانیت پەیوەندی لەگەڵدا درێژە پێبدەیت، بۆیە دەبێت نزا بکەیت یان خودا چاکی بکات یان لە کۆڵتی بکاتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-ڕەخنەگر

-لە هەموو شتێکی بچوکدا ڕەخنە دەدۆزنەوە و دەیانەوێت وا خۆیان دەربخەن کە کەسایەتی تۆ دەگۆڕن.

 

-دڵپیس

-دڵپیسی کە لە سنور دەرچوو ئیدی ژیانت لێ تاڵدەکات و گومان لە هەموو شتێک دەکات.

 

-درۆزن

-ئەم کەسانەش کە لە هەموو شتێکدا درۆ دەکەن، متمانە لەدەستدەدەن و ژیان لەگەڵیان ئەستەمە.

 

-دژایەتیکەر

-ئەم کەسانە وا دەزانن هاوڕێ و هاوسەر و خێزان لە دژی ئەون و ڕقیان لێیەتی، بۆیە بەردەوام بە هەڵسوکەوتێکی دژایەتیەوە مامەڵە دەکەن.

 

-نابەرپرسیار

-هیچ شتێک ناگرنە ئەستۆی خۆیان و بۆ هەموو شتێک پشت بە کەسانی دیکە دەبەستن.

 

-ئالودەی کار

-گەر کارەکەی لە تۆ لا گرنگتر بوو، ئەوا بزانە کە شایسەتی تۆ نیە.

 

-پلایس و تەماتە

-ئەو جۆرە کەسانەی کە لە دونیایەکی زۆر جیاواز لە تۆ دەژین و هیچ نزیکایەتیەک لە نێوان حەز و ئامانجەکانتاندا نییە.

 

-هەلقۆزەرەوە

-ئەو کەسانەن کە سەرەتا خۆیان زۆر فەقیر و باش دەردەخەن، دواتر بەردەوام داواکاریان هەیە و دەیانەوێت بەکارت بهێنن و شتت پێبکڕن.

 

-ئالودە

-ئەو کەسانەی کە ئالودەی خواردنەوە و ماددە هۆشبەرەکانن و بە بەردەوامی لێی دانابڕێن.

 

-خۆپەرست

-ئەو کەسانەی کە تەنها خۆیان لەبەرچاوە و هیچ گرنگی بە هەستی کەسانی دیکە نادەن.

 

-چاودێر

-ئەوانەی چاودێری ورد و درشتی شتەکانت دەکەن، نامە بە نامە، تەنانەت تەمەشای (browser history) کۆمپیتەرەکەشت دەکەن بزانن تەماشای چیت کردووە؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان